هەرەسی ئیســــــلامی یەکانی کوردستان لە"هەڵبژاردنەکەی کوردستان " دا
Friday, 11/10/2013, 12:00
لایەنی گەشاوەی ئەم گاڵتە جاڕی یە کەبەخەڵکی کوردستان کرا بەناوی هەڵبژاردنەوە بۆ پەرلەمانەکەی یەکێتی و پارتی ئاوابوونی سیماو داغان بوونی بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی بوو لە کوردستان لەئاستێکی بەرینتری کۆمەڵایەتیدا.... ئەبێت بەجدی لەسەر ئەم لایەنە کەلەناو تەپ و تۆزی ژورنالیزمی نۆکەری ئەحزابی کوردی یەوە غەرق کراوە بهێنینە دەرەوە ... ئاڵو گۆڕەکانی ناو گۆڕەپانی عەرەب و " زریانی عەرەبی " کە لە ئاکامی هاتنە مەیدانی ڕیزی فراوانی بزووتنەوەی دژی ئیسلام و سیکولاریستی یەوە سەرتاپای ئیسلامیستە چەقۆکێشەکانی تووشی هیستریا کردوو وەڵامی دەم شکێنی پێ درایەوە ... وە لەئاستێکی بێوێنەشدا لە میسر بەتایبەت هێندەی تر کۆنەپەرستانی ئیسلامی خستە حاشیەوە ... لایەنی ئەسڵی بوون لە هێنانە خوارەوەی نرخ و بێ بەها هێشتنەوەی ئیسلامیستەکانی کوردستان .....
بزووتنەوەی گۆڕڕان کە سەردەمێک و تائێستاش شانبەشانی حیزبەکانی دایک بۆ هێز نواندنی زیاتر لەدژی ئەوان بەخاتری دەسەڵاتی سیاسی جەبهەیەکی کۆنەپەرستانەترلەخۆی کردەوە لەگەڵ ئیسلامیەکان ،و ئەوانیش بەپارەو پوولی شێخەکانی کەنداوو، مال و سامانی دزراوی خەڵکی کوردستان کەلەڕێ ی یەکێتی وپارتی یەوە کەش و هەوایەکی لەباریان بۆفەراهەم کرابوو .. بەنیاز بوون لە شیرینی سەرکەوتنیان لەم مەهزەلەی هەڵبژاردنەدا وێنەکانی مرسی و خومێنی و چروجانەوەرەکانی تری ئیسلام بەرز بکەنەوە ...ئەوان کارنامەو هەویەی شەخسی یان بەئاشکرا دیارە کەجگە لە کاولکاری و تیرۆرو تۆقاندن ، جگەلە سەربڕین و فتوای تیرۆر هیچ شتێکی تر شک نابەن کە بیخەنە خزمەتی خەلکی کوردستانەوە .... بەڵام گۆڕان بەفتوای سەرکردەو موریدەکانی کە کاندیدن بۆ هەڵبژاردە " منتخب " کەی یەکێتی و پارتی هێندەی تر و قێزەوونتریش لەجاران پەردەی لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی خۆی هەڵماڵی و جارێکی تر هەروەکو ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەر لەسەرەتاوە کەوتە بەرەی دژی ئازادی و سیکولاریستی کۆمەڵگاوە...ئەبێت خەڵکی کوردستان لەدژی ساتوسەودای ئەم ئاڵتەرناتیڤە بێ ئابرووە بێتەوە مەیدان و سنوری خۆی لەگەڵ بزووتنەوەی کوردایەتی بە ئیسلامی و بەناو عیلمانیەوە جیا بکاتەەوە...
بزووتنەوەی کۆنەپەرستی ئیسلامی بە هەموو گروپ و باندەکانیەوە نەک هەرناتوانن جێ متمانەی خەڵکی کوردستان بن ، بەڵکو خۆیان لایەنێکی ئەسڵین لە نەهامەتی و دژی ئازادی و بێ متمانەیی هێشتنەوەیان .. ئەگەر ئەمڕۆکەش دەست لەناو دەست لەگەڵ گۆڕاندا بەهیوای دەستڕاگەیشتنیان بێت بۆ دەسەڵاتی سیاسی کە خەونێکی دزێوی کۆنینەتریانە بۆ سەرکوت کردن ، ئەوا بەهاری هەڵگەڕانەوە لەدژی ئیسلام و ئالگۆکانی ئیسلامی لەناوچەکەو ووڵاتانی عەرەبی فراوانەو بۆ هەمیشە شکستی پێ هێنا .. ئەمجارەیان خەڵکی کوردستان لەنەبەردی ڕۆژانەو داهاتویاندا بەیەکجاری خۆی لەم پەتایە قوتار ئەکات ....
مــــــــــــحمود أحــــــمد
٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست