یه‌کێتی بۆ وا له‌خه‌ڵکانی خۆی ده‌کات؟ (یه‌کێتی هێزو توانای نه‌ماوه‌)

Friday, 11/03/2011, 12:00


له‌17 هه‌زار ئه‌ندامه‌وه‌ بۆ 5 سه‌د ئه‌ندام چه‌نده‌ جیاوازی هه‌یه‌؟

که‌چاوێک به‌مێژودا بخشێنین زۆرن ئه‌وسه‌روه‌ریانه‌ی که گه‌لان ده‌توانن شانازی پێوه‌بکه‌ن هه‌ر یه‌کێک له‌م سه‌روه‌ریانه‌ له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر‌ جیاوازیان هه‌یه‌، هه‌رشوێنه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به جۆری مێژووی سه‌روه‌رییه‌کانی خۆی ده‌نوسێته‌وه و تۆماری ده‌که‌ن..
یه‌کیه‌تی نیشتمانی له‌ده‌ره‌ی ئه‌م مێژوه‌ نیه‌ که‌بێگومان ‌مێژویه‌کی دورو درێژو پڕخه‌بات سه‌روه‌ری هه‌یه‌، که‌ناکرێ مێژوه‌که‌ی زه‌ڕبی سفر بکه‌ین و بڵێین هه‌موتان خراپن وبڕۆنه‌ ماڵه‌وه‌ ‌هیچتان نه‌کردوه ، به‌ڵام ئیمڕۆ بۆ هه‌مو لایه‌ک خه‌ریکه‌ ڕون ده‌بێته‌وه‌که‌هیچ جیاوازیه‌ک له‌نێوان یه‌کێتی وپارتی دانه‌مێنێ، چونکه‌ ئه‌وانیش بێده‌نگن له‌به‌رامبه‌ر شه‌قام و بگره‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌خێوه‌ت سوتاندن و کڕینی گولله‌ی زه‌رد بۆ پارتیه‌کان..
جگه‌له‌ڕێکه‌وتنی ستراتیژی واخه‌ریکی دروستکردنی مه‌کته‌بێکی سیاسی هاوبه‌شن بۆ پارتی و یه‌کیه‌تی، هه‌رچه‌نده‌‌ ناکرێ خه‌بات توانای ئه‌و کادرانه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیرێ که‌ تائێستاش مانه‌ته‌وه‌ وملیان که‌چ نه‌کردوه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌بون ئه‌هلی چه‌پڵه‌ نین وهه‌میشه‌ واده‌زانن که‌یه‌کێتی ده‌توانرێ له‌م قه‌یرانه‌ ڕزگاری بکرێ وبکه‌وێته‌وه‌ سه‌رپێ ومه‌جالی ‌ڕیفۆڕم کردنی تێداماوه‌‌ که‌ئه‌وه‌ش خه‌ونی هه‌مومان بو به‌ڵام مه‌حاڵه‌ !
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر هه‌ڤاڵێکی خۆم په‌یوه‌ندی پێوه‌کردم که‌ له‌به‌ریاتانیا (17000) حه‌ڤده‌ هه‌زار ئه‌ندام هه‌بوه‌ به‌ڵام ئێستا ناگاته‌ 500 ئه‌ندام ئه‌گه‌ر به‌هه‌ویه ڕێک بخرێنه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ش نابن،! لێره‌ بۆگشت لایه‌ك ڕوون بۆته‌وه‌ که‌ یه‌کێتی هێزو توانای نه‌ماوه‌ بۆزیاتر به‌رچاو ڕونی کادرێکی دیاری به‌ریتانیا که‌ناوی خۆی نه‌دا وتی به‌ئاشکرا به‌هه‌موانمان ووتوه‌ فریای یه‌کێتی که‌ون که‌له‌ئه‌وروپا حاڵمان شره‌ به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا چه‌ندجاریش به‌شه‌خسی مام جه‌لالم ڕاگه‌یاندوه‌ که‌نه‌جاتمان بده‌ن له‌ده‌ستی ئه‌م قاچاغچیانه‌ وه‌ڵام‌ وتویه‌تی به‌سه‌ر چاو؟!! ئێستاش هه‌ر به‌سه‌ر چاوه‌که‌ی مام وایکردوه‌ که‌زیاتریش له‌‌ نۆ ساڵه‌ شانازو هاوار پاڵ به‌خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌نێن و ده‌ڵێن دواپله‌ له‌به‌ریتانیا به‌رپرسی کۆمیته‌یه‌ نابێ ئێوه‌ش ئه‌م پله‌یه‌ وه‌بگرن چونکه‌ ته‌له‌فۆن وفاکسی باره‌گا له‌سه‌رده‌می فواد معسوم و لتیف ڕه‌شید دراوه‌ به‌ده‌زگاکانی به‌ریتانیا بۆ یه‌ ئێمه‌ ناتوانین ئه‌م سڕه‌جگه‌ له‌ندامی بنه‌ماڵه‌ ته‌سلیم به‌که‌س بکه‌ین نمونه‌ی ئه‌و کادره‌ ماندوانه‌ی که‌به‌ڕێ کراون و ئه‌رسه‌لان باییز و عیماد ئه‌حمه‌دیش له‌ورده‌کاریه‌کان ئاگادارکراونه‌‌ته‌وه‌ بێگومان هه‌رکادره‌و کۆمه‌ڵێ ئه‌ندامیان له‌گه‌ڵ دورخراوه‌ته‌وه‌،‌ نمونه‌ شه‌پۆل عه‌لی عه‌سکه‌ری وفوئاد سه‌لام وسیروان که‌رکوکی وتاهیرساڵه‌ی وڕێبازمحمه‌د و نه‌قیب والی وملازم عسمان وم. پێشڕه‌و هه‌نگاو مامه‌ و لوقمان حاجی که‌ریم و ئالان شه‌وکه‌ت و هیواجاف و خه‌بات خان و چه‌ندینی تر که‌پێویست ناکات ناویان بنوسین دواکادیریش که‌تاسه‌رئێسقان جه‌لالی بومه‌جیدمام برایم و هاوڕێکانی که‌ژماره‌یان زۆرن له‌ئاینده‌دا ده‌رده‌که‌وێت قورسایان چه‌نده‌؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە