سەید خەلیل ئالی نەژاد،سان تەمویرەى كورد..
Sunday, 15/07/2012, 12:00
ئێمەى كورد ژنى قارەمان و پیاوى زاناو داناو حەكیمى فرەمان هەس لە گشت بوارەكانى ژیان و هەڵكوتوى ناوداریى كاریگەریى نێونەتەوەیى جێدەستدیارى چاكامن هەیە لە مێژوودا،هەر لە شاجەمشیدو پەیامبەر نوح و پەیامبەر ئیبراهیم و كاوەى ئاسنگەرو كەیقوباد و پەیامبەر زەردەشت و شاكیسراى ساسانى تا دەگاتە مەزدەك و مانى و سەڵاحەدینى ئەیوبى و سانسەهاكى بەرزنجى(كاكەیى) و ئیبن خەلەكان و شێخى ئیشراق(شەهابەدین سوهرەوەردى) و قازى موحەمەد و هەزارانى دیكەى ناودارو كاریگەر لە بوارەكانى ژیاندا نەوەى ئەم میللەتى كوردەن،ئێستا بە كورتى باسى ژیانى سان یان گەوراى تەمویرەى كورد دەكەین كە ڕەحمەتى سەید خەلیل ئالی نەژادى یارسان(كاكەیى)ە،ئەم عرف و خواناسە هەقپەرستەى كورد بەداخەوە دواجار دوژمنانى كورد چاویان بەرایى نەدا پێشكەوتنى سەید ببینن و گەشەى ئەمیان قبوڵ نەكرد بۆیە لە تاراوگەو لە وڵاتى سوید شەهیدیان كردو گەشتەوە لاى زاتى هەق كە خواى تاك و فەرزانایە،ئەم سانە كە تادواساتەكانى ژیانى لەتەك ئامێرو سازى دەنخۆشى (تەمویرە-تەمبور-تەنبور-تەنبورا) بەسەر برد لە هەمانكاتدا پەیڕەوكارێكى بە ئیمانى دینى یارسان بوو،سەیدى خەلیل لە ساڵى 1957 لە پارێزگاى كرماشانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان هاتۆتە دنیاوە،دواى ئاشنابوونى لەتەك ئامێرى تەمویرە بە ماوەیەك تەواو تێیدا توایەوەو گەشتە پلەى باڵا لە تەمویرەژزەندندا،ئەم مامۆستا مەزنەى كوردو بوارى تەمویرە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ تواناكانى فراوانترو و مەزنتر دەبوون و هەر كات تەمویرەى لێدەدا ئیتر ڕۆحى سەیدو ڕۆحى تەمویرە بە جۆرێك ئاوێزان دەبوون جیاكردنەویان لەیەك مەحاڵ بوو،بە داخەوە دوژمنانى كوردو یارسان ئەم مرۆڤە هەستناسكە بە توانایان لێسەندین لە ساڵى 2001 لە وڵاتى سوید بە دەستى چەند كەیى نادیار لە دوژمنانى كورد شەهیدكرا،بەڵام وانەكانى و قوتابخانەكەى و تەمویرەكەى و (یاهەق یاهەق=یاخوا یاخوا)كەى و ڕیبازەكەى و هەر مانەوە بە زیندوویى و بوونە بەشێك لە مێژووى پڕشكۆى گەلى داگیركراوى كوردو ئەهلى هەق(یارسان=كاكەیى) و تەمویرەپەروەرانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان،
تەمویرە یەكێكە لە سازە دێرینە عیرفانى و ڕۆحانییەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بە تایبەت گەلانى ئاریى و لە ناو ئەوانیشدا گەلى كورد،بە پێى هەندێك سەرچاوەى مێژوویى ئامێرى تەمویرە مێژووەكەى دەگەڕێتەوە بۆ 6 هەزار ساڵ لەمەوبەرو بەمەش دەبێتە كۆنترین ئامێرى مۆسیقى-غیرفانى،مامۆستا جەلیل عەباسى دەڵێت لە هەندێ شوێن لە كوردستان پیرۆزیى تەمویرە بە ڕادەیەكە كە ژەنیاران بێ دەسنوێژ هەڵیناگرن و دەستى لێنادەن،ئەمە بە تایبەت لە ناو كوردانى ئەهلى هەق(یارسان)دا بوونى هەیە،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست