نامەیەك لە شارى سلێمانى یەوە بۆ جەنابى سەرۆك
Monday, 11/07/2011, 12:00
دوایى ئەوەى لە سایتى كوردستان پۆستى خۆشەویست بابەتێكم خوێندەوە لە بەروارى10/7/2011 لەسەر دەرچوانى ئامادەییە پیشەسازیەكا ئێمە وەك دەرچوانى ئامادەیە پیشەسازیەكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگى ئەو دەرچوانەى كەوا لەشارى هەولێر ئەم داواكاریەیان پێشكەش بە هەموو لایەنێك كردوە.لەبەر ئەوەى هانامان بۆ هەموو لایەك برد كەس وەڵامى نەداینەوە.
بەرێز جەنابى سەرۆك ، بەرێزان سەرۆكى پەرلەمان و ئەندامانى پەرلەمان بەرێز سەرۆكى حكومەتى هەرێم و وەزیرى خوێندنى باڵا
وەك خۆتان لەوانەیە چ لە دوور چ لە نزیك ئاگادارى هەندێك رێنمایى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عیراق ببن كەوا دەرچوانى ئامادەیە پیشەسازیەكان دەتوانن لە كۆلێژە ئەهلیەكان بخوێنن بۆ ماوەى(5)ساڵ بەڵام لە كوردستانى ئێمە ڕێگامان پى نادرێت بخوێنین ئەى بەرێزتان چەند جار بەراشكاوانە لەسەر شاشەكان بە خەڵكتان راگەیاندوە كەوا ئێوە لە خەمى هاوڵاتیان دان وە ئێوە پابەندن بە یاساكانى حكومەتى عیراق هەر یاسایەك لە بەرژەوەندى خەڵك بێت،وە ئێمە كۆمەڵێك دەرچووى ئامادەیە پیشەسازیەكانى ساڵانى خوێندنى(2000)تاكو(2009)ین دەنگمان دەخوینە پاڵ دەنگى براكانمان لەشارى هەولێر تاكو سەرۆك بەرزانى بە دەنگمانەوە بێت و چارەسەرێكى كێشەكەمان بۆ بكات تاكو بتوانین خوێندنى زانكۆ تەواو بكەین بە پێچەوانەوە هەر قوتابیەك لەم رێگاى(موێل ،بغداد)ە چى بەسەر بێت ئەوا خوێنەكەى لە ئەستۆى لایەنى بەرپرسیارە،بۆیە چاوەروانى لوتفى بەرێزتانین
نوێنەرى قوتابیانى ئامادەیە پیشەسازیەكان- سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست