هاواری ده‌ستگیركراوه‌كان له‌سوریا ئاسمانی پڕكردوه‌و كه‌س نابیستێت
Saturday, 06/02/2010, 12:00
حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا
له عه‌ره‌بییه‌وه: سبه‌ی
چیرۆكی هه‌ڵسوڕاوی مافناسی سوری هه‌یسه‌م مالح له‌تراژیدی ده‌چێت. ئه‌و پیاوه‌ی هه‌مو جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌زیندانه‌كانی سوریا دهزانێتو كارده‌كات بۆ ریسواكردنیان، له‌ڕێی كاره‌كه‌یه‌وه بێت وه‌كو پارێزه‌ری ده‌ستگیركراوه سیاسییه‌كان یان له‌ڕێی ئه‌زمونی كرده‌ییه‌وه بێت كه له‌ساڵانی 1980 تا ساڵی 1986 ده‌ستگیركراوه یاخود به‌هۆی چالاكییه‌كانیه‌وه بێت له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا، ئێستا خراوه‌ته زیندانی عه‌درای ترسناك به‌تۆمه‌ته‌كانی وه‌كو بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ‌و سوككردنی سهرۆكو لۆمه‌كردنی دادوهرییو ره‌نگه ئه‌شكه‌نجه‌ش بدرێت. مالح كه ته‌مه‌نی گه‌یشتوه‌ته 79 ساڵ‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا له 14 تشرینی یه‌كه‌می رابوردوه‌وه دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریا (بردی) ده‌ستگیریان كردوه، له‌و بڕوایهدابو كۆنهڵنهدانی له‌كاركردن له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ‌و به‌رگریكردنی لهبێدهسهڵاتهكانو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌بێته پهرژینێكو ده‌یپارێزێت لهسهركوتكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌وڵاته‌كه‌یدا. به‌ڵام ئه‌م پیاوه بێئومێدبو كاتێك ده‌سته‌كانی ده‌ستگیركردن كه ده‌گاته هه‌مو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌سوریا هه‌ر بۆچون‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت، رفاندیان.
سه‌ره‌ڕای به‌یاننامه به‌هێزه‌كانی رێكخراوه ناسراوه‌كانی وه‌كو چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ، لێبوردنی نێودهوڵهتیو هه‌ردو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئهمهریكاو فه‌ره‌نسا كه داوای ئازادكردنی مالح ده‌كه‌ن، رژێم له‌سوریا ته‌نانه‌ت پێداچونه‌وه به‌ڕێوشوێنی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ره‌تده‌كاته‌وه‌و سوره له‌سه‌ر دادگاییكردنی له‌دادگای سه‌ربازیدا.
نزیكه‌ی ساڵ‌و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر مالح له‌نوسینگه‌كه‌ی لهگهڕهكه كۆنه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق لهبیناكهیدا كهبهبهرد دروستكراوه پێشوازی له‌په‌یامنێری نیوزویك كرد، دوای ئاماده‌كردنی قاوه‌ی توركی به‌ده‌ستی خۆی، ده‌ستیكرد بهسكاڵاكردن له‌تاڵاوی ئه‌و ته‌نیاییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌سوریا بۆ سه‌ردانی ژنهكهیو چوار منداڵه‌كه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكا. باسی له‌هه‌ڕه‌شه راستهوخۆكانی وه‌زیری ناوخۆ، له‌ئه‌گه‌ریی كوشتنی به‌ئاسانی به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆو فشاری هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر خاوه‌ن داواكان كرد بۆئه‌وه‌ی داواكانیان له‌نوسینگه‌ی پارێزه‌رییه‌كه‌ی ببه‌نه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش وایكردوه له‌ماوه‌ی دو ساڵدا پتر له 50%ی داهاته‌كه‌ی كه‌مببێته‌وه.
مالح كه قاوه‌كه‌ی تێكهڵدهدا به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه وتی: "كاتێك ده‌زگا ئه‌منییه‌كان داوام ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه، پێیان ده‌ڵێم من كه‌سایه‌تییه‌كی نێودهوڵهتیمو جیهان بێده‌نگ نابێت له‌هه‌ر شتێك به‌سه‌رم بێت، ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات سڵبكهنهوهو ده‌ستگیرم نه‌كه‌ن‌و ئازارم نه‌ده‌ن".
هه‌ڵسوڕاوه مافناسهكه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رانی كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤی سوریا كه نوسینگه‌كه‌ی مالح-یان كردوه‌ته باره‌گا به‌هۆی نه‌بونی پاره‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، باسی له‌وه ده‌كرد كه(ئه‌من) حوكمڕانی سوریا ده‌كات، نه‌ك به‌شار ئه‌سه‌د یان حیزبی به‌عس، كه‌سانێكی نهێنی هه‌ن له‌پشت ده‌رگاكانه‌وه وڵاته‌كه بهڕێوهدهبهنو كه‌س نایانناسێت. به‌رده‌وام ده‌بێت له ریسواكردنیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌یشی ژیانی خۆی بێت.
به‌ته‌نیا مالح به‌هۆی بیروبۆچونو ههڵوێستهكانیهوه به‌ده‌ست ناخۆشی ده‌ستگیركردنه‌وه ناناڵێنێت. نزیكه‌ی 3 هه‌زار ده‌ستگیركراوی سیاسی هه‌ن به‌و تاوانانه‌ی له‌یاسای سزادانی سوریدا هاتون له‌وانه جوێندان به‌سه‌رۆك‌و لاوازكردنی هه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی یان كه‌مكردنه‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌ت. پیاوی خاوه‌نكارو په‌رله‌مانتاری پێش‌و ریاز سه‌یف-یه‌كێك له‌سه‌رانی (به‌هاری دیمه‌شق) كه جوڵانه‌وه‌یه‌كی چاكسازییه‌و هه‌مو ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستگیركراون، له‌ساڵی 2001 پێكهێنراو داوای لابردنی باری نائاسایی لهسوریاو ئازادكردنی زیندانییه سیاسیهكانو بواردان به‌ئازادیی بیروڕاو فره‌یی سیاسی ده‌كات- دو جار ده‌ستگیركراوه‌و هه‌مو چالاكییه‌كانی له‌بواری كاره‌كه‌یدا راگیراوه‌و ته‌نگی پێهه‌ڵچنراوه، به‌جۆرێك له گرتوخانهكهیدا رێگه‌ی پێ‌نادرێت چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه گه‌یشتوه‌ته قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتو وه‌ربگرێت.
بانگخوازی سه‌له‌فی عه‌بدولڕه‌حمان كوكی كه له‌میانی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی (جه‌زیره)ی ئاسمانی له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابورد له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چارشێو له‌میسر و قسه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دیمه‌شق ده‌ستگیركراوه به‌تۆمه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی شكۆی سه‌رۆك، هه‌رچه‌نده كوكی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌خراپی قسه‌ی له‌باره‌ی سه‌رۆكه‌وه نه‌كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی خۆشنودیو خۆشحاڵی باڵی به‌سه‌ر نێوه‌نده نێودهوڵهتییهكانو سوریادا كێشا دوا گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئێستاوه به‌شار ئه‌سه‌رد له‌ساڵی 2000 له‌جێ باوكی‌و ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی لێبوردن له 600 ده‌ستگیركراوی سیاسی، ره‌وانه‌كردنی پرۆژه‌ی مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌نجومه‌نی گه‌ل سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی لێبوردنی گشت له‌هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له‌پێش 16 تشرینی یه‌كه‌می 2000 ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌رده‌وام به‌ره‌و خراپبون ده‌چێت، تائێستا دهستگیركردنو ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌شێوه‌یه‌كی ههڕهمهكیو به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌سوریا له‌ژێر سایه‌ی یاسا ئیستسنائییهكاندا كه پیتێكی هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه‌ته‌وه، به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی مالح، نزیكه‌ی 20 شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی له‌گرتوخانه‌كانی سوریادا ئێستا په‌یڕه‌وده‌كرێت له‌وانه ئه‌وه‌ی ناونراوه كورسی ئهڵمانیو كارهبالێدانو لێدان بهكێبڵو ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌ئاوو دهستو قاچ شكاندن‌و لهجێبردنو درێلی كاره‌بایی‌و ره‌فتاری پێچه‌وانه‌ی ئاداب‌و داركارییو خواردنی ناخۆش‌و شتی تر.
ساڵی 2008 سه‌رۆكی سوریا مه‌رسومێكی یاسایی ده‌ركرد كه هۆبه‌كانی ئه‌منی سیاسیی‌و گومرك له‌هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادگا دهپارێزێتو ته‌نیا سه‌ركردایه‌تی گشتی سوریا‌و هێزه چه‌كداره‌كان بۆیان هه‌یه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، هه‌رچه‌نده له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆن.
به‌پێی قسه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی سوریا له‌وه‌ته‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ساڵی 1963وه، جێگری حاكمی عورفی یاساكان‌و ده‌ستور پێشێل دهكاتو ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كاندا دهگرێتو ئۆپۆزسیۆن ده‌خاته زیندانهكانو به‌كۆمه‌ڵ ره‌وانه‌ی دادگای سه‌ربازییان ده‌كات كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن. به‌ناوی ئه‌م دادگایه‌وه ده‌یان به‌ڵكو سه‌دان كه‌س له‌سێداره‌دراون. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشیان كهئازادكراونو مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌گوێره‌ی یاسا ره‌دی ئیعتباریان بۆ بكرێته‌وه، دادگاكان ئاماده‌نین داواكانی ره‌دی ئیعتباریان لێوه‌ربگرن.
له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابوردودا شه‌پۆلی ده‌ستگیركردنه‌كان له‌سوریا زیادیكردوه به‌جۆرێك پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێت. سه‌ره‌ڕای كرانه‌وه‌ی رژێمی سوریا به روی ده‌ره‌وه له‌ڕێی باشبونی په‌یوه‌ندییه عهرهبیو ههرێمیو نێودهوڵهتییهكانیو سه‌ركه‌وتن له‌چونه ناو پرۆسه‌یه‌كی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام هیچ كرانه‌وه‌یه‌ك یان گفتوگۆیه‌ك له‌ناوه‌وه نه‌گیراوه‌ته به‌ر. ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی ئیشتراكیو وته‌بێژ به‌ناوی گردبونه‌وه‌ی نیشتمانی دیموكراتی كه هێزی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنی سوریایه، حه‌سه‌ن عه‌بدولعه‌زیم بهنیوزویك ده‌ڵێت:"ده‌سه‌ڵات وتی گه‌مارۆو هه‌وڵه‌كانی په‌راوێزخستنی سوریا واده‌كات ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌من بێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه رێوشوێنی ئه‌منی توندبگیرێتهبهر له‌وانه دهستگیركردنو دادگاییكردنی سهربازییو رێگرتن لهچونهدهرهوهی سه‌رانی سیاسیی‌و هه‌ڵسوڕاوانی مافناس. كاتێكیش په‌راوێزخستنی سوریا كۆتاییهات، پشتی تێكردین".
عه‌بدولعه‌زیم دوپاتی ده‌كاته‌وه كه ئۆپۆزسیۆن نایه‌وێت رژێم بڕوخێنێت یان حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار لاببات، به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات بۆ هێنانه‌كایه‌ی گۆڕانكارییه‌كی نیشتمانی دیموكراسی ئاشتییانه، به‌شێوه‌یه‌ك حیزبی به‌عس حزبێك بێت له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ك حیزبی دهسهڵاتو هه‌ڵبژاردن دیموكراسییانه سازبدرێت.
ده‌شڵێت: "له‌ڕاستیدا، هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان بۆ ئومێد به‌گۆڕان نه‌بینیوه، ده‌سه‌ڵات به‌پره‌نسیپی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمدا نییه دوژمنه مامه‌ڵه ده‌كات. هه‌روه‌ك رژێمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای بهرژهوهندیو ده‌ستكه‌وت بنیاتنراوه كه دان بهبهرامبهرو ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی دیموكراتیدا نانێت، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پاساو بۆ سه‌ركوتكردنی نه‌یاره‌كانیان ده‌هێننه‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ده‌سه‌ڵات له‌سوریا چه‌ندین ده‌زگای ئه‌منی ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه‌كانی ژیان له‌و وڵاته‌دا گرتوه، هه‌ر ده‌زگایه‌ك ژماره‌یه‌ك لقی لێده‌بێته‌وه كه ده‌گاته 15 لق. كاره‌كانی ئه‌م لقانه تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن به‌جۆرێك هه‌مو لقێك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی جۆراوجۆر هه‌یه، به‌ڵكو شوێنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. هه‌مو ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیركردنی سه‌ر بهلقهكان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگای دادوه‌رییه، ناچێته چوارچێوه‌ی چاودێریی داواكاریی گشتی‌و، به‌هیچ جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا نییه. هه‌روه‌ها هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا نییه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و ده‌زگایانه كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن، تۆ ناچار هه‌مو 15 لقه‌كه‌ی ئه‌منی بۆ بگه‌ڕێیت.
به‌گوێره‌ی دانپیانانه بڵاوكراوه‌كانی مامی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئێستای سوریا، ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د كه به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ده‌زگا ئهمنییهكانو موخابه‌رات بو دواتر به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ براكۆچكردوهكهی حافز ئه‌سه‌د، رایكردو راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سوریا پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كوێرانه 15 بۆ 20 هه‌زار ده‌ستگیركراوی سیاسی‌یان له‌هه‌ردو زیندانی تهدمرو ئه‌لمزه كوشتوه‌و له‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1990 شاردویاننهتهوه. نزیكه‌ی 60 بۆ 70 هه‌زار كه‌سیش لهگرتوخانهو لهجهنگو قه‌سابخانه‌كانی كه روبه‌ڕوی ئۆپۆزسیۆن بوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بێسه‌روشوێنن، تائێستا چاره‌سه‌ری هه‌لومه‌رجیان نه‌كراوه‌و به‌گوێره‌ی به‌ڵگه ره‌سمییه‌كان له‌ژیاندان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه، پتر له چاره‌كه ملیۆنێك سوری دورخراونه‌ته‌وه یان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌زۆر راگوێزراون، هه‌مویان ئه‌ندامی گروپی ئیخوان موسلمین نین كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابوردو پێكدادانی خوێناوی له‌نێوان ئهمانو ده‌سه‌ڵاتدا رویدا، هه‌موشیان به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمی‌و پاسپۆرتیان نییه‌و نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌سیان له‌ئوردن دهژینو ده‌سه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وامه لهنكولیكردن له‌مافه‌كانی ئه‌و كۆچپێكراوانه له‌وه‌ی كهبهئارامی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتمانهكهیانو دان به‌كه‌سایه‌تی یاسایی‌و مافه مهدهنیهكانیاندا بنرێت‌و خانوبه‌ره دهستبهسهراگیراوهكانیان له‌ناو وڵات‌دا بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای سوریا جیاوازی ئایینی‌و مهزههبیو نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان تاكه‌كانیدا هه‌یه، به‌ڵام نكولی له‌و پێكهاتانه ده‌كرێت به‌هۆی هه‌ژمونی ئایدیۆلۆژیای حیزبی به‌عس به‌سه‌ر دهوڵهتو كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی خۆشكردوه بۆ كه‌شوهه‌وایه‌كی كلتوری ئایدیۆلۆژیی كهبنهماكهی جیاكاری ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه. بۆ نمونه كورده‌كان كه‌به‌گوێره‌ی پتر له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك لهسوریاو ده‌ره‌وه له‌نێوان 9 بۆ 11%ی سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوان (كه ده‌گاته نزیكه‌ی 23 ملیۆن كه‌س) پێكده‌هێنن هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی سیاسی‌یان نییه‌و كۆت‌و به‌ندی زۆر به‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوریاندا سه‌پێنراوه. تائێستا نزیكه‌ی 200 هه‌زار كورد به‌شێكن له‌گروپی بێبهشكراوانو ره‌گه‌زنامه‌ی سورییان نییه.
ده‌بوایه رژێمی سوریا ملی بۆ بانگه‌وازی نیشتمانی داواكردنی چاكسازیی سیاسی‌و ئابوری بدایه كه له‌كۆتاییدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی مانهوهیو بهردهوامبونیو ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدایه. به‌ڵام وه‌كو پێده‌چێت- به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێڕهوهكهی. په‌رله‌مانتاری پێش‌و ریاز سه‌یف كه‌ئێستا له‌زیندانی عه‌درا به‌تۆمه‌تی لاوازكردنی هه‌ستی نهتهوهییو گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ ده‌ستگیركراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی سوریا ئاماده‌نییه ئازادی بكات هه‌رچه‌نده زۆر نه‌خۆشه، به‌ر لهدهستگیركردنهكهی بهنیوزویكی وت:"دوای تێپه‌ڕبونی نۆ ساڵ، دیاره دو ئاراسته كۆنترۆڵی هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی سوریا ده‌كه‌ن. یه‌كه‌میان بنیاتی سیستمی سیاسی داخراو دژ به‌چاكسازیی، دوه‌میان ده‌سه‌ڵات هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ چاكسازیی نییه، خستنه‌ڕوی چاكسازیی به‌م شێوازه‌ی ئێستا ته‌نیا بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه كه به‌رده‌وامبونی دژ به‌هه‌مو چاكسازییه‌كه له‌هه‌ر جۆر‌و ئاستێكدا بێت".
چاكسازیی له‌دیدی هه‌یسه‌م مالحهوه، په‌یوه‌سته به‌بونی ویستێكی راسته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات، پێچه‌وانه‌ی دۆسێی ده‌ستگیركردنی سیاسیی بۆ ههتاههتایهو ده‌ستبه‌رداربونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه لهترساندنو دهستگیركردنو ده‌ستوه‌ردان له‌ژیانی سیاسی‌و مهدهنیو داننان به‌فره‌یی سیاسی‌و كلتوریی. ئایا ده‌سه‌ڵاتداران له‌سوریا گوێ لهئامۆژگاریی مالح دادوه‌ریی پێشوو مافناسی ده‌ستپاك كه‌ئێستا له‌زینداندایه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی لانیكه‌م به ناڕه‌واو ناماقوڵ داده‌نرێت، ده‌گرن؟
سه‌رچاوه: (نیوزویك)
http://newsweek.alwatan.com.kw/Default.aspx?MgDid=838342&pageId=134Friday, February 05, 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست