بتى شكاو (5)
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
تەقە مەكەن با " فیشەك " مان پێ بمێنێ..
( گرینگ لێكدانەوەى جیهان نیە ، گرینگ بیگۆڕین)
"ماركس"
رەحمەت لە گۆرى ئەوى نەبێت كە ئەى وت: تەقە مەكەن با فیشەكمان پێ بمێنێ وبەشى ئەوانى دى بكات ، ئەو گۆڕاو گۆڕ چوو، لێ ئەوانەى فیشەكیان بە یەكتر وە ئەنا ، نوكە لەسەر یەك خوان ئەخۆن و ئەخۆنەوە، سوێند بەسەرى یەكترەوە ئەخۆن، بە جێى هەمووانەوە ئەپەیڤن و لوش ئەكەن ، بێ ئەوەى كەس ئەوان بە چاوساغى خۆیان بزانن.بوون بە مۆرانەى ئەم گەلە.
من هەمیشە لەگەڵ خۆم و هاوراكانم دەمە قڕەمە، كە ئاخۆ كامە بت بەر لەوى دى بشكێنین، تا زوتر لە دەست ئەم خەمانە رزگارمان ببێ ، بێ ئەوەى بیر لە شكاندنى بتەكان بكەینەوە مشورى بۆ بخۆین ، ئەوكات بیر لە داهێنانو زانست بكەینەوە. ئاخر من بڕوام وایە هەتا تۆى ئینتما لە ناخى لاوەكانمان نەشونما نەكا و بەر نەگرێ، ئەوا نەك بتەكانمان پێ ناشكێندرێ، بەڵكو بتسازیشمان ئەوندە زۆر ئەبێ ئەوكات ئەبین بە وڵاتى بەرهەمهێنى بتە خاوەن خوێن و ئێسقانەكان.
ئەوانەى خەیاڵ پڵاو بوون هەمیشە بە چاوەنواڕى ئەوانى دیكە ئەبوون ،تا گرێى بێ دەنگى بپسێنن و راست و چۆپ بتەكان بشكێنن ، ئاخر ئەوان هەمیشە بەدەم خەوە دە ئاخاوتن،و هۆزانڤانانە كاریان ئەكرد.لێ ئەوانە نەك نەیان توانى لە ئەلفەوە بگەنە بێ بەڵكو ئێستاش وەك یارانى ئەشكەوت(1) خەبەریان نەبۆتەوە، ئەوانە رەنگە بەمەیان نەزانى بێ كە ئەمە سەدەى بیست و یەكە، جیهان بە رەنگێكى تر خۆ نیشان ئەدات و جلێكى ترى لەبەرە، لە رۆژئاوا ئەوى نا یاسایانە بجوڵێتەوە ئەوا رێك پشتى ملى ئەگرن، لێپێچینەوەى لەگدا ئەكرێ. دە منیش لێرە بە قسەى فڵان "مەلا" كە ئەمە جارێك خێر بڵێ (ئەوەى خیانەتى نیشتمانى كرد كافرە) ئەبێ سزیەكى بەقەد تاوانەكەى پێشكەش بكرێ.
من ئەم وتەیەى سەرۆك بارزانیم زۆر بەلاوە پیرۆزە خۆزگە سەرانى كورد سور ئەبوون، لەسەر جێبەجێ كردنى كە ئەیوت: (لە كوردستان نابێت كەس لە یاسا بڵند تر بێ) بەڵام لەم زێدەى ئێمە هەندێك هەن ، نەك بر ا بەشن لەگەڵ یاسادا، بەڵكو زۆریش لێى بڵند ترن چەترى یاسا ئەوان ناگرێتەوە ،چۆن یان بوى وا ئەكەن ، پیاوچاكێكیش نیە ورتەى لێ وە بێ،یاساش بۆ ئەوانى تر هەیەو خوا ئەم غەزەبە توشى كەس نەكا ئەگینا یاسا بەرى خۆریان لێ ئەگرێت، رەنگ بێ ئەو هەموو نایەكسانیە هەموانى جاڕس كردبێ ئەوەى لێى بپرسى كۆڵێك نارەزایی بخاتە بەردەمت لێ كە هاتیە سەر هەڵوێست وەرگرتن، ئەوە نابیست* و بێ زمان ئەبێ، ئاخر ئەو خۆى بن دیوارە نەكا ئەونانەى كە رەوانیە پێى بدرێ بیبڕن، من لێرەوە نزائەكەم كە ئەوانەى بۆ بەرژەوەندى شەخسى دەمیان دوریوەتەوە خوا ئەم دەرگایەیان بەسەر دابخات، بڵێن (ئامین)
زۆرێك لە وانەى لە سەر گەندەڵى (Corruption) نووسیویانە بڕوایان وایە كە ئەم ڤایرۆسە لە خوارەوە بۆسەرو پەرە ئەسەنێت، ئاخر گەر من بەرتیل نەدەم ئەو لە كێ وەرى ئەگرێ، ئەگەر هەمووان بێ دەنگى نەنوێنن لە ئاست دزى و نایەكسانى ئەو چۆن بێ ئەوەى بیر لە دوایی خۆى بكاتەوە ، سەروەتو سامانى گەڵ ئەخوا، لێ هەمووان لە ئاستیا نابینان بۆیە ئەویش وا تێبەر بووە هەر خەریكە ئەوەى دەیوێ ئەكات.ئەگەر گەل نیشتمانى خۆشبوێ ئەوا وڵات جۆرێكى دیكە ئەبوو.
ئاخر پیاو چۆن ئاو لە هەوكیا شۆربێتە خوارەوە كە هەندێكیان ئەبینێ ، دوێنێ ئەم و ئەوى ئەدا بەگرت سێ دارى بۆ ئەوى تر ساز ئەكرد ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوانەى لە سەنگەر بوون خوێنیان كردبۆ كاسەیان بۆ كوردستان ئەژمار ئەكرێن، بە خوێنى شەهیدان تا ئێمە (رەش و سپى ، سیر و پیاز) لێك جوێ نەكەینەوە ، هەر ئەمە بەشمانە.
1 مەبەست لە یارانى ئەشكەوتە كە نزیكەى 300 ساڵ خەوتبون چیرۆكێكى ئاینیە
دیار رواندزى
17-9-2009 كوردستان
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست