گوندی ئەڵەمانی و یارییەکی تازە و دەست بڕینی خاوەن گرێبەستەکان...!

Friday, 31/12/2010, 12:00


گوندی ئەڵمانی ٢ پرۆژەیەکە لە کۆمەڵێک ئەپەرتەمانت و ڤێلا پێک دێت کە لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە و راستەو خۆ سەر بە عـومەر فەتاح و خانمی یەکەمی عراق بە بەڕێوەبەرایەتی قاچاخچیەک بەناوی شاسوار عەبدولواحید قادر بە قودرەتی قادر بووە بە ئەندازیارو سەرپەرشتی ئەو پرۆژە دەکات ،ئەم پرۆژانە کاتێک کەوتنە کاری گرێبەستن لە گرێبەستنەکانی هاووڵاتیاندا هاتوە دەبوایە لا مانگی ٦ی ٢٠١٠ کلیلی ئەپارتەمانتو ڤێلاکان تەسلیم بەخاوەنەکانیان بکردایە . سەرەرای ئەوەی کە هەمو یەکەیەک نیوەی نرخەکەی لێوەرگیراوە لە ٤٠٠٠٠هەزار دۆلارەوە بۆ بەرزترین نرخی ڤێلاکان ٣٥٠٠٠٠هزار لە ساڵی ٢٠٠٨ وە کە نرخەکانیان لە ٨٠٠٠٠هەزار دۆلارەوە بۆ ٧٠٠٠٠٠هەزار دۆلارە. ئەوا بۆ ماوەی ٢ساڵ دەچێت پارەی پێشەکی یەکەکان لە پرۆژەی کەدا بەکار دێنن و کەوتونەتە هەڵخەڵەتاندنی گرێبەستەکان تازە بە تازە گرێبەستەکان بانگ دەکەن کە وا وادەی تەواو بونی یەکەکان لە مانگی ٨ ی ٢٠١١ دەبێت ئەگەر ڕازیت ئەوا وەرە گرێبەستی تازە بنوسە ئەگەر ناشتەوێ ئەوا پارەکەت وەرگرەوە بەبێ بەرامبەر. بەڵی ئەمەیە یاری کردنی سەرمایەدارانی یەکێتی نیشتمانی و حکومەتی هەرێم کە کەوتونەتە خویێن مژینی هاووڵاتیان ، ئەمەش جۆرێکی تر لە تەعداکردن بە مەعاناتی هاووڵاتیان ، بۆیە لە ڕیگای ئەم بڵاوکرایەوە لە سایتی کوردستان پۆستی بەڕیز دکتۆر بەرهەم و حکەمەتەکەی ئاگادار ئەکەین کە شار بێساحێبەو کۆمەڵێک گەندەڵوو قاچاخچی کەوتونەتە ڕووتانەوەی سەروەت و سامانی هاوڵاتیان بە ئاشکرا ، کە بونەتە مافیای و خاوەن بریار و پێشــێلـکردنی یاسا بەهەموو ماناکانیەوە ، داوا لە هەموو خاوەن گرێبەستەکانی گوندی ئەڵەمانی ٢ ئەکەین کە بەزووترین کات داوای یاساییان لەسەر تۆمارکەن بە هیچ شیوەیەک ئەوەیان لێقبوڵنەکەن ،هەرچەندە یاسا لای ئەوانە وەک دەستەسڕی ئابخانەیە ...........

سلیمانی ....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە