کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك بۆ سەرۆكى هەرێمى كوردستان و ڕاى گشتى و جەماوەرى كوردستان

Thursday, 10/11/2011, 12:00


بەرێزان ماوەیەكە دەبینین هەندێك لە بابەتەكانى كوردستان پۆست لە لایەن خەڵكى نا حەز و رەش و رووت لە سەر بنەمالەكەمان دەنوسرێت ڕەنگە بە شێكیان راست بێت بەڵام زۆربەشیان درۆ و بوختانە بۆیە پێم باشبوو ئەوەى لە راستیەكان ناگاتن یاخود سەردانى دیوەخانم ناكاتن ئەوا لە رێگاى ئەم سایتە راستیەكانى بۆ ئاشكرا بكەم.
با لە سەرەتا دەست پێ بكەین هەر چەندە من لەبەر تەمەنم ئەو توانایەم نیە كە لە سایتى ئەنتەر نیت شت بنوسم بەڵام لەلایەن پیاوەكانم ئاگادار كرامەوە كە لە ئەنتەرنێت وەڵامى ئەو نەفس نزم و رەش و رووتانە بدەمەوە سەبارەت بە كێشەى كوندى باخجە هەموو خەڵك دەزانیت من اغاى ئەو مەملكەتم و خاوەن زەویمە وە خۆم سەرپەرشتى زەویەكان دەكەم لە رێگاى پیاوەكانم من چەندین چاكەو پیاوەتیم لەسەر جوتیاو رەش و رووتى ئەم گوندەیەو دەورووبەرى هەیە بەڵام دونیایەكە بى وەفا بووە كەس منەتى بە چاكە نیە تەنها باس لە لایەنە خراپەكەى دەكاتن بۆ نمونە دەلێن تۆ و عادل ابوشواربى برات مەفرەزە خاسەو پیاوى امن بوونەوە من دەلێم راستە پیاوە حكومەت بووین هەزار فلاح و رەش و رووت لەلاى من بە عائلەوە خۆى حەشار دابوو پارێزگاریم لى دەكردن،یان باس لەوە دەكەن كە ئێمە ناماقولیمان كردەوە بەرامبەر ژنە بارزانیەكان برۆ بە شاهیدى هەموویان من وەك مام خولەى هادى اغا ئەو كجانەم دەهێنت دەواجن و ماڵى خۆمان ئیشم پى دەكردن بۆ ئەوەى بتوانن بژێوى ژیانیان دابین بكەن بە هەزاران جاریش عادل ابوشواربى برام هاوكارى ئەوانى كردەوە بەڵام ئەوەى باس لەوە دەكاتن كە من كارى بەدرەوشتیم ئەنجامدابیتن دوورە لە راستى وە هیچ كەسیش فریشتەى خوا نیە بەڵام تا رادەیەك قسەكانیان درۆیە،سەبارەت بە و ساڵانى1963 و تاكو1970 ئەمە لاى كەس شاراوە نیە وە خۆشم دان بوەە دادەنێم كە سەرۆك فرسان بوومە لە دواى مردنى باوكى رحمەتیم من شوێنیم گرتووە و بوومە سەرۆك فورسان ،ئەو كات هەر چەندە من بە خیانەتى دەزانم بەڵام لە ئەقلێكى فریوو و خواردوو بوین و بۆیە زۆر داوا لێبوردن لە سەركردایەتىى كورد و بە تایبەتى (پارتى دیموكراتى كوردستان)و بنەماڵەى شەهیدان دەكەم ئەوانەى بە دەستى ئێمە تووشى ئازار بوونە بە دەستى ئێمە وە من دان بوە دادەنێم كە بازكیشم هەڵە بووە ،بەلام ئەوەى جێگاى داخە وە بۆ ئەو خەڵگە باسى ئەوە ناكاتن كە من لە بنەماڵەكەم چەندین شەهیدم هەیە بۆ كوردایەتى لەوانە باوكى(رائد فەرمان و مقدم حمادە)كە ناوى(فازل)بوو ناسرابوو بە مفوز فیزەى مرور بە شاهێدى هەموو خەڵكى هەولێر و دەوروبەرى كە رژێمى سەدام حسین لەسەر كارى رێكخستنى پارتى لە بەندیخانەى موسل كوشتى ،سەبارەت بەو هێزەى كە لە شارى موسل هاتبوو من وەكو براگەورە لەو گوندەدادەنیشم و سەرپەرشتى كارەكانى خۆمان و گوندەكە دەكەم زۆر شت هەیە بە حكومەت و قائمەقام چارەسەر ناكرێت خۆمان چارەسەرى دەكەین من كە بینیم حسن و براكانى دەیانهەوێ خانوو بكەن مە سەرپێچى قسەى منیان كردو لاساریان كرد منیش تەلەفۆنم بۆ (مقدم حماد و رائدفەرمان)ى برازام كرد كە بێن هەندێك سەرو دڵى حسن و براكانى بینەوە سەرەوخۆى ئەوانیش پۆستى سەربازیان هەیە تەنها پاسەوانەكانى خۆیان هێنابوو بۆ سەر گوندى باخچە من ئەوە بە درۆ دەزانم كە سەرباز و پۆلیسى تریان هێنابیتن تەنها پاسەوانەكانى خۆیان بوو وە ئەگەر ئەوەشم نەكردبایە گوند دەبووە بەڕەڵاى كە س التزامى بە كەس نەدەبوو ،ئێستاش لە سایەى سەرۆك بارزانى هیچ كێشە لە گوندەكەمان نەماوە كەس حقى لەسەر كەس نیە وە ئەو خانوانەى ئێستا وا دەكرێن من و عادل ى برام داومانە خزمەكانى خۆمان ئەگەر زەویشیان نەبێت بەڵام لەسەر حسابى خۆمان خانووى لى بكەن وە كرمانجیش باى خۆى خانووى هەیە ئەگەر حكومەتیش رێگاى بدات من رازى نیمە لە چوار دەورم خانوو بكاتن با وەكو منیش زەوى هەبێتن چونكە من برازاو كورى گەنجم هەیە لەوانەیە زۆربەى شەوان ئاهەنگ و دعوەتیان هەبێتن تاكو بەیانى چ معقولە كرمانج بێتە ژێر باڵیان خانوو بكاتن هەر لەبەر هیچ نەبێت لەبەر ئاسایشى ناوچەكە چونكە ڕەنگ بێت ئەوانە زۆرجار لێپرسراوى گەورەیان لەگەڵ دابێتن ئەگەر لووتیان بە خوێن دابێت ئەوە بۆ من گران دەوستێت بۆیە من لێناگەرێم كەس بێتە چوار دەورەوم وە ئەوەى فەلاحەكان چاویان تێدایە ئەوە بە شاهیدى هەموو كاربەدەستانى حكومەت هەر لە پارێزگار تاكو مدیرى ناحیە من توزیعم كردوە بۆ خانوو بۆ خزمەكانم شوێنى یەك بستە خانوو نەماوە وە ئێستاش خانووى لى دەكەین،هەر دلسۆزیشین بۆ رێبازى پارتى و بارزانى ئەمەش راستیەكانى ناو دڵمە هیوادارم كەسیتر بە قسەى پروپووچى نا حەزانمان و رەش و رووتان باوەرنەكاتن هەر كەسێكیش بێتە لام دەرگاى دیوەخانم واڵایە بۆ خزمەتى هاووڵاتیان.

مام خولە هادى اغا
لە جیاتى بنەماڵەى (هادى اغاى پونگینە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە