وەڵامێک بۆ ئه‌و جەمال چاوشینه‌ی، که سه‌رسامه به ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵات
Sunday, 19/04/2009, 12:00
لەژێر ناو نیشانی (فاتیحایەک بۆ ئەو ڕەگەی کە چرۆی نەکردوە و تەرزە کوتای) کابرایه‌ک بە ناوی جەمال چاو شینەوە، هێرشێکی کردۆتە سەر ده‌سته‌ی ڕەگ و بەڕێز دکتۆر جەزا چنگیانی، لە سایتی ژنبراکه‌ی جەمیل هەورامی. ئەو سایتەی کە ئەڵێی تەلەفۆنی سەرجادەیە، ده‌سه‌ڵات پارەی تێده‌کات ئیش ئه‌کات. بۆ زانیاری خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان، پێش دوو ڕۆژ سروودی به‌ره‌وه ده‌نگدانی دانابوو، وای پیشاندا که ئه‌م سایته بۆ یه‌که‌مجار ئه‌و سروده بڵاوده‌کاته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی بزانێت که زیاتر له مانگ و نیوێکه له یوتوبدا دانراوه و ژووره‌کانی پاڵتاڵک لێیده‌ده‌نه‌وه، نه‌ک ئه‌مه به‌ڵکو وه‌کوو کاری موخابه‌راتیی هاتبوو ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و که‌سه‌ی هۆنراوه و سرووده‌که‌ی نووسیوه، ئاشکرا کرد، وه‌ک ئه‌وه‌ی به پاراستن و ده‌زگای زانیاریی بڵێ: بڕۆن ئه‌و که‌سه تیرۆربکه‌ن، له هه‌مووی عه‌یب تر ئه‌وه بوو، پاش ته‌له‌فونێک له هه‌ولێره‌وه بۆی کرا، یه‌کسه‌ر هه‌مووی سڕییه‌وه و لایبرد.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ... شتێکی سه‌یرتریش هه‌یه که ئه‌م کاک عومه‌ره‌ی کوردستان نێت کردوویه‌تیی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه فرت‌و فێڵی له سایته‌که‌دا کردووه، بۆ نمونه هاتووه له ژماره‌ی سه‌ردانی میوانه‌کانی زیاد کردووه، 50 که‌سی بۆ زیادکردووه، گوایه خه‌ڵکی له ناو سایته‌که‌یدان و ده‌یخوێننه‌وه، ته‌ماشابکه‌ن هه‌رگیز میوانه‌کان له 50 که‌متر نابنه‌وه، جا به‌یانیی بێت، نێوه شه‌و بێت له 50 که‌س نایه‌ته خواره‌وه. ئیتر بۆ خۆتان بزانن ئه‌مه یانی چی؟ هیوادارم دوای ئه‌م نووسینه که‌متری بکاته‌وه. با بێینه‌وه سه‌ر براده‌ره‌که‌ی له مه‌ڕ خۆمان که چاوی شینه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر که‌مبینه، به هه‌ناسه‌بڕکێ چه‌ند دێڕێکی نووسیوه، ده‌ڵێ شکور منیش بووم به نووسه‌ر و له‌وێدا یه‌که‌م ده‌یه‌وێت ئه‌زمونه مه‌یمونه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتمان لا جوان بکات، له پاڵیشدا له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و گۆڕانکاریی و چاکسازییه‌کان بدات، له هه‌مووشی سه‌یرتر په‌لاماری لاقی د. جه‌زا ئه‌دات و ده‌ڵی تۆ دکتۆر نییت، و قسه‌ی بازاڕیانه‌ی پێ ئه‌دات. ئه‌و نووسینه له‌وه زیاتر په‌یامێکی تری تێدا نییه.
گەرچی ئەوەش ناهێنی من وەڵامی ئه‌و چاوشینه بده‌مه‌وه، بەڵام هەر بۆ تاسوق حەزم کرد تۆزێکت گوێچکه‌یتان بۆ باده‌م، چونکە ئەزانم ئه‌م چاوشینه ده‌رچووی ئەو قوتابخانەیەیه کە نەشەرم، نە حەیا، نەحورمەت، نە تۆزێ جورئەتیان نییه. ئێ باشە چاوشێن گیان خۆ تۆ داکۆکی لە دەسەڵاتێکی ڕەها و گەورە دەکەیت و بەڕاستیان دەزانی، ئەی بۆ وێنه‌یه‌کی خۆت دانه‌ناوه، تا بزانین خۆت چ ماڵێکیت و وێنه‌یه‌ک دانراوه ده‌ڵێی ڕەسمی بنی مەنجەڵە و له ناوه‌وه منجه منج ده‌که‌یت و بۆ نایەیتە دەرەوە بە ڕاستی بڵێیت ئەوە منم . جا خۆ من ئەو دەسەڵاتەم لە پشت بێت باوەڕ بکه، ئەچم ئەندەنوس دەگرم. بەڵام قوربان گیان گوێ بگرە . دەربارەی برادەرانی ڕەگ ئەوە خۆیان ئازادن لە وەڵام دانەوە، بەڵام دەربارەی بەڕێز دکتۆر جەزا چنگیانی . ئەوە هێڵی سوورە وەک هێڵە سووره‌که‌ی دکتۆره بەرهەمەکەتان کە لە هەموو شوێنێکا لەسەرزاری دێتە دەرەوە، ده‌زانی بۆ؟
دکتۆر جەزا کەسێکی پاکی دڵسۆز بەخاک و نەتەوە . کەسێکە لە خەباتکردندایە دژی تۆ و دزیی و ڕاو و ڕوت و ووڵات فرۆشتن و بێ یاسایی و شەرەف و ناموس و خیانەتکردن و جاشایەتی کردن بۆ ووڵاتان . دکتۆر جەزا خاوەنی هزری سەربەرزیی و بە شکۆدارکردنی نەتەوەییە . کەسێکە دوا پاکیی و ئەدەب و ئەخلاقی مرۆیی تیایە. هه‌رچه‌نده من له نزیکه‌وه نایناسم، به‌ڵام نووسینێکانی وام پێده‌ڵێن، ئه‌و شتانه هەر هەمووی به تۆ و ئەمسالی تۆ و سەرکردەکانت نامۆن، هەر ئەمەندەشت بەسە بەشکو خوا بکات خۆت و تڕۆڵەکانی هاوشانت و سایتەکەی کابرای فورسانیش، که دڵتان بتەقێ. جا بۆیە لەکۆتاییدا دەڵێم ئەگەر شتێکی ترتان پێیە له پاراستن نێتدا بەری بدەنەوە. کێشە نییە کەمامەمان پێیە. قوربانتم بم چاوشین گیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست