ئه‌نجامی کۆتایی راگه‌یه‌ندرا، ئیدی کاتی ئه‌وه‌یه له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کان په‌شیمان ببنه‌وه!
Sunday, 09/08/2009, 12:00
ئه‌مڕۆ ٧\٨\٢٠٠٩ کاتژمێر (٥)ی ئێواره ئه‌نجامی کۆتایی ده‌نگه‌کان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و ژماره‌ی کورسی و ده‌نگه‌کان بۆ لیسته‌کان راگه‌گه‌یه‌ندرا:
ا - له‌کۆی ١٨١٩٦٥٢ ده‌نگ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم:
١ - مه‌سعود بارزانی ١٢٦٦٣٩٧ ده‌نگ.
٢ - که‌مال میراوده‌لی ٤٦٠٣٢٣ ده‌نگ.
٣ - هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ٦٣٣٧٧ ده‌نگ.
٤ - ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ره‌سوڵ نه‌بی ١٨٨٩٠ ده‌نگ.
٥ - حسێن گه‌رمیانی ١٠٦٦٥ ده‌نگ.
ب - ژماره‌ی کورسی و ده‌نگه‌کان بۆ هه‌ر لیستێک بۆ په‌رله‌مان:
١ - لیستی کوردستانی: ٥٩ کورسی - ١٠٧٦٣٧٥ ده‌نگ.
٢ - لیستی گۆڕان: ٢٥ کورسی - ٤٤٥٠٢٤ ده‌نگ.
٣ - لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاکسازیی: ١٣ کورسی - ٢٤٠٨٤٢ ده‌نگ.
٤ - لیستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: ٢ کورسی - ٢٧١٤٧ ده‌نگ.
٥ - لیستی ئازادی و یه‌کسانی: ١ کورسی - ١٥٠٢٨ ده‌نگ.
٦ - حه‌رکه‌ی تورکمانی: ٣ کورسی - ١٨٤٦٤ ده‌نگ.
٧ - لیستی چاکسازی تورکمانی: ١ کورسی - ٧٠٧٧ ده‌نگ.
٨ - لیستی (ئه‌ربیل)ی تورکمانی: ١ کورسی - ٣٩٠٦ ده‌نگ.
٩ - ئه‌نجومه‌نی گه‌لی کلدانی سریانی ئاشوری: ٣ کورسی - ١٠٥٩٥ ده‌نگ.
١٠ - لیستی رافیده‌ین: ٢ کورسی - ٥٦٩٠ ده‌نگ.
١١ - ئارام شاهین داود باکویان: ١ کورسی - ٤١٩٨ ده‌نگ.
سێزده لیستیتریش که به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان کردبوو هیچ کورسییه‌کیان نه‌هێنا.
ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی که پێش هه‌ڵبژاردن دابوویان به خه‌ڵک به‌گشتیی و خه‌ڵکه بێلایه‌ن و هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه‌که به‌تایبه‌تیی په‌شیمان ببنه‌وه، تا چوار ساڵیتریش ته‌نیا به گۆڕینی هه‌ندێک ده‌موچاو حوکمی کوردستان بکه‌ن و کێشه‌کانی (ئاواکردنی ژیانێکی شایسته به خه‌ڵکی کوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕکراوه‌کانی کوردستان و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌ستوورێکی پێشکه‌وتووخواز و میکانیزمی جێبه‌جێکردنی یاساکان)یش هه‌ر له چوارچێوه‌ی بازنه‌یه‌کی داخراو بخولێنه‌وه یان هه‌موو ئه‌و کێشانه بخه‌نه سه‌رپشتی کیسه‌ڵێکی نه‌خۆش و سست.
هیوادارین له‌مه‌ودوا خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌نگی داوه به‌تایبه‌تیی چیدی نه‌هێڵن ده‌سه‌ڵاتداران له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیان په‌شیمان ببنه‌وه و خواست و داواکارییه‌کانیان له چاویان ده‌ربهێنن، باشترین رێوشوێنیش بۆ ئه‌وکاره (چاودێریکردنی یه‌که‌به‌یه‌که‌ی به‌رپرس و بڕیاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵات و ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تییه‌کانیانه به خۆپیشاندان و راپه‌ڕین و هه‌ر شێوازێکیتری خه‌بات که بۆیان ده‌گونجێ) له‌کاتێکدا که هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له بازرگانیکردن به خوێن و ماندووبوون و ووزه و تواناکانی گه‌ل و چاره‌سه‌رنه‌کردنی هه‌موو ئه‌و کێشه ناوبراوانه‌ی که چاره‌سه‌کردنیان زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر گوایه ئه‌وان به گوته‌ی خۆیان پێانوایه نوێنه‌ری گه‌ل و نیشتیمانن!
٧\٨\٢٠٠٩
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست