کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتیى نەتەوەیى كورد،یەكەمین و دوایەمین چارەسەر..

Sunday, 15/07/2012, 12:00




(دواى نان،ئاو،هەوا،یەكێتیى نەتەوەیى پێویستترین شتە بۆ كورد!)
پێوست ناكات ئێمەى كورد خۆمان بە شتگەلى بێبایەخ و بێكەڵكەوە سەرقاڵ بكەین و بە حسابى حاسیبە شڕەكەى خۆمان كەمو كۆى ڕووداوەكانى ناوچەكە بكەین،پێویست ناكات هەر تاكێكێكمان ببینە مامۆستاى سیاسەت و بە تایبەت سیاسەتى (الدولى)،دیسان پێویست ناكات خۆمان تێك بدەین بە دیار بابەتانێكەوە كە بوون و نەبوونیان بۆ گەلى كورد یەكسانە،پێویست ناكات ڕاگەیاندنەكانمان بكەینە بازاڕى ساخكردنەوەى هەواڵە بەسەرچووەكانى جیهان كە دوورو نزیك پەیوەندییان بە ئێمە نیە،پێویست ناكات حزب و پارت و ڕێكخراوەكان هەردەم خەریكى كۆبوونەوەو كۆنگرەو كۆنفرانس و مۆنفراس بن و مێشكى هەوادارانى خۆیان پوت و ڕووت بكەن لە بیرى نەتەوەیى و بیئاخنن لە درۆو دەلەسەى حزبایەتیى دوور لە ئەخلاقى كوردانە،پێویست ناكات هەزاران كۆڕو كۆبوونەوەو سیمینار ببەسرێت گوایە بۆ دۆزینەوەى كلیلى چارەسەرى كێشەى كوردو سەرقاڵكردنى مێشكى تاكى ناسەربەخۆی قوڕبەسەرى كورد،كورتەى قسە نەمگەرەكە باسەكە زۆر درێژە پێبدەم چونكە لەم بارەوە زۆر وتراوەو زۆریش نووسراوە،وەلێ من گەرەكمە بێژم هیچ بۆی مەگەڕێن،چارەسەرى كێشەى كوردو بنەبڕكردنى لەناوبردن و قڕكردن و ستەم لەسەر كوردان لە هەموو جیهانداو كۆتایی هاوردن بە زوڵمى هەزاران ساڵەى داگیركەرە دڵڕەق و بێدینەكانى كوردستان،تەنیا ئاواكردنى یەكێتیى نەتەوەییە لە نێوان هەموو تاك و حزبو لایەنەكانى كوردستانى مەزن و كوردانى تاراوگەدا،هیچ شتێكى تر چارەسەر نیەو پێویست ناكات ئیتر بە درۆو دەلەسەى بەرژەوەندخوازانەى حزب و پارتەكتان فریو بخۆین،وە پێویستە ئەوەش بزانین كە دوژمنان و داگیركەرانى كوردستان هیچ جیاوازیى ناكەن لە نێوان كورداندا مەگەر بۆ كەسێك كە ئەڵقەلە گوێ و چڵكاوخۆرو كاسەلێسى خۆیان بن،ئەگینا بێگومان لاى داگیركەر كورد هەر كوردەو ئەوە بڕراوەتەوە،دەى ئەركى سەرشانى ئێمەى كوردیشە هەموو كورد وەك خوشك و براى خۆمان و هەڤاڵى خۆمان تەماشا بكەین و چاوى دوژمن و داگیركەرى سەخیف كوێر بكەین و تفى ڕسوایى بكەینە نێوچەوانى كوردكوژان و داردەستەكانیان و بەمجۆرە خۆبەخۆ یەكێتیى نەتەوەیى كوردانە ئاوا بكەین و بە ئیزنى خواى هەق و مەزن وڵاتەكەمان و گەلەكەمان ئازاد بكەین و وەك مرۆڤ و وەك گەلانى دیكە سەربەست بژین!

تیبینى::ئەم بابەتە لە ژمارە 9ى گۆڤارى بێژان بڵاوبوەسۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە