کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڤایرۆس لە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان دەدات..

Wednesday, 28/07/2010, 12:00



من ئەو پیاوەم كە لەترسى ڤایرۆسەكە نامەوێ بناسرێمەوە و بەناوێكى خوازراوەوە لەتەنها مینبەرى ڕاستە قینەى ئازادەوەو بە دنیایەك ناڵەو نركەوە كەمێك لە برینە قوڵەكانى ئەم شارە دەمهێنێتە قسە , ئیتر لەمەودوا من قسە دەكەم تا ئەوكاتەى پەتاى ڤایرۆسەكە بەمنیش دەگات و دەمكوژیت , ئەمەى بۆتان دەگێڕمەوە چیرۆك نیە خوێنەرانى بەڕێز بڕوا بكەن ئەمە ڕووداوێكى ڕاستەقینەیە لە مەڵبەندى دەربەندیخان ڤایرۆس بڵاوبوەتەوە ڤایرۆسێكى كوشندە ئێستا یەكەبەیەكەى كادرانى مەڵبەندى دەربەندیخانى سڕ كردووە , ئەوان گوێ ڕایەڵى ئەو ڤایرۆسەن كە ڕۆژ بەڕۆژ دەردەكەیان زیاتر قورس دەكات , ڤایرۆسى گەندەڵى وەرگرتنى زۆرترین ئیمتیازاتى حیز ئەوانى بردۆتە خەوێكى قوڵەوە كە زۆر بێ ئاگان لە خەمەكانى شار , شار بەدەم یەك دنیا گرفتەوە دەناڵێنێ كەچى ئەوان ڤایرۆسەكە نایەڵى گوێ لە ناڵە و هاوارى دەربەندیخانیەكانەوە بێت , هاوڵاتیانى ئەم شارە كاتێك بەتەنیشت مەڵبەندى دەربەندیخاندا دەڕۆن تف دەكەن و قێزى لێدەكەنەوە چونكە تاكە شوێنێكە ئەگەرى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسەكەى لێ دەكرێت من خۆشحاڵم چونكە لەكاتى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسەكەدا (خوێندەوارێك خاوەن شەهادەیەك ڕۆشنبیرێك قسەزانێك نوسەرێك موفەكیرێك , تەنانەت مرۆڤێك كە مەرجەكانى مرۆڤ بوونى تێدابێت) لەم مەڵبەندەدا نیە تا لەناوى بەرێت تەنها چەند دز و جەردەیەك هەن بۆ هەمیشە خەریكى ڕووت كردنەوەى سەروەتى یەكێتین... ئاى یەكێتى چەند بەئەسەفەوە ناوت دێنم تۆ ئەوحیزبەى كە ئێستا (دوژمنەكانت بەزەییان پێتدا دێتەوە دۆستەكانیشت خۆیان بەساحێبت نازانن) لەم شارەدا دەمێكە شەهیدەكانى یەكێتى نیشتمانى لە گۆڕەكانیانەوە پەشیمانن لە شەهید بوونیان بنەماڵەكانیان دەمێكە وێنەكانیان هەڵكەندووە و بردویانەتەوە , خوێندەوارو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوسەكان دەمێكە شەرم لە بیستنى ناوى مەڵبەندى 25 دەكەن , بەڕێزان كە پەتاى ڤایرۆسەكە بڵاوبوویەوە خۆشحاڵم هیچ كەسێكى بەسودى ئەم شارە لە ناونابات تەنها قسە خۆش و نوكتە زان و ورگ زل و قنگ قەڵەوەكان لە ناو دەبات , تەنها ئەوانە لەناو دەبات كە تۆیان ناشرین كردووە ئەى یەكێتى ئەوانە لە ناو دەبات كە سەیارەى بەلاش و پارەى بەلاش و بەنزینى بەلاش و قسەى بەلاش ژنى بەلاش و هەموو شتێكى ترى بەلاش , خەڵك و هاوڕێ و دەربەندیخانیەكانیان بەبەلاش لە بیرچۆتەوە , هەندێك لەكادرانى مەڵبەندى دەربەندیخان هەست بەبوونى ڤایرۆسەكە دەكەن و هەندێك جار دەیبینن و بە بەرچاویانەوە دەڕوات , بەلام تواناى كوشتنى ڤایرۆسەكەیان نیە چونكە هەندێجار لە بەرپرسى مەڵبەند زیاتر ڤایرۆسەكە دەستى دەڕوات ڤایرۆسەكە هەمیشە هاوڕێیانە كامێرەیان بۆ كڕیوە و وێنەیان دەگرێت بە دەمیانەوە پێ دەكەنێت قسەى خۆشیان بۆ دەكات نوكتەى زۆر تازەیان بۆ دەگێرێتەوە مریشك و قەل و قازیان بۆ سور دەكاتەوە و دەعوەتیان دەكات , ڤایرۆسەكە هەندێ جار لەمیدیاكانەوە دەیانكاتە پاڵەوانى مێژوو هەندێ جار شەرەفى گەورە پیاوەكان بەم مشە خۆرە نەخوێندەوارانە دەبەخشێت بەڵام هەندێ جاریش لە پشتەوە خنجەرى ژەهراویان لێ دەدات , سەد مخابن بۆ یەكێتى چارەنوسى خۆى لە شارێكى پەنجا هەزار كەسیدا داوەتە دەست ئەم گەلحۆیانە سەد مخابن كە مەڵبەندى 25 دەربەندیخان بە یەكێك لە ئۆرگانەكانى یەكێتى دەژمێرێت سەد مخابن كە ڤایرۆس تێیداوە و خۆیان بێ ئاگان سەد مخابن لەكاتى خوێندنەوەى ئەم بابەتەدا سەخڵەت دەبن و جنێو دەدەن و بەشوێن كوشتنى ڤایرۆسەكەدا ناگەڕێن سەد مخابن.. ڤایرۆس لێى ئەدا یان لێى نادا بەمن و ئێوەوە چى ئەو ئەوەتا لە سەرەوە خەریكە ڤایرۆسە گەورەكان وڵات دەخۆن نەك شارێكى بچوك..

[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە