پەیامێك بۆ هەموو ئەندام و دۆستانو لایەنگرانى هەردوو پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتمانى كوردستان
Friday, 11/03/2011, 12:00
لەوپەڕى دڵسۆزی و خۆشەویستیم بۆ گەل و وڵات و نیشتمانەكەم ئێوەش بەشێكن لە نیشتمانەكەم بۆیە ئەم پەیامەى خۆمتان ئاراستە ئەكەم.
ئیوە لە هەركەس نزیكترن لە پارتەكانتان لە هەركەس زیاتر باشىو خراپى پارتەكانتان شارەزان و ئەبینن زۆر چاك تاوانەگەورەكانى پارتەكانتان كە بەرامبەر كوردو كوردستان ئەیكەن، ئێمەش ئەوە ئەزانین كە بەجێگەیاندنى تاوانەكانیشیان لە ڕێى ئێوەو هەندێكیشى هەر بە دەستى ئێوە بە ئەنجام ئەگات لەبەرامبەر بڕێك پارەى دزراو لە سەروەتى گەل. ناشتوانین ئنكار لەوەبكەین كە ئێمە لە وڵاتێكى موسوڵمانین باوەڕمان بە حەڵاڵو حەرام هەیە واتە هەر پارەیەك یاخود هەر پاداشتێك لە ئەنجامى كارێكى دژى مرۆڤ دژى هاونشتمانى وەربگرێت ئەوە حەرامەو ماڵى حەرامیش ناخى مرۆڤ ڕۆحى مرۆڤ پیس ئەكات، وە یاخود بە ناوى وەزیرى خانەنشین پاسەوانى خانەنشین یان لە ژێر هەرناوێكى تر دامەزراویت و هیچ كارێكیش بەو ناوەوە ئەنجامنادەیت بێ هیلاكى مانگانە چەند ملیۆنێك وەردەگریت، ئەمە بە هەموو واتا زانستىو دینیەكان حەرامەو فڕى بەسەر حەڵاڵەوە نیە واتە تۆ بە ئیف لەبەرامبەر ئینتماى حیزبیت ئەم كارەت بۆ كراوەو ئەم پارە ئیفە وەردەگریت، ئەمەش لەبەر خۆشەویستى خۆت نیە لەبەر ئەوەى سبەى ڕۆژ بكەونە قەیرانێكەوە لەبەرامبەر گەل ئێوە بكاتە قەڵغانى خۆپاراستنى خۆىو خێڵەكەى عەشیرەتەكەى موڵكو مالە خەزنكراوەكەى، ئەوەشمان لەیاد نەچێ ماڵى ئیف هەر بە ئیف ئەڕواتو شتى زۆر خۆشەویستیشت لەگەڵ خۆى ئەبات. ئایە لە ڕێى ویژدانى خۆتەوە لەبەرامبەر ئەم كارە خۆت محاسەبە نەكردوە؟..
هەروەها ئێمەو ئێوەش دەزانین ئەم باهۆزەى لە ڕۆژهەڵاتدا هەڵیكردوە بۆ بەدەستهێنانى ئازادىو مافى گەلان كۆتایەكەشى بەڕوخانى حكومەتە دكتاتۆرەكانە، هەریەكیش لەو حكومەتانەى وەك میسرو تونسو وا لیبیاشى دێتە پاڵ كە زۆریان بۆ هاتوە تەنها لە خەمى ڕزگاركردنى خۆیانو بنەماڵەكەى خۆیانن ئیتر ئەندامو دڵسۆزانیان جێ هێشت بۆ بەردەم ڕقى گەلى توڕە لە دەسەڵاتو ئاسەوارەكانیان.
ئەوا 23ڕۆژیشە لە سلێمانىوناحیەو قەزاكانى شارۆچكەكانى ئەو باهۆزە هەڵیكردوە لەڕێى توڕەبونو ناڕەزاییەكى زۆرى هاولاِتیانەوە ئێمەو ئێوەش دەزانین كە هەر بە دەستى ئێوەى پیاوانى پارتەكان 9 لە هاونیشتمانانى خۆتان كوشتو زیاد 60ى تریش لە براكانى خۆتان بریندار كردوە بەسەدانیشتان گرتوەو ئازارتان داون ڕۆژانەش ئەوەى پارتەكانتان فەرمانتان پێ ئەكەن دژى هاونیشتمانانى خۆتان كە خۆپیشاندان ئەكەن بیكەنو دەیكەن بە هەڕەشەو ناوناتۆرەو دروستكردنى توهمەى وەهمى بۆ كەسانى چالاكو خەمخۆرى نیشتمانمان. بێ لەو هەموو بێواتا نرخاندنەى خۆپیشاندانەكان لە زارى گەورەكانتان هەڕەشەى گەورە لە كەناڵەكانى پارتەكانتان، خۆپیشاندەران هەر لەسەر پێنو هەر سورن لە سەر داواكانمان. ئاخر برایان گەر یەكێتی بن پارتى بن هەر براى یەكینو هەر هاوڵاتى یەك نیشتمانین كە كوردستانە گەر مێژوبخوێننەوە هیچ حكومڕانێك هیچ حیزبێك هیچ سەركردەیەك هیچ گرۆپێكى دەسەڵاتدار تاسەر لە سەر كورسى دەسەلاِت نەماوە بە كودەتابێت ئەى بەشۆڕشى سیاسى یان سەرهەڵدانى گەل بوبێت تەنها دەسەلاِتداران نەماونو دیلێتكراون لەگەڵ كەسە زۆر نزیكەكانى ئیتر جەیشەكەى یان ئەندامەكانى ترى هەر لەگەڵ هاولاِتیان ماونەتەوە، كىِ زەرەر مەند بوە؟.. ئەوانەى كە ڕۆژێ لە ڕۆژان خیانەتیان لەگەل كردوە ئەوەى دژى شۆرشى گەل بونەتەوە ئەوەى سەركوتى سەرهەڵدانى كردوە بە فەرمانى سەرۆكەكەى لە دواى ڕۆیشتنى سەرۆكەكەى كەوتۆتە بەر دادگاى گەلو زۆریشیان كە تاوانەكانیان گەورەبووە سزاى مردنیان دراوە بەسەردا.
ئاخر من لە خەمى ئێوەشم لە خەمى خۆپیشادەرانیشم ئەگەر ئێستا لە خۆپیشاندەران بكوژرێت و سبەى ئێوە بگەن بەسزاى مردن من هەر فرمێسك ئەڕێژم هەناوم ئەسوتێ هەموو دایكانى ئەم وڵاتەش هەر وەك من ئەبن چونگە هەردوكتان هەر برامن و لە براكانم كەم ئەبێتەوە بۆیە وەك خوشكێكى هاونیشتمانى پێتان ئەڵێم چیتر فەرمانى سەرۆكەكانتان دژى براو خوشكەكانتان پێك مەهێنن لە بەرامبەر پارە كە خۆمان دەڵێن چڵكى دەستە پاساوى تاوانو خیانەتى سەرۆكەكانتانو پارتەكانتان مەهێننەوە مەیان پارێزن چەپڵەى ناهەقى لێمەدن بۆیان ئەمڕۆ ڕۆژى ئەوە هاتوە بێنە مەیدانەكانى ئازادىو سەداى دەنگى ئازادى بەهێزتر بكەن پشتى براكانتان بگرن، گەر وابكەن زوتر بەرەو سەر كەوتن ئەڕۆینو لەگەڵ دەستى ئێوە ئاڵاى ئازادى كودوستانەكەمان هەڵئەكەینو نایەڵین چیتر موڵكوماڵى گەڵ هیچ سەركردەیەك بەهەدەرى بەرێت، هەموو پێكەوە بۆ جوانكردنى وڵاتمانو ڕێكخستنى گەلمان كار ئەكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست