مامۆستا تابووتەكان، شایەنى شكاندن..بتى شكاو 8

Friday, 02/10/2009, 12:00


(توخوا لێدان بگەڕێنەوە ،داستانێك قەدەغەیە، هەر مامۆستایەك بیخوێنێتەوە. )*
زۆرم لە دڵا شیرین بوو كە ئەو مامۆستایەى وتى : بۆ شتێكیش لەسەر ئەو مامۆستا بتانە نا نووسى كە ئەیانەوێ قوتابیەكانیان، بیان پەرستن ، ئەو بەخۆى مامۆستایەكە، بت شكێن زۆر دەمێكە خۆى شكاندوە ، ئەز بەخۆ كە جارى یەكەم بینم هەستم نەكرد مامۆستایە لە پۆلدا ، چونكو ئەوەندە نوێیانە لەگەڵ قوتابیەهاوڕێكانى مامەڵەى ئەكرد، مرۆ حەزى ئەكرد هەمیشە قوتابى باو ئەویش مامۆستاى بووایە.
گەلێك مامۆستا هەن بێ ئەوەى هەست بە خۆیان بكەن، خۆیان وەكو یەزدان نیشان ئەدەن و قوتابیەكانیشیان وەكو بەندە سەیر ئەكەن ، بیریان چۆتەوە كە ئەوانیش بەندەیەكى تاوانبارى یەزدانن، رۆژێك قوتابى بووینە، ئاخر ئەوان لە بینایەكى هاوشێوەى بەندیخانەكانن ، بۆیە وەكو بەندكراو سەیرى قوتابیەكانى ئەوێ ئەكەن ، پێیان وایە ئەوەى بەدڵى ئەوان نەبوو ، ئەوا ئەبێت توشى سزاى خواكان بێت، ئاخر ئەویش پەروەردەى ئەو بینا سەربازیانەیە بۆیە وا بیرئەكاتەوە ، خۆى پێ راست ترینیانە و ئەگەر یەكێكى تر، راستریش بڵێ ئەوا لەچاو فەرموودەكەى ئەو لە پلەى سفر دایە.
ئەوەى جیاواى بێ لەنێوان بەندیخانە و قوتابخانە دانیە.ئەگەر هەش بێت ئەوەندە كەمە ئەبێت بە وردبین بیدۆزینەوە. ئاخر مامۆستا وتەنى تەنیا لە بەندیخانەكان دیوارەكانیان پرە لە یادگارى و نوقە لێوە نەهاتن و سزادان ، ئێ ئەمەش رێك وەكو قوتابخانەكانى ئەم وڵاتەى ئێمە وان ، تۆ بڕۆ سەیرى قوتابخانەكان بكە ئەوەى دیوارى پاكە نیتى ، مامۆستاكانیشیان سزا دەر، رەنگ بێ لەم كەلاوەیەش چاوەنوارى نەوەى داهاتوو بكەن، كىً هەیە لەم نیشتمانە لە خوێندن بێ زار نەبێ ، و گلەیی لەم نا سیستمە نەبێت ، بەڕاست لە كنە خۆ گۆڕیویانە و هى ئەو ولاتیان هێنایە كە كورەكانیان تیایدا رائەبووێرن ، بەڕێز وەزیرى پەروەردە تەنیا جاریچكیش كەمێك راماى لە خودت بپرسى فاكتەرى بێزار بوون لە خوێندن لەم زێدە چیە ، خەیاڵت بۆ ئەوە چووە كە بۆچى قوتابیانى وڵاتەكەت، تەنیا بۆ نمرە هێنان نەك زانست ئەڕۆنە قوتابخانە ، چەند قوتابخانەت بەسەر كردۆتەوە ، زۆر یان كەم . بەڕاست بە ئەگەر ویستت سەردانى قوتابخانەیەك بكەیت بە چ مەرامێكەوە زیارەتیان ئەكەى.
مامۆستا هەیە ناوى خۆى ئەزانێ بنووسێ ، لێ لە ناوى خۆى بترازێ ئەگەر زانى "دارا" بنووسێ ئەوە بە دڵنیاییەوە نازانێ(دوو دارى دیت) بنووسێ رونتر بیّژم هى ئەوە نیە مامۆستابێ هى شتێكى ترە رەنگە وەستاى دیوارى باشتر بێ بۆى. نممونە ئەوان مامۆستایان زۆر نەبن.
قوتابیان چیتر رازى نەبن بەوەى بەسەرتان ئەسەپێنن ، ئێوە نەوەى نێوى ئەم گەلەن ، بەیانى كوردستانتان پێ ئەسپێرین ، وەك هەڵۆ بن ئەوەى مافى خواردن ، بە جێى زانست فێركردن كاتى كوشتن ، ویستى بی پەرستن، ئەوە بە دەنوكتان بیمرێنن ، چیتر شتى لاوەكیتان قەبوول نەبێ ، خۆتان بەدواى زانستەوە بن، داهاتوى ولات رۆشن كەنەوە و بەرەو پێشڤەچوونى ببەن.
[email protected]
27-09-009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە