گەندەڵیەكانی ئاسایشی فرۆكەخانەودەزگای گشتی فرۆكەخانە بۆ عماد احمد و قادر حهمهجان
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
ئەم نوسینانەى خوارەوە بەشێكى ترە لە گەندەڵیەكان ناو ئاسایشی فروكەخانەو دەزگای گشتی فرۆكەخانە خانە سەرەتا بالەسەر ئاسایشی فرۆمەخانە برۆین كە لەسەر دەمی كاروان عارف و كەمالە گزگلدا واتە بەرێوەبەرو جێگر رویانداوە تەنها ئەم نوسینانە بەشێكى كەمە لەگەندەڵیەكان .
بەرێوەبەری ئاسایشی فرۆكەخانە ئەوەى بروای پێی نەبووبێت بروانامە بوو نمونە بۆ ئەو مەبەستە ئەوەیە كارمەندمان هەیە دەرچووی كۆلێژى یاسایە لەبری ئەوەى لەبەشی یاسا دایبنێن لە بەشیى جموجۆڵ (شاخ)دایانناوە لەكاتێكدا كارمەندمان هەیە لەبەشی یاسا بروانامەى نیە بگرە پۆلیسە بەس لەبەر ئەوەى واستەى هیە لەو بەشە دایانناوە.مفەوەزمان هەیە دەرچووى پەیمانگایە بەشی كارگێری لەبری ئەوەى لەبەشی كارگێری دایبنێن لە بەشی پاسەوانی دایانناوە واتە (قولەى حەرەسیات)لەكاتێكدا بەشی كارگێری چەند كارمەندێكی لێە كەپلەكانیان پۆلیسن لەوبەشە دەوام دەكەن .
لێپرسراوى ژمێریاری كە مامۆستا عوسەیە كارمەندان لەباتی بەبەشەكەی پێی بڵڵین بەشی ژمێریاری پێی دەڵێن بەشی عوسمانێكان ئەویش بەهەمان شێوە یەكێكی ترەلەگەندەڵەكان زۆربەى كارمەندەكانی كەسی نزیكی خۆیەتی یەكێكیان زاوایەتى دانەیەكى تر پورزایەتى ئەفسەرێكى كج ئەویش ژنی سەفین حوشكەزایەتی بۆیە ئەوكارمەندانەى لاى خۆی داناوە بۆئەوەى بەئارەزووى خۆی دزى بكات لەكاتێكدا چەند مفەوەزێكمان هەیە لەبەشی جموجۆڵ وپاسەوانی خەون بەوەوە دەبینن بێن وەك كارمەندی بەرێوەبەرایەتى دەوام بكەن چونكە دەوامی خۆیان پێنج شەو بەپێنج شەوە. ئەومامۆستا بەناوعوسمانە لەماوەى دەست بەكاربونیەوە لەبەشی ژمبَریاری چەندین جار سەردانی وڵاتانی عمان و المانیای كردوە بەمەبەستی چارەسەركردنی سەرى گوایە سەری كیسی ئاوی تێدایە بەڵام تەنها مەبەستی ئەوەبووە بچێت بۆ فعل و فەساد ..بابێینە سەر پارە دزینی كاروان و كمال و عوسیل لەخوا بەزیاد بێت كاروا ن و كمال كاك حاكم فادر خۆش بێت ترۆی كردن نازانم بۆ عوسیلیان ترۆ نەكرد ئەوعوسیلە پارەى نیوەى كارمەندانی خوارد. پارەیەك بۆ مكافەئە ئاسایشی گشتی ناردبووى عوسیل دەیوت رۆژى (25)كارمەند پارەكەى ئەدەینێ بەڵام ئەفسەرو مغەوەزەكان بەشێكیش لەپۆلیسەكان وەریان گرد بەڵام نزیكەى (300)پۆلیس پارەیان هەر وەرنەگرت خۆیان گێل كرد بری پارەكە (80)هەزار بوو سەرفیان نەكرد بۆكارمەندەكان.
كەمالە گزگل ئەویش هەربەبۆنەى ئەوەى جێگری بەرێوەبەرى ئاسایش بوو هات عاشەكەى بە ئیجار وەرگرت بۆ خۆی مەبەستمان ئەو عاشەیەییە كە خواردن بۆ ناو گەشتیارى فرۆكە دابین دەكات لەكاتێكدا ئەبوو بە موزایدەى ئاشكرا بكرایە بەڵام ئەو بەنهێنی وەری گرد بۆخۆی كەس نەیوێرا بۆكابرا وا دەكەی .
كاروان ئەویش ئەوەندە كارمەندی ئا سایشی لا سوك بوو ئەوت ئاسایش ترۆ ترین كەسە لەناو فروكەخانەدا ..
وەختی خۆی دەزگای گشتی فروكەخانە كارمەندەكانی خۆی دەنارد بۆ دەورە بۆدەرەوەى وڵات چەند كارمەندێكی ئاسایشیش رۆشتن بەڵام ئەوكارمەندانەى كە رۆشتن هەندێكیان موستەحەق بوون ئەوانەى تر بە واستەى كاروان وكمال و عوسیل و هتد رۆشتن بگرە هەرعەرەبیشیان نەدەزانی بەڵام چی لەواستە دەكەیت تەنانەت هەندێك لەوكارمەندانە پۆلیس بوون من مەبەستم ئەوەنیە پۆلیس سوك بكەم خۆشم پلەم پۆلیس بوو ئیستیقالەم كرد لەداخى ئەو هەموو زۆڵم و ستەمە كەلەكارمەندانی دائیرەیان دەكرد . لەكاتێكدا كارمەندمان هبوو پلەى مفەوەزبوو (3بۆ4)زمانی دەزانی نەیان نارد بۆدەورە بگرە هەرحسابیشیان بۆنەدەكردن .
ناوبەرێوەبەرایەتی تەنها كاروان وكمال لەچوار دەورى خۆی چەند پولیسێكیان دانابوو یەكێك سكرتێر چوار چایچی سیان بەس لەبەردەرگاكەیان دایاننابوون پێنج سایەق بێجگە لەوەى كاروان خۆی نزیكەى پانزە پاسەوانی هەبوو یەكێك نەیزانیایە جێگری مام جەلالە نەیدەزانی بەرێوەبەری ئاسایشی فرەكەخانەیە تەنانەت پۆلیسمان لاییە نازانێت كاروان وكمال كێیە ئەو هەمووپاسەوانەی بۆ خۆی دانابوو ئەگەر لەبازاردا كاروان شتێكی لەدوكانێك بكریایە پێش ئەوەى خۆی دابەزێت پاسەوانەكانی چواردەوریان دەگرد یەكێك نەیزانیایە واى دەزانی ئەندامی مەكتەبی سیاسیە بەقوربانی پۆزبم لەكاتێكدا ئەوەی من بزانم بەشی تەرمیناڵ بۆ كارمەندێك دەچن بەئاسماندا .
كەمالە گرگل شەوهەبووە بەسەرخۆشی خۆی كردوە بەناو مەتاردا هەرلە خۆیەوە سزای كارمەندی دەدا بەبرینی مووچە .جارێِكیان كاروان موچەى (23)كارمەندی بری یەكى (10)رۆژ تەنها لەبەر ئەوەى كارمەندان یەكی عەلاگەیەكیان بەدەستەوە بوو ئەو عەلاگەیە جلی مەدەنی تێدابووبوًَئەوەى كە گەرانەوە بۆماڵەوە خۆیان بگۆرنَ مەبەستم كارمەندانی ناوبەرێوەبەرایەتیە توخوا خوا قبوڵی دەكات .ئەمساڵیش پارە بۆ جل سەرف كرا برەكەى (200)هەزاربوو كارمەندانی بەشی پشكنین دوو جورَ جلیان بۆ كرابوو یەكێكیان قاتی كەماندۆبوو ئەوەى تریش جلی سەربازی بوو كاتێك هاتەسەر وەرگرتنی جل وبەرگ وتییان ئێوە دەبێت قاتی كەماندۆ وەربگرن بەڵام قاتی سەربازیشمان بۆ كرییون ناوتان لە هەردوو لیستەكەدا هەیە دەبێت جلە سەربازێكان وەرگرن برون بیفرۆشنەوە یەكی (200)هەزارمان بۆ بیننەوە كارمەندەكان لەترسا رۆشتبوون بۆ بازار فرۆشتبویان بەڵام تەنها بە (60)هەزار پێیان وتبون دەبَێت باقیاتی پارەكەی خۆتان بیخەنە سەر پارەكەو لاى كەسیش باسی نەكەن ئەویش رائد (جلال)ناسراوە بەجەلالی حەمە نوقلە وای پێ وتبوون ئەمە رەوای حەقە بۆیە دەڵیم كاك حاكم ئێشتا ئاسایشی فرۆكەخانە بەتەواوی پاك نەبۆتەوە لەگەندەڵ .گەندەڵكاران رسوابكە بەدەردی ئەودوو برادەرە .هەروەها مفەوەز عمر لەبەشی پشكنینە ناسراوە بەعمرى بەرڕە پیاوی كاروان وكەمال بوو گەوادی بۆدەكردن حسابی بۆیەك كەس نەدەكرد نیوەى كەل وپەلی بەشی پشكنینی دزی بەپاڵپشتی كاروان وكەمال كاكە بۆنارۆن لێكۆلینەوەى لەگەڵ بكەن بزانن ئەم قسانە راستە یان هەڵبەستراوە برۆن لەكارمەندەكانی بەشی پشكنین پرسیار بكەن .
ئێستا بابێینە سەر دەزگای گشتی فرۆكەخانەو چەند گەندەڵیەك توخوا كاك عماد احمد هەرچون كاروان و كمالت ترۆ كرد ئاواش ئەوكەسانە ترۆبكە كە ناویان لە لیستی گەندەڵەكانی دەزگای گشتی دا هەیە باچیتر كارمەندان ئەوەندە پیش نەخۆنەوە لەدەست كامەران عبدالخالق و تاهر وهتـــد...
كامەرانی بەرێوەبەری دەزگای گشتی فرۆكەخانە بە كام هەقێك دەچێت ڤێلایەك لەسەر ئاوەكەى دووكان دروست دەكات ئایا بە پارەى موچەى مانگانەكەى یاخود بەدزینی پارەى دەزگا ئەمە رەواى هەقە كاكە برۆن پارەى ئەو چەند ساڵەی كۆبكەنەوە كەوەری گرتووە بزانن تەنها زەوییەكیش دەكات ئیتر ئەمەى لەچی .
عبدالخالق ئەمەش خەڵكی سلێمانی چاك دەیناسن كە كەسێكی كۆنە بەعسیە وەختی خۆی لەناو دائیرەى بەدالەبووە كەس نەی دەوێرا سەیری ناوچەوانی بكات كەچی ئێستا كردووتانە بە بەرێوەبەری گشتی فرۆكەحانە ئاخر كاكە ئەمە كەس قبواَی نیە بۆ دایكی شەهیدو ئەنفال لەخۆتان زیز دەكەن دەبێت ئاواش ئەو گەندەڵانە لەسەر دەسەڵات لابەرن.
گۆرەپانی فروكەخانە كەپێی دەڵین ئەپرون چەند خەتێك بەبویاخ كێشراوە بۆ رێنیشاندەرى فرۆكە بری (23)دەفتەرى بۆ سەرف كراوە دڵنیابە بە(23)هەزار لەم پارە علوجە تەواو دەبوو ئەمە رەوای هەقە عبدالخالق ئەوهەمووپارەیە بخوات .
هەندرێن ئەویش لێپرسراوی بەشی چالاكی زەمینیە لە ترمیناڵ كاكە ئەو هەندرێنە كۆنە بەعسیە ئەفسەرى فرۆكەیە بەپلەى رائد دوای بووە بە عقید خوا دەزانێت چەند گوندی كوردستان بەدەستی ئەو وێران بووە كەچی ئێستا لەبری ئەوەى ترۆى بكەن كردیانە بە لێپرسراوی چالاكی زەمینی لە تەرمیناڵ.
لێپرسراوی بەشی vipئەویش ئافرەتێكە هەتا بلێی ئافرەتێكی سوك و بەد رەوشتە ئەم ئافرەتە شتی زۆر لەسەرە لەوانە بەدرەوشتی بەڵام كەس ناوێرێت بیگوازێتەوە لەبەرئەوەى چەندەها مەسئول وەختی خۆیو ئیبَستا بەد رەوشتیان لەگەڵ كردووە پشتی دەگرن
لەكۆتایدا من دەڵیم بەرێزت واتێنەگەی ئێمە بمانەوێت ئەوكەسانە بەچاوێكی سوك سەیر بكەین و ناویان بزرێنین بەڵكو تەنها ئەمەراستیەكە دەمانەوێت بیخەینە بەر چاوی خەڵكی كوردستان وشاری سلێمانی چونكە تاكە ئاوات و ئامانجی كۆمەلانی خەڵكی كوردستان كردنەوەى فرۆكەخانەبوو بەڵام ئیبَستا هەندێك كەس لەوانەى ناومان بردوون دەیانەوێت ئەم ئەزموونە لەناو بەرن دڵنیابە كەسانی وەك كاروان وكمال عوسیل و كامران و عبدالخالف و تاهیر و هەندرێن لە شوێنێكی وەك فرۆكەخانە دەوام بكەن ئەنادامانی یەكێتی كەمتر دەبنەوە و متمانە بەدەست ناهێنن دوبارە زۆر سوپاسی تۆ دەكەین كەدەستت هەبوو لە لابردنی ئەو گەندەڵانە هیوادارین چاكسازى و پاكزای زیاتر بكەن لەناو فرۆكەحانە و ڵكۆلێنەوە لەم وتانە بكرێت بزانرێت هەتا چەند راستە دڵنیابە هیچ درۆیەكی تێدانیە تكایە كارمەندان ئێوەش چی گەندەڵی دەزانن بەزوترین كات بڵاوی بكەونەوە باگەندەڵكاران رسوا ببن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست