زانکۆی ئه‌مریکی- سلێمانی و سه‌رحه‌د شاره‌زوری ناسراو به (لاله سه‌رحه‌د)
Thursday, 11/03/2010, 12:00
کام ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له جیهاندا توانیویه‌تی داروده‌سته‌یه‌کی باش له کۆی دام‌و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و لێره‌شه‌وه تا ده‌گات به کۆی بانتاییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و فه‌زای گشتگیر به شێوه‌یه‌کی گشتی و خێزان به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له ڕێگه‌ی ئه‌ندامانی ته‌ندروسته‌وه فه‌راهه‌م بهێنێت !؟
ئاخر سیاسه‌تێک به‌شی ئه‌وه‌نده هوشیاری بیرکردنه‌وه‌ی پێ نه‌بێت که دوونیای خۆی و ئاینده‌ی خۆی به شێوه‌یه‌کی سیستماتیکیانه له ڕووی پراکتیکه‌و تێکه‌ڵ به دوونیای واقیعی کۆمه‌ڵگا بکات به درێژایی ئه‌زمونی هه‌ژده ساڵی ڕابوردو تا ده‌گاته ئێستا و، له ئێستاش دا به‌م شێوه‌یه بوده‌ڵه‌و لاواز و نابینا بێت به‌رامبه‌ر به بارودۆخی ئێستای کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له کوردستاندا هه‌یه ئیدی کام پاشه ڕۆژی باشی لێ ئومێد ده‌کرێت؟
کام ئاسۆی ڕووناکی لێوه چاوو ده‌کرێت ؟یان کام هه‌ستی نیسشتیمانی لێ هه‌ڵ ده‌هێنجرێت؟
ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک پرسیارن پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌زیحه‌یه دڵنیام ده‌توانن خۆتان هه‌ر خۆ بۆ خۆ وه‌ڵامی هه‌مویان به ویژدانێکی ته‌ندروسته‌وه بده‌نه‌وه!
له زانکۆی ئه‌مریکی-سلیمانییه‌وه نزایهکبه پێی هه‌واڵێک له سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو و ڕه‌سمی زانکۆی ئه‌مریکیی- سلێمانییه‌وه یه‌کێکی دیکه له فه‌زیحه گه‌وره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی (سه‌رحه‌دی خه‌لیفه یونس)، ناسراو به (لاله سه‌رحه‌د) ،له شاره‌زور به هۆی گه‌نده‌ڵی بونی خودی ئۆرگانه‌کانی (ی.ن.ک) ه وه تا ئاستی گه‌نین و به‌سه‌ر چوون ئاشکرا ده‌کرێت به هۆی ته‌زویر کردنی ئیمزای خودی دکتۆر (به‌رهه‌م ساڵح)ه‌وه ، وه‌ک هه‌وڵێک بۆ دامه‌زرادنی کوڕه‌زایه‌کی خۆی له زانکۆی ناوبراو به ناوی (جوامێر سه‌رکه‌وت سه‌رحه‌د خه‌لیفه)ه‌وه، هاوڵاتیانی به‌ڕێز هاونیشتیمانانی ئه‌زیز سه‌یری ئه‌م کاره‌ساته بکه‌ن سه‌یری ئه‌م کاولکارییه‌بکه‌ن که جگه له ئۆرگانه حیزبییه‌کان دڕندانه‌ش په‌لی کێشاوه بۆ گرنگترین جێگه! به‌هاترین پێگه له‌م کۆمه‌ڵگا بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روبه‌ره‌ی ئێمه‌دا به هۆی نا مه‌سئولانه هه‌ڵسوکه‌وتکردنی به‌ر پرسه حیزبییه‌کانه‌وه له زانکۆکان‌دا ! ئه‌مه له‌کاتێکدایه که زانکۆ له هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌کی جیهاندا به گرنگترین مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ژمار ده‌کرێت !! ئاخر کوا ویژدان! کوا مرۆڤایه‌تی! کوا زه‌میری ئینسانێک که خاوه‌نی ئه‌قڵه!؟
دوای هه‌وڵیان ، واته بۆ دامه‌زراندنی (جوامێر) که کوڕه‌زای (سه‌رحه‌د شاره‌زوری) ده‌کات به هۆی (ته‌زویر) کردنی ئیمزای دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحه‌وه !
بێ گومان هه‌وڵه‌که‌یان سه‌ر که‌وتو ده‌بێت و جوامێر به‌م شێوه‌یه وه‌رده‌گیرێت له زانکۆی ناوبراو به شێوه‌یه‌کی نهێنی و بۆ ماوه‌یه‌ی نزیکه‌ی (2) ساڵه ئه‌م کوڕه به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی ده‌وام ده‌کات و له سه‌ر حسابی خوودی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحیش به ئیمزای ته‌زویرکراوی ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاگایی لێ بێت پاره‌ی بۆ ده‌درێت !! ئاخر کوا ویژدانی مرۆڤ؟ له کوێن ئه‌وانه‌ی ڕۆشنبیرن و بی ئاگان له‌م فه‌زیحه مه‌زنه ، چ له ناوه‌وه‌ی کوردستان بێت یان له ده‌روه !
ئه‌مه له کاتێکدا دێت که باوکی جوامێر واته (سه‌ر که‌وت سه‌رحه‌د شاره‌زوری) جێگیری مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه!
کامه به‌ر پرسی حیزبییه که له ژێر کاریگه‌ری سیستمێکی گشتگیری تۆکمه‌و ته‌ندروستی سیاسی‌دا ئه‌مڕۆ له یه‌کێتی و پارتیدا به قه‌ده‌د ئه‌وه‌نده‌ی دونیای واقیع و پابه‌ندی یاسا و په‌یوه‌ستبونی دونیایی دیموکراسی ده‌توانێت وه‌ک ئه‌قڵێکی سیاسی نوێ خۆی ڕام بکات؟
بێ گومان هیچ هیچ ، یانی هیچ کام له‌م حیزبانه نه‌یانتوانیوه به درێژای ئه‌م ئه‌زمونه دوروو درێژه جگه له گه‌نده‌ڵی و زۆرداریی و دزی و خۆ کوژی هیچ شتێکی دیکه بۆ ئه‌م وڵاته ڕه‌ش پۆشه‌ی ئێمه فه‌راهه‌م بهێنن!
هاونیشتیمانیانی ئه‌زیز خۆش به‌ختانه له دوای ئاشکراکردنی ئه‌م فه‌زیحه‌یه له لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌کی کورد په‌روه‌ری زانکۆی ناو براوه‌وه بۆ ماوه‌ی (3) هه‌فته‌یه ناوبراو ده‌رکراوه له زانکۆی ئه‌مریکی-سلێمانی ، به‌ڵام ئێستا خودی سه‌رحه‌د شاره‌زوری و کوڕه‌کانی پێکڕا تێ که‌وتوون بۆ پینه‌کردنی ئه‌م تاوانه مه‌زنه که به‌رده‌وام دژ به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و کۆمه‌ڵگای کوردی له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ڕه‌هاوه که یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان پێی به‌خشیوون ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ! وه‌ک
قبوڵ خاسه‌که‌ی (سیروانی لاله سه‌رحه‌د) له کولییه‌ی قانونی زانکۆی سلێمانی ! که ئێستا مودیرناحییه‌یه!
یان هه‌مان ساڵ به هه‌مان شێوه قبوڵ خاسه‌که‌ی (سالاری لاله سه‌رحه‌د) له کۆلێژی زمانی ئینگلیزی له زانکۆی سلێمانی ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ناوبراو هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا له دوای ته‌خه‌ڕوجی ئینجا که‌ووته هه‌وڵی ته‌زویر کردن و ساخته کردنی بڕوانامه‌که‌ی تا له خوێندنی باڵا وه‌ر بگیرێت!
به‌ڵام خۆش به‌ختانه ئه‌ویش که‌شف بوو، ئه‌گه‌ر وانییه بۆ وازی هێنا! یان بۆ ده‌رکرا!؟
ئه‌مانه‌وو ده‌یان کاره‌ساتیتر که به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه به شناسی ئه‌و لاله سه‌رحه‌ده‌ی که سه‌رده‌مانێک بوو باشترین کاربه‌ده‌ست و باوه‌ڕ پێکراوی ناو ڕژێمی به‌عسی فاشی بوو!!
ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم وه‌ک گالیلۆ ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی ڕاستی نابینێت گێله،ئه‌وه‌یشی ده‌یبینێت و درۆی بۆ ده‌کات تاوان باره!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست