پێشنیارێك بۆ پەرلەمانتاران حاكم شێخ لەتیف ومامۆستا عەلى باپیر
Tuesday, 29/03/2011, 12:00
ماوەیەكە میدیاكانى دەسەڵات بەچەپ و راست خەریكى شێواندنى راستیەكانن و تۆمەتى ناورزاندن و خیانەت ئەدەنە پاڵ لایەنەكانى ئۆپوسسیۆن وسەركردەو كەسە دیارەكان وئەندام پەرلەمانەكان بەتایبەتى لەپەرلەمانى عێراقدا, هەر لە تۆمەت باركردن بەكەمترخەمی لەكارى پەرلەمانی و پشت گوێخستنى كیشە رەواكانى گەلەكەمان و دەست تێكەڵ كردن لەگەڵ عەرەبە شۆڤینیەكان و تۆمەتى پەیوەندى بوون لەگەڵ رژیمى بەعسى گۆربەگۆر, بەتایبەتى پەرلەمانتاران (حاكم شێخ لەتیف و مامۆستا عەلى باپیر) .
نازانم ئەم دوو پەرلەمانتارانە بوون كە دەبابەكانە بەعسیان هێنایەوە ناو پەرلەمانەكەى كوردستان و ئاڵاكەیان خستە بن زنجیرى دەبابەكان وسەدان پێشمەرگەو ئەفسەرى عێراقیان كردە دیارى بۆ سەرانى بەعس ؟ ئایا ئەم دوو پەرلەمانتارە بوون كە بەسەدان شۆرشگێرى كوردى رۆژهەڵاتیان لەقارنێو شنۆ نەغدە و پیران شەهر شەهید كرد ؟ نازانم كام لەم دوو پەرلەمانتارانە بوون كە بەپێش دەبابەى تۆرانیەكان كەوتن وبەسەدان تێكۆشەرى باكوریان شەهید كردوو ژماریەكى زۆریشیان بە زیندوویى وبریندارى تەسمیل بە توركەكان كردەوە؟ وابزانم یان حاكم شێخ لەتیف یان مامۆستا عەلى باپیر بوو بەم نزیكانە لە دیوەخانەكەى سەرۆكدا (ئوسامە نوجێفى وئەسیل نوجەیفی و سالح متلەگ و محمد عرێبى و بەرەى توركمانى)وەكو برا كۆكردەوەو ئەزمونى عێراقى عەرەبیان لە مەترسى رزگار كرد, بەڵام سەد دەر سەد دڵنیام كەئەم دوو پەرلەمانتارەبوون لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراق لە 2003 مساوەمەیان لەسەر كێشەى رەواى گەلەكەیان كردوە وبەرپرسى سەرەكى جێبەجێ نەكردنى مادەى 58 ودواتر 140 دەستور بوون لەبەر وەرگرتنى هەندیك پۆست و پارە كە وەك دووبراى سەوزو زەرد بەیەكسانى پێكەوە دابەشیان كردوە ,بۆیە دەكرێت بە بریارێكى قەرەقوشانە ئەم دوو پەرلەمانتارانە سزابدرێن لەسێدارە بدرێن بەو یاسایەى كە دادگاكانى كوردستان زوربەى رۆژنامەو رۆژنامەنووسانى پێ سزا دراوە لە و هەرێمە ئارامەى كەتاكو ئێستا لە كۆى 18 پارێزگاى عێراق دوو پارێزگایەكەى ژێر دەسەڵاتى سەرۆكمان خەڵكى بە ئاشتى وئارامى ژیان بەسەر ئەبەن خۆپێشاندان ناكەن.
بەدڵنیایى ئەو سەرۆكەى كە سوێندى خوارد ئەودەستە ببرێت كە دەستى تاڵەبانى جارێكى تر بگوشێت هەرواش دەرچوو ئێستا سەرۆكمان كەم ئەندامەو دەستێكى براوە ,وەئەو رۆژەش كە سەرۆكمان لەپەرلەماندا سوێندىسەرۆكى هەرێمى خوارد كەیەكێتى خاكى كوردستان بپارێزێت و خوێنى رۆڵكانیش تحریم وتجریم بكرێت ئەمیش راست دەرچوو وتەنها خوێنى چەند ئاژاوەچیەك لە ناوچەى سەوز رژاوەو وا ئیستاش سنورەكانى هەولێر بە رووى خەڵكانى سلێمانى دادەخرَین ئەم یەكێتیەى هەریمى پێ دەپارێزرێت و تازە بەتازە دوو ئیدارەیى بەیەكجارى كۆتایى پێ دێت.
پێشنیارى منیش بۆ سەرۆكى هەرێم داواى یاسایى لەسەر هەر دوو پەرلەمانتاران لە دادگاى فیدراڵى تۆمار بكات لەسەر ئەم هەموو خیانەتانەى ئەم دوو پەرلەمانتارانە كردوویانە بەتایبەتى لەسەر تەسمیل كردنەوەو بێسەرو شوێنكردنى سەدان ئەندام وئەفسەرو كەسایەتى (حزبى دەعوەو مجلسى ئەعلا و كۆنگرەى نیشتمانى و وفاقى نیشتمانى ولایەنەكانى خۆمان) تاكو بەیەكجارى ئەم دوو پەرلەمانتارەوە و نمونەكانیان ببنە پەندى زەمانە جارێكى تر بزانن كە سەرۆك هەر سەرۆكەو ئێوەش كویلەو گەداى بەر دەرگا .ئەم پێشنیارەشم ئەخەمە بەردەستى ئەم دوو تاوانبارە و پێتان ئەڵێم بۆ مێژوو ئەڵێن بفەرموون ئەمە ئەرزەو ئەمە گەز وەك شێخ لەتیف ووتەنى لەجێى مست پێلاقەیە ئەگەر بێدەنگیش بن مانى (السكوت علامە الرچا)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست