مالمۆ لە خولی فۆتبۆلی ئامادەییەکاندا یەکەمی سوید بوو
Tuesday, 17/05/2011, 12:00
حەفتەی ڕابردوو یارییەکانی تۆپی پێ ی قوتابخانە ئامادەییەکانی سوید کۆتایی هات لە ئێن شۆپینگ بە سەرکەوتنی قوتابخانەی یۆن باوری مالمۆ وبەمەش تیپی فوتبۆڵی ئەم قوتابخانەیە یەکەمی سوید بوو لەسەر ئاستی قوتابخانە ئامادەییەکانی .. شایەنی باسە (پاڤێڵ شێرزاد) کە یاریکەرێکی تیپەکە و خوێندکارێکی قوتابخانەکەیە خەڵکی کوردستانە ..
ڕۆژنامەی سید سڤێنسکا لە گۆشەی وەرزشی ڕۆژی 17.5.2011 لەژێر سەردێڕی باشترین قوتابخانەی فوتبۆڵ هەواڵەکەی بڵاو کردەوە..
کۆمەڵەی کوردی مالمۆ پیرۆزبایی لەتیپەکە دەکات کە مالمۆی کردە یەکەمی سوید...
http://www.sydsvenskan.se/sport/lokalsport/malmosport/article1470802/Basta-skolan-pa-fotboll.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست