ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست بۆ شیعرێک، که به‌ناوی دکتۆر په‌شێو بڵاو بۆته‌وه!.
Tuesday, 26/04/2011, 12:00
چه‌ند رۆژێکه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌یس بووک و هه‌ندێ ماڵپه‌ڕی تری ئینته‌رنێت شیعرێک به‌ناوی شاعیری ناسراو، به‌ڕێز عه‌بدووڵڵا په‌شێو بڵاو بۆته‌وه. گوایه به‌ڕێزیان ئه‌م شیعره‌ی بۆ ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه نووسیوه که چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر دوو بوتڵه ئاوی گرته که‌مال که‌رکووکی سه‌رۆکی په‌رله‌مان!. دوای بینین و خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌که گوومانم لا درووست بوو که ئه‌مه ستایڵ و زمانی نووسینی په‌شێو بێت!. هاوکات له ڕابردوودا چه‌ندین جار نه‌ک هه‌ر ناحه‌قیی، بگره تاوانی ئاوای به‌رامبه‌ر کراوه‌و بێ پرسی ئه‌و هۆنراوه‌کانی هه‌تک کراون!. له‌م سۆنگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندیم به به‌ڕێزیانه‌وه کرد و په‌رۆشی ئه‌وه بووم بگه‌مه ڕاستیی مه‌سه‌له‌که!.
دوای چه‌ند کاژێرێک خاڵه په‌شێو وه‌ڵامی دامه‌وه، که نه‌ک ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی نه‌نووسیوه، به‌ڵکو تائێستا له فه‌یس بووکیش به‌شدار نیه و ئه‌و چه‌ند ماڵپه‌ره‌ش که به‌ناوی عه‌بدوڵڵا په‌شێو له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه کراونه‌ته‌وه دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به به‌ڕێزیانه‌وه نیه!.
دوای وه‌ڵامه‌که‌ی په‌شێو پێم باشبوو ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بنووسم تا هه‌م خوێنه‌ری جیدی ئاگاداری ڕاستیی مه‌سه‌له‌که بێت و، هه‌م بتوانم که‌مێک له چاکه و جوامێریی ئه‌و زاته بده‌مه‌وه که هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخانکردووه بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌بی کوردی و، بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی و، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بێدادی و نا دادپه‌روه‌ری!. تکا له خوێنه‌ران ده‌که‌م به هه‌ڵه تێنه‌گه‌ن و وانه‌زانن له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتم و قه‌ڵسم به بڵاو بوونه‌وه‌ی شیعرێکی له‌مجۆره. به‌ڵکوو ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، وه‌ک په‌شێو خۆشی ده‌ڵێت: (هه‌میشه پشتم له ده‌سه‌ڵاته و ڕووم له خه‌ڵکه). بۆ زانیاریشتان پازده ساڵ پێش ئێستا و له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ من له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی تایبه‌تیم و بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ند شیعرێکم له‌دژی بارودۆخی ئه‌وسا. له‌لایان ده‌سه‌ڵاته‌وه گیراوم و هه‌ڕه‌شه‌م لێکراوه‌و بۆ ده‌مکوت کردنه‌وه‌شم تۆمه‌تی (به‌عسی بوون و، سیخووڕی و، خیانه‌ت) م خراوه‌ته پاڵ !..
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست