رێبوار تاڵەبانى ئەو پیاوەى هەمیشە خەریكى میكیاجكردنى ناشرێنێكانى دەسەڵاتە
Friday, 12/10/2012, 12:00
رێبوار تاڵەبانى ئەو پیاوەیە كە لەدواى داروخانى رژێمى بەعسەوە وەك جێگرى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك دەستبەكار بووە وپاڵیوراوى پارتێكى ئیسلامی بوو، وتاكو ئێستا لە پۆستەكەى بەردەوامە
رێبوار تاڵەبانى لەماوەى دەست بەكار بوونى لەپۆستەكەى مایك وتەبێژى كەسانى گەندەڵ بووە وهەموو تواناكانى خستەتە گەڕ بۆ میكیاج كردنى ئیدارەیەكى شكستخواردوو، هەموو جارێك دانیشتوانى كەركوك توڕە ببونایە یا خۆپیشاندانیان ئەنجام بدایە ئەوا ناوبراو وەك (موسەكنێك) بەكاردەهێنرا بەبێ ئەوەى هەست بەخۆى بكات وخەڵكێكان پێ چەواشە دەكرد بەداخەوە، هەروەها بەڵێنى بەخەڵك دەدا بەچارەسەر كردنى كێشەكانیان،كەچى تاكو ئێستا بەڵێنێكى ئەو پیاوەمان نەبینى بچێتە بوارى (پراكتیزەكردنەوە)جێ بەجێكردنەوە لەو ماوەیەدا كە ئەو دیارى دەكرد، بۆنمونە سوتەمەنى لەوەرزى زستاندا كە جێگەى ناڕەحەتى خەڵكى بوو تاڵەبانى بەڵێنى چارەسەرى كردنى دەدا كەچى تاكو ئێستا هیچ نەبوو لەبەڵێن زیاتر، ئەگەر باسى رەوشى ئەمنى بكەین ریبوار تاڵەبانى بەبەردەوام بەڵێنى كۆنترۆڵ كردنى رەوشەكەى كردوە، كەچى رەوشەكە بۆ یەك رۆژش چاكبوونى بەخۆیەوە نەدیوە بەداخەوە، بەڵێندانى بە دانانى كامێراى چاودیرى بۆ ناو شارەى كەركوك یەكێكى دیكە بوو لەبەڵێنەكانى بەڵام هیچمان نەبینى جگەى لە لافێكى گەروە زیاتر لەسەر شاشەى زاگرۆس، بەڵێنی بە فێرخوازە مانگرتووەكاندا بە دابینكردنى دەرماڵە بەڵام تاكو ئێستا بەڵێنەكەى نەبردە سەر بەداخەوە
ئەوەى كە وتم مشتیك بوو لە خەروارێك لەو بەڵێنانەى یەكێك لەبەرپرسە باڵاكانى كورد لەكەركوك كە ئەم پیاوە رەنگە بەنمونەى باشى وچاكى بهێنرێتەوە بەڵام پێم ناڵێن ئەگەر دەسەڵاتدارێك هەمیشە خەریكى چەواشەكردن و(بەنج) كردنى میلەتەكەى بێت باشى وپاكى لەكوێیە بۆیە كێشەى خەڵكى ئێمە ئەوەیە كە شتمان لەبیر دەچێتەوە بۆیە ئەگەر سەیرى ئەرشیفى (رۆژنامە)كان بكەین دەبینین كە ئەمانە لەماوەكانى رابردواد خەریكى چنینەوەى چى بوون وبەڵێنى چیان بەخەڵك دەدات بەئێستاشەوە كە هەمیشە خەریكى چەواشە كردنى خەڵك بوون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست