کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با (مەدیا)یانە بیر بكەینەوە!!!!

Sunday, 06/09/2009, 12:00


مامۆستاى زمانى كوردى "خاتوو مەدیا خان"ى 12 ساڵان لە ماڵەكەى خۆیاندا وانەى زمانى كوردى بە براو خوشكەكانى دەوتەوە ، بۆیە كاتێك حكومەتى توركیا بەمەیان زانى دەستگیریان كردو بردیان بەردەم دادگە"ستەمگە"ى توركى،ئێمە باسى هەوڵە درۆینەكانى ئاشتیى سەرانى تورك ناكەین كە ئەم ماوەیە گەرمترین هەواڵە!،بەڵام دێینەوە لاى خۆمان و باسى خۆمان دەكەین،مەدیا خان تەمەنى 12 ساڵە و خەمى زمانى شیرینى كوردى دەخواتـ،و جەخت دەكاتەوە كە لە بەردەم دادگا"ستەمگا"شدا هەر بە كوردى قسە دەكات،بەڵام زۆر تاكى كورد هەیە تا ئێستا نازانێت شارى "شیرناخ" لە كام پارچەیە! لەمەش سەیرتر تاكمان هەیە لە تەختە بینى دووروەشان"tv"ە وە پێى دەڵێن مەهاباد"سابڵاخ" لە كام پارچەیە؟ ئەڵێت لە سوریایە !!!،ئەڵێت دڵنیایت؟ ئەڵێت بە خوا وا بزانم لە ئێرانە!،وەرن با بیر بكەینەوە ئێمە گەلێكى داگیركراوى پارچە پارچە كراوى ژێر دەستەین،ئەگەر خۆمان ڕێك نەخەین و كارى گونجاوو باش لە بەرژەوەندى"كوردستانى گەورە"نەكەین، شاعیران ئاسا (نیشانەى مەرگمان عەییانە)،بۆ مەدیا خانى 12 ساڵ وانەى زمانى كوردى دەڵێتەوە و بەرگرى دەكات لە زمانەكەى،بەڵام لە بەشى كوردى زانكۆى سلێمانى نوسراوە بەشى كوردى بە یائى عەرەبى،كامیان زانكۆیە دادە مەدیا یان زانكۆكانى هەرێمى باشوورى كوردستان؟؟ لێرە ئازادین ،لەوى ژێردەستە! لێرە فەرمانداریى نیمچەسەربەخۆین، لەوێ داگیركراوین،لێرە مامۆستا و پسپۆڕو پڕۆفیسۆر و دكتۆرو تەمەنیشیان لە(25 بۆ 60) ساڵە! بەڵام لەوێ زمانى كوردى حەرام،جلى كوردى حەرام،خوێندنگەى وانەى كوردى "تەوبە خودایە من نەمووتوە"،تەمەنیش(12) ساڵ!،دە وەرن با هەموو كورد وەكو خاتوو مەدیا و بە بیریى مەدیایانە كار بكەین و هەوڵى پتەوكردنى زمانەكەمان بدەین و بە ئازایەتى جورئەتى مەدیایانە بڕۆینە مەیدانى كوردایەتى،لێرەوە سڵاڤ لە مەدیاو هەموو مەدیا كپكراوەكانى كوردستان،هەر بژى مامۆستاى دڵسۆزى زمانى كورى(مەدیا خان)،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە