بتى شكاو (9)

Sunday, 04/10/2009, 12:00


یەك دوو قسەم هەیە... بێڵن بیكەم ( ئەوە ئاساییە سیاسەتباز درۆى بكات ، ئەوە سەیرە راستى بڵێت. ) " چەرچل "
ئەز ئەوە زێتر لە چەند جارێكە چەكوش ئەنێم بە ئەنى ئەو كاربەدەستانەى سەر لە هیچ دەرناكەن و بوون بە بارگراناییەك بەسەر شوێنەكانیانەوە ،دەمێك بوو ئەوەم ئەزانى كۆلكە دارێك بخەیتە دواى مێزێكەوە ، هەر وەكو خۆیەتى خوستى لێ وە نایەت ، ئاوا پیاو دەبێ دەمى رەخنەى روو لەوانە بكات كە ئەو كۆلكە دارەیان خستۆتە ئەوى شوێن. لێ ئەگەر ئەوانى ئەوان ئەخەنە ئەم شوێنەو رازین بەوەوى ئەوى دایان ناوە بە كۆلكە دارى بمێنێتەوە ، ئەوا ئەو خۆشى بێ گیانەو ئەوكات ئەبێت، گەل گڕیان بەرداتێ ، ئەگەر بەهیچ شتێك لە خۆیان نەگەیشتن و بەخۆیان دانەچوونەوە،ئەز زۆرجار لێرەو لەوێ ئەوەم دووپات كردۆتەوە كە ماندوونابم ، ئەگەر تا مردنیش دژایەتى ئەوانە بكەم كە بتن و بت ساز ئەكەن ...
سیاسەتبازان، وەستان لە چێكردنى درۆ ، پسپۆرن لەوەى ئەونى دیكە لە خشتەبەرن و ئەوەى هەیە بیكەن بە ناوى خۆیانەوە ، لەم وڵاتەى ئێمەش ئەوەى سیاسەتبازە باشتر لەوانى وڵاتانى تر لێى ئەزانێ ، ئاخر سیاسەتبازانى غەیرە كوردستان درۆ لەگەڵ هاوپیشەكانیان ئەكەن بۆ بەرژەوەندى گەل لێ ئەوانەى مە ، خەریكن میلەت لە خشتە ئەبەن ئەوەى ئەیكەن لە بەرژەوەندى خودیانە. ئەوى واى لە سیاسەتبازەكانى وڵاتە پێشكەوتوخوازەكان كردووە نەتوانن لە ئاست خەڵكەكەیان درۆبكەن ، خەڵكەكەخۆیانە ئەگینا ئەوانیش حەز بە خواوكۆیلایەتى ئەكەن لێ ئەگەر وابكەن ئەوا تاكەكانیان زوو جێگەیان پێ لێژ ئەكەن و غلۆرى خواروى خوارەوەیان ئەكەن. لەم نیشتمانەى ئێمەشدا لەیەر ئەوەى هەمووان رازین بەوەى هەیەو بەوەى سیاتبازەكان ئەیكەن بۆیە درۆكردن لەكارە هەرە نایابەكانى ئەوانە ئەگەر بەرامبەرمان بیكەن. ئەوەش ئاساییە سیاسەتبازان درۆ ئەكەن و پیشەیانە لەبەر ئەوەى ئەوە شتێكى ئاساییە ئەوا درۆ بكەن لێ ئەوە كارەساتە ئەگەر بڵێن راستمان وتوە، قسەراستەكانیان هى پروپاگەندەى هەڵبژاردنەكانە ، راستەكانیشیان هى سەركورسى دەستەڵاتە هەڵبەتە لەو دیوى كامیراى خەڵكەوەیە.
زۆرمان بیست لەوان ئاخاوتنى وەكو نوقل بەسەریان ئەباراندین، دەبەنگەكان خۆشیان لەم كایانە دێت و حەز بە خواردنى نوقل ئەكەن ، لێ ئەوەى هۆشدار بێت و لەخەمى خاكیدابێت ، ئەوا زوو هەست بەم كایە ترسنكاكە ئەكات كە بە بەرژەوەندى ئەوان بە كۆتادێت و گەل و نیشتمانیش ئەگەر خراپتر نەبن هەمان ئەوەى پێشووترن. بۆیە چیتر ناهێلێت وەك مێگەل بەڕێوە ببرێت. رازى بەم جۆرە شوانانەنابێت. و زوو زەنگى مەترسیان بۆ لێدەدات و ناهێڵێت، سیاسەتبازان درۆى بەرامبەر بكەن و ببن بەشوانیان، بەڵكو ئاگاداریان ئەكاتەوە كە ئەوان بۆ خزمەتكردنى گەل لەوێن نەك پڕكردنى گیرفانیان.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە