28ی گه‌لاوێژ، ڕۆژی په‌رچدانه‌وه‌ی مرۆڤ کوژی رژێمی کۆماری ئیسلامی نه بۆ به‌ندیخانه ! نه بۆ گیان ئه‌ستاندن ! نه بۆ کۆماری ئیسلامی !
Sunday, 15/08/2010, 12:00
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد - ئوروپا
خه‌ڵکی وریا و تێکۆشه‌ری کوردستان !
له ساڵه وهختنهی فتوای هێرشه شه‌ری ئایینیی ئایه‌توڵلا خومه‌ینی دژ به خه‌ڵکی کوردستان (28 ی گه‌لاوێژی ساڵی 1358 ی هه‌تاوی)، که ده‌سپێکی شه‌پۆلی داپڵۆسین، سه‌رکوت، کۆکوژی و مالوێرانی و ئاواره‌بوونی تێکڕایی خه‌ڵک بوو، شه‌ڕێکی تۆکمه‌ی توندیش به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان داسه‌پێنرا. ئه‌م فتوایه، هه‌ر نه‌ک یه‌که‌م کازیوه‌ی سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی ڕژیم دژ به خه‌ڵکی کوردستان بوو، به‌ڵکو له ڕاستیدا زاڵ بوونێکی ڕه‌به‌قی کۆنه‌په‌رستی و دوور له یاساییش بوو، که حکومه‌تێکی بێ به‌زه و چه‌وت و چه‌په‌ڵی لێ ساز بوو. حکومه‌تێک که هه‌ر ده‌نگێکی ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازیی به زیندان و به‌ند و ئازار و فه‌وتاندن وه‌ڵام دایه‌وه و به پشت ئه‌ستووریی کۆنه‌په‌رستانی ناو کۆمه‌ڵگه، کپی و بێده‌نگییه‌کی مردووخانهیی به سه‌ر گۆشاوگۆشی ئێران دا سه‌پاند.
خۆبه‌خشانی شێت و شه‌یدای ویلایه‌تی فه‌قیه له کوردستاندا جینایه‌تێکی ئه‌وتۆیان له ده‌ست هه‌ڵوه‌ری که له دیرۆکی نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ر ئه‌م جیهانه دا بێ وێنه بووه. ئه‌وان ، هاوده‌م ده‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی فتوای شه‌ڕی ئایینی له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و ناردنی خه‌ڵخاڵی مرۆڤ‌کوژ بۆ کوردستان، گه‌نج و پیریان پۆل پۆل ڕادایه به‌ر گولله. پزیشکه‌کان، برین پێچ و ته‌نانه‌ت بریندارانی ژێر ده‌رمانیش له‌م کۆکوژییه ده‌رنه‌چوون. به فه‌رمانی مه‌لا حه‌سه‌نی و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رهه‌نگ زههیرنهژاد سه‌رۆکی ئه‌وکاتی له‌شکه‌ری 64 ی ورمێ، له شاره‌کانی نه‌غه‌ده، شنۆ، مه‌هاباد، ورمێ و سه‌لماس دا شه‌ڕیان به خه‌ڵک فرۆشت و نیشته‌جێیانی ده‌یان گوند و ئاواییان دایه به‌ر ده‌سڕێژی گولله؛ وێنه‌ی زیندوویان قاڕنێ و قهڵاتانه. هاوکات، له به‌ندیخانه‌ی شاری ته‌ورێزیش ده‌یان ڕۆڵه‌ی کوردیان به‌بێ هیچ سهرخوێندنهوه و دادگایی کردنێک ، له شه‌و دا تیرباران کرد.
له یه‌که‌م ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی ئایینیی هه‌تا ئێستا، هه‌زاران تێکۆشه‌ری کورد، له‌وپه‌ڕی ناجوانمێریدا، له لایه‌ن دادوه‌رانی مێشک ترشاوی دادهگهکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای مه‌رگیان به سه‌ر دا سه‌پاوه و شه‌هید کراون، یان له هه‌نده‌ران، به‌تایبه‌ت له کوردستانی عێراق، بکه‌رانی نادیاری کۆماری ئیسلامی گیانیان لێ ئه‌ستاندوون.
ترۆری یه‌ک به دوای یه‌کی ڕوناکبیران و سه‌رۆکانی سیاسیی خه‌ڵکی کورد، وێنه‌گه‌لی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م ڕهشهکوژییانهی دژ به مرۆڤن و ده‌نگی دادگای میکونوسی ئاڵمان سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی تاوانباریه‌تی سه‌رانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌م کوشتاره دا، پشت ڕاستکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییانه‌یه.
به تێپه‌ڕ بوونی زێده له سێ ده‌یه‌ی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی ئایینی، ئێستایش ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی وریا و مافخوازی ئێران به بۆنه‌گه‌لی جۆراوجۆر نیازی وه‌ڕێخستنی خۆنیشاندانێکی ئاشتیخوازانه‌یان هه‌بێت، ڕژێم بۆ چاوترساندنی خه‌ڵک، به گورجی چه‌ند ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری سیاسیی کورد له دار ده‌دات و به‌م چه‌شنه بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات له هیچ سووکایه‌تی و پێشێلکردنێکی مافی ئینسانی خۆ ناپارێزێت.
ئێمه ئه‌و که‌سانه‌ی وا ئه‌م بانگه‌وازه‌مان واژۆ کردووه، له ساڵرۆژی ڕاگه‌یاندنی فتوای خومه‌ینی (28ی گه‌لاوێژی 1358ی هه‌تاوی) له‌مه‌ر کوشتاری خه‌ڵکی کوردستان و بۆ ڕاگرتنی ڕێز و خۆشه‌ویستیمان سه‌باره‌ت به شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری و دێموکراسی و مافی مرۆڤ له کوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نین که:
ڕۆژی پێنجشه‌مۆ 28 ی گه‌لاوێژ، ڕێکه‌وتی 19 ئاگوست کاتژمێری 12 نیوه‌ڕۆ به کاتی ئێران ـ له ئه‌وروپا دا کاتژمێری 9:30 ، خه‌ڵکی کوردستان به تێکڕای کرێکار، موچه‌خۆرانی ئیداری و کارمه‌ندانی ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تیه‌کان و که‌رتی تایبه‌ت و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له هه‌ر جێ و شوێنێک هه‌ن، دوو خوله‌ک بێده‌نگی ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌مجار بۆ دانانی چه‌پکه گوڵ له سه‌ر گڵکۆی گیانبه‌خت کردووانی ڕێگای ڕزگاری و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌کانیان ، ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان به‌جێ بهێنن. هه‌روه‌ها بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی جنایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی و بۆ ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتوویی ده‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران، له کاتژمێری 10 ی شه‌و به کاتی تاران، به ماوه‌ی دوو خوله‌ک چراکانی ماڵ و شوێنی کاری خۆیان بکووژێننه‌وه.
هاووڵاتییانی به‌ڕێز! ژنان و پیاوانی وریا و لاوانی له گیان بوردووی ئێران! له ساڵهوهختینهی فتوای ئایه‌توڵڵای خومه‌ینی دژ به خه‌ڵکی کوردستان؛ ئێوه‌یش ده‌توانن به تێکۆشانی وریایانه‌ی خۆتان لمبۆزی دێوی دیکتاتۆڕی بلهوهز له خۆڵی ڕێگاتان وه‌ربده‌ن.
وه‌رن با ده‌ست له ناو ده‌ست و شان به شانی تێکۆشه‌رانی خۆڕاگری خه‌ڵکی کوردستان، ده‌نگی هاواری ئازادی و مافخوازیمان پێکه‌وه تێکه‌ڵ بکه‌ین و هه‌تا سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه پیرۆزه‌کانی خۆمان نه‌سره‌وین. هه‌موومان پێکه‌وه و یه‌کده‌نگ بڵێین کوشتن، ترۆر، ئه‌شکه‌نجه و زیندان ئیتر به‌سه. ئه‌مجار به هه‌نگاوی لێبڕاوانه، بۆ دانان و دامه‌زرانی ڕژێمێکی دیمۆکراتیک و شارستانیانه و پێشڕه‌و، به‌ره‌و پێش بچین.
16 گه‌لاوێژی 1389 ی هه‌تاوی ــ 7 ی ئاگوستی 2010
واژۆکه‌ران
(به پێی پیتی ئهلف وبێ)
ئارام چراغی ئارام عوسمانی - ئارێز ئه‌ندری (ڕۆژنامه‌نووس) - ئارێز داراپوور - ئاریا موکریانی - ئاوات ئهلیار- ئازاد سه‌قزی - ئیبراهیم کۆنه پۆشی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی ئه‌سرین حوسه‌ینی ئه‌سعه‌د ڕه‌شیدی ئه‌فشین میهرئاسا ئه‌مجه‌د که‌ریمی ئه‌میر سه‌ڵه‌واتی - ئه‌نوه‌ر بایزیدی ئه‌نوه‌ر سوڵتانی ئێره‌ج وه‌ڵه‌دی- ئه‌ییووب ڕه‌حمانی (سویس) - بابا علی میهرپه‌روه‌ر - بروسک ئیبراهیم (ئا‌ڵمانیا) جه‌عفه‌ر تیکانته‌په جه‌میل نووره جه‌واد مه‌لا - حه‌سه‌ن ئه‌ییووب زاده حه‌سه‌ن ده‌رزی - حوسه‌ین خه‌لیقی خه‌لیل حه‌واری نه‌سه‌ب - ڕزگار نه‌ڵاسی (بلژیک) - ڕه‌زا کاویانی - ڕووناک ئه‌یازی سه‌رهه‌نگ چیا سه‌عید شهمس - سمکۆ عه‌لی (نۆروێژ) - سیامه‌ند موعینی - سیروان کاوسی شاخه‌وان عه‌زیزی شه‌هلا ده‌باغی - سابیر شێخولئیسلامی - عارف نادری عه‌بدولرحمان خادمیانی عه‌بدوڵڵا عه‌لی (نۆروێژ) عه‌تییه میعمارپوور- عه‌لی ڕازدار - فاتیح مه‌ردوخ - کاڵێ مورادی - کامڕان ئه‌مین ئاوه که‌ریم دانشیار - گه‌لاوێژ حه‌یده‌ری - گۆران ئه‌میری لوقمان فارووقی - له‌یلا محه‌ممه‌دی محه‌ممه‌د خاکی محه‌ممه‌د سه‌ییار- مسته‌فا موده‌ڕڕیسی موزه‌ففه‌ر نامداری مه‌هین شوکروڵڵاپوور- ناهید به‌همه‌نی - نیدا ئێرانی - نگین شێخولئیسلامی - وی‌دا نیعمه‌تیان - هادی بوتیمار- هاشم که‌ریمی - هوشه‌نگ خه‌تمی و......
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد - ئوروپا
ئه‌وکه‌سانه‌ی وا ده‌خوازن ناوی خۆیان وه‌ک واژۆکه‌رانی ئه‌م نووسراوه‌یه بنووسن، تکایه له سه‌ر ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه کرته‌یه‌ک بکه‌ن:
http://www.ipetitions.com/petition/28_mordad /
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست