کــه‌رکوک
Thursday, 17/10/2013, 12:00
ئـــه‌ی شــاره شیرینه‌کــه‌ی جـــارانم
ئــه‌ی دڵــه گـه‌وره‌که‌ی کوردوســتانی سه‌رده‌می زوو
ئــه‌و کاتــه هاواروو نــه‌ڕه‌م تـــۆ بوویـــت
یــه‌خه‌ی بـابـه گوڕگــوڕتـــم ده‌گـــرت ڕۆژانــــه
گـڕم بـه‌ر ئــه‌دایـه دڵـی لاوانــی خـۆت و کوردوستانه‌که‌ت
بـــه‌ره‌و شــاخــه‌کـان هـــــه‌ڵمئـــه‌فــــڕانـــدن۰۰۰۰
کــه‌رکــوک
ئــه‌ی شــاره شـیرینـه‌کـــه‌ی جـارانــم ،ئـــه‌ی
دڵــه گـه‌وره‌که‌ی ســه‌رده‌مــی زوو
هێنـــده‌م بــۆ گـووتی ،هێنـــده‌م بــۆ خــوێنــدی،وه‌ک
کــه‌و ڕۆژانــه قـاســـپه قاســـم بـــوو
کـردمیـــت بـه‌دڵ ، بــه گــوڵ ، بــه جـــــوانــی
کـردمیت بـــه عـه‌شــق، بـه خــه‌و ، بــه فــریشــته
نـه‌خشــه‌ی چوار پارچـه ی کـوردوســتانـم کێشـــا
ســوێندم بــۆ خـواردیت ، دڵـــی کوردوســــــتان
ئــه‌بێـــت هــه‌ر تــۆ بیـت یــاخود نـــــــــه‌مان
کــه‌رکوک
ئــه‌ی شـــاره شیرینــه‌کـه‌ی جــــــــارانم
ئــه‌ی دڵـه گه‌وره‌که‌ی کوردوســـــتانم
ئــه‌وه‌نـده‌م نــه‌ڕانـد ئــه‌وه‌نــده‌م نـه‌ڕانـد
مێشــکی لاوانــــم تــه‌واو هـــه‌ڵتـه‌کانـد
کــردمیت بـه ئـایین ،بـه ئـه‌ســحابه‌و ئـیمان
بــۆ سوێنـد خواردنــی گشــت پێشــمه‌رگه‌کان
بــۆ دڵــی لاوی کـوردوســــــتان
هه‌مـویـانـم بــرد بــه‌ره‌و گــۆڕستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست