لە گروپێك گەنجى داخ لەدڵى سەراى ئازادییەوە بۆ كۆمپانیاكانى پەیوەندى كردن بە تایبەت ئاسیا سێڵ و كۆڕەك تلیكۆم

Tuesday, 29/03/2011, 12:00



سەرەتا دەمانەوێت ئەوە بۆ هاوڵاتیانى بەشەرەفى كوردستان رونبكەینەوە كە كۆمپانیاكانى پەیوەندیكردنیش پشكێكى گەورەى تاوان و تیرۆرو توندو تیژیان بەردەكەوێت بەرامبەر جەماوەرى ستەمدیدەى كوردستان بەڵام بەداخەوە تاكو ئێستا بەپێى پێویست باس لە تاوانەكانیان نەكراوەو هیچ هەولێك لەلایەن هیچ كەسەوە نەنراوە بۆ چارەسەركردنى ئەم كێشانە, سەرەتا لەوەتەى ئەو دوو كۆمپانیایەى پەیوەندى كردن هاتونەتە كوردستان بونەتە داردەستى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەو بە ئارەزووى خۆیان سودیان لەم تەكنەلۆژیایە وەرگرتوە و بەكاریان هێناوە لە بەرژەوەندیە گڵاوەكانى خۆیاندا و لە دژى ئەو كەس و لایەنانەى كە نەیارى ئەم دوو حیزبەن و بە مەترسى بۆسەر بەرژەوەندیەكانى خۆیانیانى دەزانن ئەویش بە چەندین جۆر لەوانە هەر لەسەرەتاوە هەستى پێكرا بۆ كارى جاسوسى بەكار دەهێنراو بیانویستایە چاودێرى كەسێك بكەن لە رێگاى جاسوسیەوە گوێیان لە قسەو پەیوەندى ئەو كەسە گرتووە، تەنانەت وایلێهات هەر ئەم حیزبە گەندەڵانە بەكاریان دەهێنا بۆ جاسوسى كردن بەسەر ئەندامان و لایەنگرانى خۆشیانەوە وەك جۆن یەكێتى لەهەڵبژاردنەكاندا گوێى لە گفتوگۆو راوێژى نێوان لایەنگرو ئەندامانى خۆى دەگرت و ئەمەش بووە هۆى كە چەندین كەس توشى لێپێچینەوەو كێشەى گەورە بون نمونەش زۆرو حاشا هەڵنەگرە, یەكێك لە هاورێكانم سوتاوى دەستى ئەوە بو كاتیك هەلبژاردنەكانى 2006 ى ناو یەكێتى كرا ئەو لە بەرەى ریفۆرم بوو هەرچى پەیوەندى دەكرد هەمویان بە تۆماركراوى بۆ دەهێنایەوەو لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرد چەند جارێكیش ژمارەى مۆبایلى گۆرى بەزوترین كات دەیاندۆزیەوە لە ریگەى ئەم كۆمپانیایانەوەو تەنانەت شوێنى جوگرافیاى پەیوەندیكردنەكانیشیان دەست نیشان دەكرد، لەگەڵ ئەوەشدا لەرێگەى ئەم تۆڕى پەیوەندیانەوە چەندین جار هەرەشەو قسەى ناشرین بەرامبەر چەندین كەس كراوە لەوانە ئەندامان و لایەنگرانى حیزبە ئۆپۆزسسیۆنەكان و رۆژنامەنوسانیش لەم هەرەشانە پشكى شێریان بەركەوتوە، كاتێكیش لاى یاسا سكاڵا تۆمار دەكەیت پاساوێكت بۆ دێننەوە یان دۆسیەكەت ون دەكرێت یان دەڵێن ئەو ژمارەیە هیچ زانیاریەكى نییە واتە تۆمار نەكراوە (علوجە) تاكو ئیستا هیچ كەسێك بەهۆى ئەو تاوانانەوە دەستگیر نەكراوە ئەوە لەولاشەوە جۆرێكى تر لەم ژمارانە (رقم خاێ)ن كە بۆت دێن ئەوە ئیتر هەر ناتوانیت بەدوایدا بگەرێیت، ئەمە لە كاتێكدا ئەم دوو دەسەڵاتە گەندەڵە هەرچیەكیان بوێت هەركەسێكیان بوێت دەتوانن بە ئاسانترین شێوە لە نزیكترین كاتدا لەڕێگەى ئەم كۆمپانیاییانەوە بیان دۆزنەوەو هەموو ئاسانكاریەكیان بۆ دەكەن و بەهۆى ئەم كۆمپانیایانەوە چەندین تاوانى گەورەیان ئەنجامداوە، بەهەرحاڵ ئیمە ئەمانەوێت لەرێگەى چەند خاڵێكەوە بۆ یەكەمجارو دواجار ئاگادارتان بكەینەوە كە:
1-دەستى گڵاوى ئەم دوو حیزبە بە زوترین كات بهێننە دەرەوە لە كۆمپانیاكەتانداو رێگە مەدەن بەكاریبێنن بۆ ئەو تاوانە گڵاوانە
2-بەزوترین كات ئەو ژمارانەى كە تۆمار نین لاتان تۆماریان بكەن یاخود لە سیستم دەریانبێنن بۆ ئەوەى هەرشتێكى لەو بابەتە رویدا پاساوى ئەوە نەهێننەوە كە تۆمار كراو نین
3- بەزوترین كات ئەو تاوانبارانە بدۆزنەوە كە رۆژانە پەیوەندى دەكەن بە ئەندامانى ئەنجومەنى كاتى سەراو ئەو خەڵكە ستەمدیدەیەى مەیدانى ئازادى و بە هەڕەشەو تۆقاندن ئەیانەوێت بیانتۆقێنن.
هەربۆیە بۆ دواین جار ئاگادارتان دەكەینەوە هەركەسێك لەوانەى كە بەهۆى مۆبایلەوە هەرەشەیان لێكراوە خوێن لە لوتیان بێت ئەوا دڵنیابن غەزەب و توڕیى گەنجان خۆتان و كۆمپانیاتان و كەسوكارتان رەوانەى دۆزەخ دەكات، چاوەرێى هانگاونانى زووبەزوتانین و ئەنجاممان دەوێت دەنا خوێنى خۆتان بە گەردنى خۆتان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە