کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە سەبارەت بە ئیعلامی پارتی و بەرپرسەكانی

Monday, 28/09/2009, 12:00


بۆ  كاك مەسعود بارزانی.... لەرێگای بەڕێز ماڵپەڕی كوردستان پۆست
سڵاو و تەقدیرمان بۆتان و وێڕای ئیحترامی زۆر.
برایانی موحتەرەم:
ئەو كاتەتان باش، هەر ساغ و سەلامەت و مۆفەق بن.
لە هەفتەی چوو بانگەواز و داواكارییەكتان بڵاوكردبوویەوە كە نیازی ئەوەیتان هەبوو كە ئیعلامی پارتی كە بەبنەماڵە نێوتان هێنابوو گەندەڵی و فیسقوفەسادی ئەو دەستگایەی پارتی و بەرپرسەكانی بڵاوبكەنەوە، ئێمە دەستخۆشیتان لێدەكەین و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگتان، چونكو ئێمە كۆمەڵێك و مەجموعە كادرێكی ناو ئیعلامی پارتین لە تەلەڤزیۆنی قەڵات و رۆژنامەی هەولێر و رۆژنامەی هەولێر گڵۆپ و رۆژنامەی خەبات و رادیۆی دەنگی كوردستان و تەلەڤزیۆنی زاگرۆس و تەلەڤزیۆنی كوردستان و رادیۆی زاگرۆس و رادیۆ و تەلەڤزیۆنی پارتی لە شار و دەڤەرەكانی كوردستان كە نزیكەی 250 كادیرین كە لە داهاتووشدا ناوەكانی خۆمان بە تەفاسیلی ئاشكرا دەكەین لەگەڵ هەموو وەسیقە و موستەمسەكەكان، بەمەرجێ جەنابی كاك مەسعود یان كاك نێچیروان یان كاك مەسرور مەسئولی دەزگای ئەمنی یا كاك ئازاد بەرواری كە ئێستا خەریكە دەبێتە جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، وەڵامێكمان بدەنەوە لە رێگای كوردستان پۆست یان هەر دەزگایەكی تری ئیعلامی خۆیان. ئێمە لەمڕۆ بەدواوە بە حەلەقات پێناسەی بەرپرسەكان و شەخسیەت و دزی و تاڵانیەكانیان بڵاو دەكەینەوە و دەینێرین بۆ خزمەتان و بەمەبەستی ئەوەی سەرۆكی هەرێم و كاربەدەستانی باڵای پارتی و جەماوەری خەڵكی كوردستان لێی بەئاگا بن و تا بزانن كێن ئەوانەی ئیعلامی پارتی بەڕێوەدەبەن و چ گەندەڵی و فیسقوفەسادێكیان لەناو پارتی و ئیعلامەكەی و خەڵكی كوردستاندا دروست كردووە و ناوی پارتی و بارزانی و ئیعلام و دەزگاكانی ئەو حزبەیان سوك و رسوا كردووە بۆیە ئێمەش داواكارین لە بەرپرس و كارمەندانی ماڵپەڕی كوردستان پۆست كە هەمیشە مینبەری چاونەترسیی بووە بۆ رسواكردنی ئەو كەسانەی ماڵ و سەروەت و سامانی ئەم میللەتە و شەهیدانی دەدەن بە فیڕۆ بۆ بەرژەوەندی و دەڵەمەندی و رابواردنی خۆیان. وە ئێمە لەمڕۆ بەدواوە سەرنجی هەموو خوێندەوارانی كوردستان پۆست و رای عامی كوردستانی رادەكێشین بۆ ئەوەی ئیتر جەنابی سەرۆك و بەرپرسەكانی دەووروبەری پێش هەركەسی تر بزانن كێیان كردووە بە مەسئولی ئیعلامەكەیان و بۆیەش ئێمە ناچار بووین ئەم راستیانە لە رێگای سایتی كوردستان پۆستەوە بڵاوبكەینەوە، چونكو رێگای تر شك نابەین تا دەنگمان بگاتە سەرۆك و كاك نێچیروان و كاك مەسرور و كاك ئازاد بەرواری و كاك فازیڵ میرانی و مەكتەبی سیاسیەكەمان.
دووبارە ئیحترامان بۆ جەنابی كاك كەمال و برادەرانی كوردستان پۆست و هیوادارین هەمیشە مینبەری خەڵكی حەق خورا و زوڵم لێكراو بن.

ئەمەی خوارەوەش حەلقەی یەكەمی زنجیرە وتارەكەمان دەبێت لەو دەیان حەلقەیەی كە بڵاوی دەكەینەوە بەدوای یەكدا:



ئەڵقەی (1)

مەكتەبی ئیعلامی پارتی لەم كەسانەی خوارەوە پێكدێت:


1- سەرۆ قادر.
2- كاروان ئاكرێی.
3- نیاز لاجانی.
4- سالار عوسمان.
5- ئاریان فەرەج.
6- فەهیم عەبدوڵڵا.
7- ئەسعەد عەدۆ.
8- مەحفوز مائی.
9- ئاسۆ كەریم.
10- نەژاد عەزیز سورمێ.
11- عەبدولوەهاب علی.
12- ئیبراهیم سمۆ.
13- تەحسین دۆڵەمەڕی.
14- سەعید یەحیا خەتات.
15- موئەیەد تەیب.
16- ئەبو عەنتەر (رەمەزان زاخۆلی).
17- ئازا حەسیب قەرەداغی.

ئەڵقەی یەكەم لە زنجیرە ئەڵقەی كە لەسەر سەرۆ قادر ئامادە كراوە:

(1)

سەركەوت علی كە ناسراوە بە سەرۆ قادر، مەسئولی ئیعلامی پارتی. شەخسێكە كە لە رووی كۆمەڵایەتی و بنەماڵە و خێزانەوە زۆر نزم و بەدڕەوشتە و سومعەی زۆر زۆر خراپە لەناو هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا لە هەمان كاتدا یەكێكە لە هەرە دزە گەورەكانی ناو پارتی و تا سێی موتەوەستەی خوێندووە و سێ ژنی هێناوە و كە هەرسێكیان كۆمەڵێ فەزاحەتیان لەدواوەوەیە و جگە لە خێزانی یەكەمی كە خوشكە شەهیدە و خۆشی سوتانی لە شاری نەغەدەی ئێران. سەرۆ قادر بە شەهادەی تەزوویر كولیەی ئیجتیماعی لە زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەواو كردووە و شەهادەكەشی لە ئامادەیی رانیە بە تەزوویر هێناوە لەگەڵ رێبوار كەریم وەلی كە لەنێو ئیعلامی پارتی و خەڵكدا، ناسراوە بە پیاوی خێزانی دووەمی سەرۆ قادر كە ئێستا بەتەنیا لە یەك ماڵدا لە خانوویەكی داگیركراوی تاپۆكراوی ئەمین عامە كۆنەكانی هەولێر دا لەگەڵیدا دەژی كە ئەم خانووەش رووبەڕەكەی پتر لە هەزار مەترە و تاپۆ كراوە و بەناوی خۆیەوە و كە دواتر بەشێوەیەكی درێژ باس لە دزین و دەستبەسەرداگرتنی ئەم خانووە و هەموو فەزاحەت و گەندەڵیەكانی دەكەین. وەك دەستی سەرۆ لە كوشتن و بەسجنكردن و لێدانی رۆژنامەنووسانی كوڕ و كچ و هەروەها هەموو ئەو خانوو زەوی و موڵكانەی سەرۆ بۆ خۆی و خێزانەكانی و بنەماڵەكەی و كەسوكاری و خزمەتكار و سایەق و حیمایەكانی و ئەوانەی ئیشی ژن هێنان و ئاسانكاری ئەم دزیانەی بۆ دەكەن، چ لە ناو ئیعلامی پارتی و چ لە ناو دەزگاكانی حكوومەت بڵاودەكەینەوە بەناو و ژمارەی خانوو و مەساحەكانیان و هەروەها ڤێلاكانی و مەزرەعەكەی لەسەر رێگای هیران-شەقڵاوە و خانووەكانی گەڕەكی مووفتی و مەسیف و عەنكاوە و ئەمین عامەكان و هەموو ئەو پارانەی لە مەكتەبی نێچیروان بارزانی بەناوی میوانداری و نەسرییەوە وەریدەگرێت و لە ساڵی 1994وە وەریدەگرێت كە گوڵان لە شیراتۆن دامەزرا و تا ئەمڕۆكە كە هەموو مانگێك بەدزییەوە 45 ملوێن دینار لە لای ئەنجوومەن بە چەند رێگا و شوێنێك وەریدەگرێت لەگەڵ نزیكەى 550 ملوێن دینار وەك بووجەی مانگانەی ئیعلام ئەمەش ماوەی 5 ساڵە بە ئارەزووی خۆی تەسەرووفی پێوە دەكات كە لە كاتێكدا ئەو بووجەیە كە وەك ئاریان فەرەج لە مەجلیسەكانیدا باسی لێوە دەكات لووش ئەدرێت و دەدرێت بە شتی شەخسی و دەعوەت و ئافرەت و ناو ماڵ كڕین و كۆمپیوتەر و سەیارە دابەشكردن بەسەر خانمانی ئێرانی و ئافرەتانی بەشەرەفی ناو ئیعلامی پارتی و غەیرە پارتی پێ هەڵدەخڵەتێنرێ وە ئەم قسەیەی ئاریان فەرەج لە دەیان شوێن بیستراوە و جارێكیشیان ئێمە كۆمەڵێك كادیر بووین لە زاگرۆس تیڤی ئێستا و رادیۆی زاگرۆس پێی گووتین پارەمان نییە و بچن لەو گەوادە بپرسن كە بەرپرسی ئێرە و هەموومانە بزانە چی لەو پارانە دەكات چونكە من نامەوێت وەزع لە خۆم تێكبدەم و بە راستی من موستەفیدم چۆن خۆم پیاوخراپ دەكەم، (بەڕاستی ئاریان فەرەج ناحەقی نییە، چونكە سەرۆ قادر سەیارەی بۆ خۆی و ژنی و ماڵی خەزووری و هاڤلنگەكەی و برای خێزانەكەی كڕیووە و ئاریان خاوەنی سێ چوار خانووە لە گەڕەكی سەڵاحەدین و هەولێری نوێ و دواتریش خوا موبارەكی بكات ڤێلای گوندی ئینگلیزی بۆ خۆی و چواردەوورەكەی مسۆگەر كردووە لە كاتێ كە دێینە سەر باسكردنی گەندەڵییەكانی ئاریان فەرج لە مەكتەبی ناوەندی زەمانی عەبدولسەلام بەرواری، وەك نەژاد عەزیز سورمێش دەڵێت "هەر رۆژێك بێت من باسی دزییەكانی عەبدولسەلام بەرواری و ستافەكەیان دەكەم، بابی خۆم هەموو شتێك لای براتان مەحفووزە بۆ رۆژی هەڵمگرتووە و دێمە گوتن"، ئەمەجگە لەوەی سەر لەبەری هەموو گەندەڵییەكانی ئێستای ئاریان فەرەج لە مەكتەبی ئیعلامی پارتی ئێستا بە ژمارە و موستەمسەك بڵاودەكەینەوە، پاش ئەوەی ئاریان فەرەج زیرەكانە توانی بەپشتگیری سەرۆ قادر هەر یەكە لە كاوە مەلا عەزیز و رەفعەت ئەرگووشی و تەحسین دۆڵەمەڕی و عەبدولوەهاب علی و سالار عوسمان و كەیفی بەدەركردندا لەناو ئیدارە و دارای دەزگای ئیعلامدا و دزێكی دێرینی سەرۆ قادریان هێنا كە ئەویش رزگار عقراوییە كە چەند جارێك هەر سەرۆ خۆی لەبەر دزی ئاشكرا لە گوڵان و لە رادیۆ و زاگرۆس تیڤی و شوێنەكانی تری ئیعلام دەریكردبوو، چونكە نەیدەزانی چۆن دزییەكانی سەرۆ بشارێتەوە، تا دزێكی شارەزایی زمان لووس و قەشمەرێكی وەكو ئاریان فەرەج فێری كردوو ئیتر ئەو و سەرۆ و خۆیان بوونە خاوەنی ئەو ملوێنەها دینار و دۆلارەی كە بە هەزار نەوع و شێواز لە نێچیروان و مەكتەبەكەی و سەرباز و دكتۆر نوری وەریدەگرن و بەناوی مەشروعەكانی ئیعلامەوە دەیخۆن و خۆیان و چواردەووریانی پێ دەوڵەمەند دەكەن، كە ئەمەش لە داهاتوودا هەمووی بە ژمارە و شێوەی پڕۆژەكانیان دەخەینە بەردەمی سەرۆك و سەركردایەتی پارتیمان و رای گشتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، واتا چەند حەلقەیەكی ترمان لەسەر گەندەڵی و بەدڕەوشتیەكانی سەرۆ قادر هەیە و بۆیە لێرەدا دێینە كۆتایی ئەو بەشی یەكەمەی لەسەر سەرۆ قادرە و كە دواتر یەكە بە یەكەی ئەو ئەندامانی ناو دەزگای ئیعلامی پارتی دەناسێنین بەخەڵك و رسوایان دەكەین بەتایبەت ئەوانەی كە سەروەت و سامانی ئەم میللەتەمان دەدزن و هەڵی دەلووشن بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان بزانێت ئیعلامی پارتی كێ دەیبات بەڕێوە.....

سەرنجی خوێنەر رادەكێشین كە لە ئەڵقەكانی داهاتوودا لەسەر هەر یەك لەمانە دەنووسین و هەموو بەڵگەكان بە ئامار و ناونیشان و وەسیقە بڵاودەكەینەوە.... تكایە ئاگادار بن.


كۆمەڵێك لە كادیران و كارمەندانی دەزگا ئیعلامییەكانی پارتی
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە