بەیاننامەیەك لە لایەن كۆمەڵێك رۆژنامەنووسى شارى هەولێر
Sunday, 10/04/2011, 12:00
بۆ:
راى گشتى
سەرۆكایەتى هەرێم
سەرۆكایەتى حكومەت
سەرۆكایەتى پەرلەمان
سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان
بابەت/ بەیاننامەیەك لە لایەن كۆمەڵێك رۆژنامەنووسى شارى هەولێر
لاى هەمووان ئاشكرایە لە دواى رووداوەكانى 17 شوباتو گۆڕانكارى خێراى رووداوەكان لە هەرێمى كوردستانو زیادبوونى كارو ئەركى رۆژنامەنووس لە قۆناغێكى لەم جۆرەدا، رۆژنامەنووسان لە كوردستان بە گشتىو بە تایبەت لە شارى هەولێر لەكاتى رووماڵكردنى رووداوەكان بەشێوەكى هەرەمەكىو ناڕەوا هێرشیان دەكرێتە سەرو سەربارى هەموو ئەو هەرەشانەش كە رۆژانە بەردەوام بەشێوەیەكى راستەوخۆ، یاخود بە تەلەفۆن لەسەریانە.
ئەگەر چى رۆژنامەنووسان بە چاوو گوێى خەڵك لەقەڵەم دەدرێن، بەڵام لە لایەن چەندكەسو گروپێكى بیر تەسك، هەوڵێكى نەزۆكى پێشتر نەخشە كێشراو لە ئارادایە، كە ئەم چاو گوێیانە كوێرو كەڕ بكەنو ئازادیەكان بەر تەسك بكاتەوە. هەرەشەكان بۆسەر رۆژنامەنووسانى شارى هەولێر رۆَژانە بەشێوەكى لێهاتووە بەجۆرێك رۆژنامەنووسانى ئەم سنورە، هەمووكات چاوەڕێى مەرگ دەكەنو تەنانەت واى لێهاتووە بەشێك لە رۆژنامەنووسان لە سنوورى ئەم شارە، لەبەر پاراستنى سەڵامەتى خۆیانو بنەماڵەكەیان وازیان لە پیشەكەیان هێناوە، بەڵام ئەوە بە بیرى ئەم جۆرە كەسو گروپانە دەهێنینەوە بەم كارەیان ئەم ئەزموونە دیموكراسیەى كە هەیە دەخەنە ژێر پرسیارەوە، چونكە یەكێك لە پایە گرینگەكانى دیموكراسى بریتیە لە ئازادى راگەیاندن.
بۆیە ئێمە وەك رۆژنامەنووسانى شارى هەولێر رایدەگەیەنین، بەهیچ شێوەیەك ناچینە ژێربارى ئەو هەڕەشانەى لە هەولێر رۆژانە رووبەرووى رۆژنامەنووسان دەبێتەوە، لە هەمانكاتیشدا حكومەتو دەزگا ئەمنیەكان بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر ئەو هێرشو هەرەشانەى كە رووبەڕووى رۆژنامەنووسانى شارى هەولێر دەبێتەوە، لەبەر ئەوەى زۆرێك لەو لێدان و ئازارو ئەشكەنجانە بەبەرچاوى هێزە ئەمنیەكانەوە بووەو هیچ جۆرە بەرپرساریەتێكی گیانى ئێمەیان نەكردووە. ئیدانەى ئەو دەست درێژیانەش دەكەین كە رۆژانە رووبەرووى قەڵەمە بوێرەكان دەبێتەوە. بەباشیشى دەزانین بۆ راى گشتىو لایەنە پەیوەندى دارەكان ئەم داوكاریانەى خوارەوە بخەینە روو:
1. هەرچى زووە ئەو ئابلوقە راگەیاندنە كە لە لایەن دەزگا حزبىو حكومیەكان، لەسەر دەزگاكانى راگەیاندن دانراوەو هەڵبگیرێتو ئیتر دەستهەڵگرن لە پێنەدانى زانیارى بەم دەزگایانە.
2. سەرجەم ئەو كەسو لایەنانەى رووبەرووى سزاى یاسایى ببنەوە كە رۆژانە پێشێلى یاساو مافەكانى رۆژنامەنووس دەكەن.
3. هەرچى زووە ئەو سەندیكا ئیفلیج كراوەى رۆژنامەنووسان هەڵبوەشێتەوەو لەبڕى ئەمە سەندیكایەكى سەربەخۆو پیشەیى دروستبكرێت، بەجۆرێك ببێتە داكۆكیكەرێكى راستەقینەى رۆژنامەنوسان و دووربێت لە هەموو دەستێوەردانێك.
4. داواش لە ئەنجوومەنى دادوەرىو داواكارى گشتى هەولێر دەكەین چیتر بێدەنگ نەبن لەمەڕ ئەو پێشەلكاریانەى كە رۆژانە لەبەرامبەر یاسایى رۆژنامەگەرى هەرێمى كورستانى ساڵى 2007 دەكرێت .
5. داواش لە دەزگا راگەیاندنەكانى حزبىو ئەهلیش دەكەین خۆیان بەدووربگرن لەو تۆمەتو تەشهیرانەى كە ئاراستەى یەكترى دەكەنو بەگیانێكى بەرپرسیارانەو بێلایەنانەى مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان بكەن.
6. داوا دەكەین بە پێى یاسى رۆژنامەگەرى ساڵى 2007 رۆژنامەنووسان لەكاتى زیان لێكەوتنیان لە لایەن حكومەتەوە قەرەبوو بكرێنەوە.
7. ئەوەش رادەگەیەنین ئەگەر لە حاڵەتێك ئەو هەموو هێرشو هەرەشانە بەردەوام بێت لە بەرامبەر رۆژنامەنووسانى ئەم سنوورە، ئێمە لە شارى هەولێر لە هەوڵى مانگرتنو گردبوونەوەى رۆژنامەنووسى دادەبین، تاوەكو حزبو حكومەت فێركەین لە چوارچێوەى یاسادا بەشێوەیەكى مەدەنى و شارستانیانە مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسانو كەناڵەكانى راگەیاندن بكەن.
كۆمەڵێك رۆژنامەنووس
10/4/2011
ناوەكان /
1. محمود یاسین كوردى
2.هەژار ئەنوەر جەوهەر
3. سروە عبدالواحد
4. سەرتیپ قەشقەیى
5.سعود هاشم
6. هەنگاو هاشم
7.ئاڵان ساحێبقران
8.عیسا خدر
9.دلشاد هەرتەلى
10.فەرمان رەشاد
11. نەقشبەندى ئیبراهیم
12. نەوزاد چارلس
13.مەریوان مەلا حەسەن
14.تالیب محمد
15.ئەنوەر ێباح
16.چیمەن على
17. زانیار ئەسعەد
18. هێمن مامەند
19.عیسا عبدالقهار
20.بارزان حەسەن
21. ارال كاكل احمد
22.محمد قادر
23.ئەحمەد محمد
24.زانیار خۆشناو
25.هیوا ساڵەیى
26.كامەران گۆران
27.هۆگر عومەر
28. هیوا حكیم عمر
29. نورەدین وعداللە
30. یوسف مندلاوى
31.هەمزە عباس
32.ئارام شێخ وەسانى
33. كۆچەر على
34.هێدى هەولێرى
35.ئارى عوسمان
36.ئەحمەد یونس
37.ئیبراهیم حمەدەمین
38.ئاوارە حمید
39.رێناس بتوێنى
40.دارا عەبدوڵڵا
41.هێرش حامد
42.ژیار سەركەوت
43.هیوا قادر حوسێن
44.فەرمان محەمەد
45.بێشاد ئەمین
46.شڤان جەلال
47.سەهێن نەعمان
48.بەیار حەكیم
49.وریا حمە كریم
50.سرود كەریم
51. هێمن مەلازادە
52. هێمن عمر
53.هیوا بەرزنجى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست