کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ مامۆستام كاك ئیسماعیل حەمەو مین

Sunday, 25/01/2009, 12:00


لە ماڵپەڕى "دەنگەكان"ى بەڕێزا 2 بابەتى مامۆستام كاك ئیسماعیلم كەوتە بەر چاو و بەپەرۆشەوە خوێندمنەوە بەڵام دوایى زۆر خەفەتبار بووم كەزانیم هەر هەموو نووسینەكەى شاڵاو بردنە بۆ سەر گەنجێكى شاعیرى وەك كاك رابەر فاریق، بەشیاوى نازانم كەسێكى پڕ تەجرووبەى وەك مامۆستا ئیسماعیل گەنجێك بە موزەیف و ساختەچى و قۆڵبڕ و فەهلەوى و ئەو جۆرە شتانە ناو ببات. من تا ئەو بابەتەشم نەخوێندبۆوە وەم ئەزانى مامۆستا ئیسماعیل پشتى نووسەرە گەنجەكان ئەگرێت، بەتایبەت كەخۆم خوێندكارێكى بەڕێزى بووم لەكولیەى عەسكەرى، ئەو كاتەى كەهێشتاكە مامۆستا كوردستانى بەجێ نەهێشتبوو، بەڵام خۆشبەختانە مامۆستا توانى لەكوردستان رزگارى بێت، هەرچەند دەبوو وەفاى بۆ ئەو هەموو موحازەرەیەى خۆى هەبووایە كەلەكولیەى عەسكەرى پێى دەوتینەوەو دروستیئەكردین تاببینە شەڕكەر و دژ بەهەموو كەسێكى دژ بەحیزبەكەمان بجەنگێین، نازانم مامۆستا ئیسماعیل بۆ تا لەكوردستان بوو حیزبییەكى عەیارە بیست و یەك بوو، كەچى هەر كەگەیشتە هەندەران بووە كەسێكى ناحیزبى و دژە حیزب، ئەى باشە ئەو هەموو موحازەرەو سیمینارەى چى لێكرد، ئەو هەموو وەعزە حیزبیانەى چى لێكرد؟ نازانم چۆن وا زوو گۆڕاو بووە نووسەرى سەربەخۆ و دژە حزبەكەى خۆى كەتا لەكوردستان بوو سەرچاوەى بژێوى بوو.
هەموو ئەم قسانەم بۆ كەمكردنەوەى ئاستى مامۆستا ئیسماعیل نییە، بەڵكو ئێستاش من و هەموو هاوڕێكانمان مامۆستامان خۆش ئەوێت وباوەڕمان بەقسەكانیاتى كەئەو كاتە بۆى ئەكردین كە زۆر جیاوازە لەقسەو نووسینەكانى ئێستاى، ئەو كات لاى مامۆستا حیزب دایك و باوك بوو، تەنزیمكردنى جەماوەر پێویست بوو، جەنگ زەرورەت بوو، كوشتن و لەناوبردنى نەیارانى حیزبەكەمان حەق بوو، كەچى نووسینەكانى ئێستاى مامۆستا بەپێچەوانەى موحازەرەكانییەوە پڕن لەدژایەتى ئەو شتانەى كە ئەو دەم بۆ بژێوى ژیانى خۆى مێشكى ئێمەو گەنجانى پێ ئەسڕیەوە، ئەو كات فێرى ئەكردین چۆن شەڕ بكەین و هەموو كات حازر بین بمرین و لەكوژران سلأ نەكەینەوە، بەهەموو شێوەیەك فاشیەت و دیكتاتۆریەتى لەناخمانا ئەچاند.
مامۆستا لەنووسینەكەى دژ بەگەنجێكى وەك كاك رابەر كەكەسێكى حزبى نییەو لەنەهامەتى ژیانى سەختى كوردستانا خەریكى نووسینەو لەجێى تەنازولكردن بۆ حیزبەكان هەڵوێستى خۆى هەیەو وەك زۆر گەنجى نووسەرى كورستان لەپێناو خزمەتكردنى وشەى پیرۆزى كوردى و بەرەو پێش چوونى ئاستى رۆشنبیرى ئەنووسێ. هەر نەئەبوو مامۆستا بابەتى وا بنووسێ و تەشهیر بەگەنجێك بكا، بۆ نمونە نامەو نامە نووسین كارى نێوان دوو كەسەو نابێت وا بەهیچ شێوەیەك لەسایتەكان بڵاوبكرێتەوە، ئەمە جگە لەو كۆمۆنێتانەى كە لەژێر بابەتێكى ترى كاك رابەرا بلاوكراونەتەوە شتێكى جوان نین، وەك پێشنیارێكیش حەقە سایتێكى زۆر باشى وەك دەنگەكان كەبەبێ موجامەلە یەكێكە لەسایتە باشەكان كۆمێنتى وا بلاو نەكاتەوە، بەمەش ئەوەى ئەیەوێت لەسەر بابەتێك بنووسێ با بەناوى خۆى و بەئاشكرا بنووسێ و دڵنیاشم دەنگەكان سایتێكى كراوەیە لەرووى هەموو ئەو نووسینانەى كەبەبێ هێرش و تەشهیر ئەنووسن.
داواكاریشم لەمامۆستام كاك ئیسماعیل كەنەك هەر مامۆستامە بەڵكو هەردووكمان خەڵكى شوینێكى كوردستانیشین كەبەدڵێكى فراوانەوە ئەم وەلامە كورتەى من وەرگرێت و هەولأ بات بەو ئەقڵیەتە عەسكەریەى جارانى كولیەى عەسكەرى بیر نەكاتەوەو نەبێتە هۆكارى شكانى گەنجانى نووسەر و من چاوەڕێ بووم چۆن لەسەر گەنجێكى وەك كاك توانا ئەمین بەباش ئەنووسێ كەهەرگێز تواناى ئەدەبى ناگاتە كاك رابەر، با واش دیراسەى لەسەر نووسینەكانى ئەویش بكردایە، با گۆڕەپانى ئەدەبى نەبێتە ناسیاوێتى، ئەگینا هەر كەسێك تۆزێ ورد بێ ئەزانێ مامۆستا ئیسماعیل هەر بۆ موجامەلە لەسەر كاك توانا ئەمین ئەنوسێ، ئەگینا باوەڕ ناكەم بەڕاستى پێى وابێ كەنوسینەكانى هى ئەوە بن كەلەسەریان بنوسرێ، هەموو ئەم قسانە راو بۆچوونن نامەوێت كەس دڵگران بێت، بەڵام لەنوسینا موجامەلە نیە، چۆن نیگەرانم كە مامۆستا ئیسماعیل كاتى بۆ تەشهیكردنە سەر گەنجێك تەرخان ئەكات، ئەواش خەفەتى بۆ ئەخۆم كەرووى موجامەلەوە لەسەر بابەتێكى بێكەڵكى یەكێك لەگەنجەكان ئەنووسێ.
دیدار ماوەتى- بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە