Sunday, 26/12/2010, 12:00


گەر من نەیڵێم، كێ ئەیڵێت:
ئەو دەمەى لە سۆران بووم، زۆر كەم فەڵتەى نەزانانم ئەبینى. لێ ئێستا كە لە هەولێرم، فەڵتە چیە! كوفر دەبینم. كۆلێژى هونەرە جوانەكانى زانكۆى سلاحەدین شوێنى بەرهەمهێنانى هونەرمەندە بۆ ئەم وڵاتە سوپاسیان ئەكەین بۆ ئەم خزمەتە گەورەیەى بە كوردستانمان ئەكەن. بەس ئەز دەپرسم ئەرێ بەرێز راگرى كۆلێژ توخوا بۆ جارێكیش بیناى كۆلێژت بینیوە، لێم ببورە كە وا ئەڵێم ئاگات لە هەڵە مەزنەكانتان هەیە. شەرم دام دەگرێ كە بە بەردەم كۆلێژەكەت رەت دەبم. ئەو دەمەى پروپاگەندەى ئەوەتان كردبوو لە رۆژنامەى هەولێر بۆ پێویستیتان بە رۆبۆتێك من وام هەست كرد ئەوە هەلەى چاپ بوو, یان مەتەڵ بوو بۆ خوێنەران. ئەوەیان بیر چوو، بەس توخوا پێم بڵێ كە ئاڵاى پیرۆزى كوردستان لەسەر بیناى كۆلێژتان هەڵداوە، رۆژێك سڵاوت لێى كردووە, بینیوتە چى بەسەر هاتووە. ئەزانى ئاڵاكە تژیە لە قرێژو بیستو یەك تیشكى خۆرى تیادا نەماوە، ئەزانى خۆرەكەى پێوەنیە. بە سەس دڵنیام لەبەر سەرقاڵیت بە كاروبارى هونەر و كۆلێژ فریاى ئەوە نەكەوتى، یان پێنج هەزار دینارتان نیە ئاڵایەكى تازە هەڵواسى من شەرم دام دەگرێ كە باسى ئەوە دەكەم بەس پێم بڵى ئەى تۆ چ هەستێكت هەیە كە بەرپرسى لەم كارە. ئەرێ قوتابیانى كۆلێژى هونەرە جوانەكان چۆن ئەتوانن ئاڵاى سەر كۆلێژەكەتان وا ببینن. ئەو دەمەى وێنەى ئاڵاكەى سەر بیناى كۆلێژى هونەرە جوانەكانم گرت یەكێ لە قوتابیەكان پرسى ئەوەندە ئەو كۆلێژەت خۆشدەوێ وێنەى دەگریت، پێكەنین داى گرتم، بە شەرمەوە پێم وت وێنەى ئەو ئاڵایە بێ خۆرە دەگرم. وتى: جا ئەوە چیە، لە ژوورەوە شتى سەیر ترى لێە، من دەپرسم دەبێ چى لێ بێ. كێ ئەم نهێنیە دەزانێ؟
زۆرن ئەو شوێنانەى لەم وڵاتە لە ناو زیاتر تەنیا شوێنێكن بۆ پارە بە هەدەر دان، ئاخر كارەسات نیە نەزانى ئاڵاى وڵاتەكەو چۆنە بە بەرەواژى هەڵیواسى هەژمەتى چى من نامرێنێ لەم وڵاتە. ئەرێ بۆ لە پارە شوشتنەوە بلیمەتن، بۆ لە قسە كردنا پەیڤەكانتان گەوهەرن و پڕن لە فەلسەفە، لە هەموو شت لەو سەر هاتوونەتەوە بەس بۆ خەمى وڵات نابینان و نابیستن، ئەرێ بۆ كە گەنجێ رەخنە دەگرێ دەبێ لە دار بدرێ بەراست ئەگەر ئەوە هەڵەى ئەوانى دى بووایە چیتان دەكرد، چیتان دەوت؟
ئەرێ گەلۆخەوتن هەتا كەى، ئەرێ قوتابیان بێرێزى بە نیشتمان كردن تاكەى قبوڵ بكرێ ئەرێ بۆ كەس ورتەیەكى لێوە نایە؟
بەس پێم بڵێن رووى دەمم لە كوێ كەم، و ئازارەكانم بۆ كێ باس كەم، دە پێم بڵێن كەى شتێك بە دڵى خۆم بنوسم سێبەرێَك نەم ترسێنێ، كەى وشەكانم باڵ بگرن و كەس باڵیان نەشكێنێ. ئەوە ئەركى منە وەدەنگ بێم و وشەكانم فێربكەم لە چاو سوركردنەوە نەترسێنو لە نێو ئاپۆراى خەڵكى لە شەقەى باڵبدەن و پر بە گەرویان بقیژێنن و بڵێن بەسە بەسە ئیدى پربووین، نامانەوێ ئاڵاى وڵاتەكەمان بێ خۆر ببینین!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە