کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌گوته‌ی پارتی هه‌مومان تیرۆرستین

Tuesday, 21/09/2010, 12:00


دوای چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆری خه‌ڵکی کوردستان و ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و که‌س و کاری شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان، 15ی سێپتێمبه‌ری 2010 ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی،به‌ سیناریۆیه‌کی کاڵتر له‌ ئه‌قڵی خۆیان ئه‌نجامی لیکۆڵینه‌وه‌که‌یان ڕاگه‌یاند،که‌ جه‌نابی بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و لیژنه‌ی لیکۆڵینه‌وه‌یه‌ی کردوه‌،ڕاگه‌یاندنی بارزانی وه‌کو سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌یه‌‌ک بو بۆ ده‌رگا داخستن به‌ ڕوی هه‌مو لێکۆڵینه‌وه‌کان، چونکه‌ ناکرێت که‌سێک حزبه‌که‌ی و کوڕه‌که‌ی وه‌کو تاوانبار زۆرترین گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ تیرۆریستیه‌یان له‌سه‌ربێ و خۆشیان به‌ناوی به‌دواداچونه‌وه‌ ڕای گشتی چه‌واشه‌ بکه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌وان به‌ناوی ده‌زگای ئاسایش و پۆلیسه‌وه‌ هه‌زاران که‌سیان چه‌ندین ساڵه‌ دابه‌ستوه‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌کارن به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ کارێکی وابکه‌ن، ئه‌ی هونه‌ری بونی ئه‌وان له‌ چ دایه‌، ته‌نها بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز و خزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات ،گومانی تریش له‌ به‌دواداچون و ئه‌نجامه‌کانی تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت ئه‌وه‌یه‌،خۆ ئه‌و له‌سه‌ر کاری ڕۆژنامه‌نوسی تیرۆر کراوه‌ نه‌ک کێشه‌یه‌کی تر، بۆ ڕێگایان نه‌داوه‌ نوێنه‌ری سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسان یان یه‌کێک له‌ ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان ئه‌ندامێتی بکات له‌و لیژنه‌یه‌ی بارزانیدا،ئه‌گه‌ر هیج نه‌بێت سه‌رده‌شت ئه‌ندامی خێزانێکی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ و ئه‌و شاره‌یه‌ که‌ ئه‌وان ڕۆژانه‌ خه‌بات و ڕه‌نجی خه‌ڵکی تێدا ده‌چننه‌وه‌،بۆچی ڕێگه‌یان نه‌دا یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی به‌شداری له‌و لیژنه‌یه‌دا بکات،ئه‌وانه‌و سه‌دان شتی تر که‌ هه‌مویان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌رشێوازیک بێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و کۆیله‌کانی ناو پارتی له‌ سه‌ره‌تای تیرۆرکردنیه‌وه‌ یاری به‌کات ده‌که‌ن و سیناریۆ به‌ دوای سیناریۆدا ده‌یهێنن، یه‌که‌مجار له‌ ڕۆژنامه‌ی ڕوداو دا وێنه‌یه‌کیان پیشاندا که‌ ئه‌وه‌ گوایه‌ شه‌هید سه‌رده‌شته‌ ئێستاش ده‌ڵێن ئه‌نسارول ئیسلامه‌، خۆ ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین بۆ ئه‌و دو حاڵه‌ته‌ ده‌بوایه‌ یه‌که‌مجار ستافه‌که‌ی ڕوداو بێننه‌ سه‌ر شاشه‌ وه‌کو تیرۆریست نه‌ک که‌سێکی تر،به‌ڵام با ئه‌و جاره‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌م،شه‌هید له‌ کوێ و تیرۆریست له‌ کوێ،ڕاگه‌یاندنه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وا سه‌ریان لێشێواوه‌ ڕه‌ش و سپی له‌یه‌کتر جیاناکه‌نه‌وه‌، له‌ هه‌مان هه‌واڵدا که‌ باسی ئه‌نجامه‌کان ده‌کات،ناوی سه‌رده‌شت عوسمان به‌ شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ده‌هێنێت،هه‌ر دوای ئه‌وه‌ به‌ تیرۆریست و کارکردن بۆ گروپێکی تیرۆریستی ناوی ده‌هێنن،ئه‌وه‌ مه‌گه‌ر له‌ فه‌رهه‌نگه‌که‌ی ئه‌واندا شتی وا هه‌بێت،ئه‌گه‌ر نا چۆن ناوی که‌سێکی تیرۆریست به‌ شه‌هید ده‌هێنی،یان ئه‌گه‌ر شه‌هیده‌ چۆن تیرۆریسته‌،ئه‌وه‌ ئه‌قڵی حزبی حاکم و سه‌رۆکه‌که‌یه‌تی بۆیه‌ هێنده‌ کڵۆڵین!
ئه‌گه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت زامێک بوبێت له‌ ناخماندا،ئه‌وا ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و لیژنه‌ ساخته‌یه‌ و ڕاگه‌یاندنی به‌و زمانه‌،بێ ڕێزی کردنه‌ به‌ هه‌مو به‌هاکانمان،له‌گۆڕنانی یه‌کجاری هه‌ناسه‌ی ئازادی و دیموکراسیه‌ له‌و هه‌رێمه‌ زه‌رده‌دا،نه‌هێشتنه‌وه‌ی بچوکترین مه‌ودای تروسکاییه‌ بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌نگاونان به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی،ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی جارێکی دی پرسه‌یان خسته‌وه‌ ناو که‌س و کارو هاوڕێ و هاوبیرانی،به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی،باڵای شکۆی شه‌هید سه‌رده‌شتیان هێنده‌ی دیکه‌ به‌رز کرده‌وه‌،ئه‌وانیش سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تر بێ ئه‌رزش بونه‌وه‌،ده‌بێت ڕوناکبیران و ئازادیخوازانی کوردستانیش باش ئه‌وه‌ بزانن،ئه‌م زه‌نگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی بۆ هه‌مومانه‌ نه‌ک ته‌نها بۆ گیانی پڕ شکۆی سه‌رده‌شت، که‌وا تیرۆریست بوه‌، به‌ڵکو ئێمه‌ و هه‌مو ئه‌وانه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر شه‌هیدکردنیدا به‌رز کردۆته‌وه‌،ده‌یانه‌وێت به‌زۆر ناسنامه‌ی تیرۆرستیمان بخه‌نه‌ گیرفانه‌وه‌،ئه‌وه‌ ته‌نها هه‌ر ئێمه‌ش نین ئه‌نجامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌،هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و لیژنه‌یه‌، ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان سه‌رتاپا ڕاپۆرتی لیژنه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌،به‌م سیناریۆیه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تریان دا به‌ده‌سته‌وه‌ که‌ به‌ڵێ ئه‌وان سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆر کردوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە