ڕه‌گه‌کان و دژه ڕه‌گه‌کان بناسن !
Friday, 30/01/2009, 12:00
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی(ڕه‌گ)،کۆمه‌ڵێک که‌س له ئاستی به‌رپرسیارێتی حزبیدا و ده‌زگاکانیان له ناو یه‌کێتیدا،هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک قه‌ڵه‌م کولی تر، ناوه ناوه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر تێکۆشه‌رانی ڕه‌گ بێ له به‌رچاو گرتنی هیچ پرانسیپێکی ڕێکخراوه‌یی، هه‌ندێ جار به سه‌ر لێشێواو و هه‌ندێ جار به تێکده‌ر و شتی زیاتریش ناویان ده‌به‌ن،جێی خۆیه‌تی به جه‌ند په‌یڤێکیش بێت باشتر که‌سانی نێو ڕه‌گ و نه‌یاره‌کانیان بناسین، وه‌کوو خۆی بێ زیاده‌ڕۆیی و ده‌رچوون له پرانسیپه کانی ڕێکخراوه‌یی و دیموکراتی.
ڕه‌گه‌کان بریتین له که‌سانی تێکۆشه‌ری خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی،که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموونی پاک و ڕۆشنبیر و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رزن،ئاوێته‌ی ئازاره‌کانی خه‌ڵکی کوردستانن،خه‌مخۆر و هه‌ڵسوڕاوی ناساندنی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ن وه‌ک جینۆساید له ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان،خاوه‌نی پڕۆژه‌ی سه‌رده‌مین بۆ ناو ژیانی ڕێکخراوه‌یی یه‌کێتیی و خه‌ڵکی کوردستان،داوێن پاک و خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵکن،هه‌رگیز ڕۆژێک ماڵی میلله‌تیان نه‌کردۆته پارووی چه‌وری حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانیان، ده‌ستی هیچ داگیرکه‌رێکی کوردستانیان نه‌گوشیوه،که‌واته بۆ ده‌بێ ده‌زگایه‌کی حزبی یان که‌سێکی حزبی بێ پشبه‌ستن به هیچ بڕگه‌یه‌کی په‌یڕه‌وی نێوخۆ و به‌ده‌ر له پرانسیپه‌کانی سۆشیال دیموکراتی،ڕۆژێک ڕه‌گه‌کان ڕۆژێک ئه‌وانه‌ی پشتگیری‌یان له پڕۆژه‌که‌یان کردووه،مافه‌کانی ئه‌ندامێتیان لێ ده‌ستێننه‌وه! دڵنیام ئه‌وانه ئهلف و بێیه‌ک له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌که‌شیان نازانن، ئه‌گه‌رنا باسه‌یرێکی بکه‌ن و خۆیان وه‌ڵامی خۆیان بده‌نه‌وه کێ ئه‌و مافه‌ی هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر کارێش وابڕوا له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک مه‌رحه‌باییه‌ک یان چایه‌کیشی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌کان خواردبێته‌وه،لێره به‌دواوه تووشی ده‌رکردن و ناو زڕاندن و شتی تریش ببنه‌وه.
دژه ڕه‌گه‌کان کێن: ئه‌وانه‌ن که نایانه‌وێت خه‌ڵکی کوردستان به‌و ڕۆژه شاد بن، که ڕووبارێک خوێن و فرمێسکیان بۆ ڕشتووه،ئه‌وانه‌ن ئاماده‌ن له پێناوی مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌موو شێوازێکی ناڕێکخراوه‌یی بگرنه به‌ر،ئه‌وانه‌ن پارووی قوڕگی مناڵ و که‌س و کاری شه‌هیدان ده‌ردێننه‌وه بۆ تێرکردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانیان،ئه‌وانه‌ن سامانی نیشتمانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌نه دیاری و نوقڵانه بۆ دوژمنه سه‌ره‌کیه‌کانی کورد و کوردستان،ئه‌وانه‌ن ناوچه داگیرکراوه‌کانی که‌رکوک و ده‌وروبه‌ریان کرده قوربانی ململانێی نادروستی حیزبایه‌تی،ئه‌وانه‌ن خاوه‌نی بڕوانامه ی ساخته و وه‌رگیرانی تایبه‌تن،ئه‌وانه‌ن دیموکراسیان کردۆته دێ‌و جامهیهک و له جه‌سته‌ی خۆیان هه‌ڵکێشاوه،ئه‌وانه‌ن که ڕۆژی سه‌ت جار سه‌روه‌ریه‌کان به نرخێکی هه‌رزان ده‌فرۆشن،ئه‌وانه‌ن که هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه ناکه‌ن له سه‌ر میللهتهکهیانهو له ڕه‌گی بن گوێشیان نزیکتره،ئه‌وانه‌ن له پرۆسه‌ی دیموکراسی ده‌ترسن و له‌ژێر پاساوی به‌رده‌وامدان بۆ له‌گه‌ڕ خستن و سڕینه‌وه‌ی چه‌مکی دیموکراسی،ئه‌وانه‌ن تاوانبارانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئازاد ده‌که‌ن وڕێبه‌ری ڕێی ده‌ربازبوونیشی ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ن گوێ له هیچ پڕۆژه‌یه‌کی چاکسازی و ژیار ی ناگرن، جگه له و بۆچوون و پڕۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تێک ده‌که‌نه‌وه.باشتر وایه هه‌ر که‌س و ده‌زگاو لایه‌نێک که ڕه‌خنه له‌وی دی ده‌گرێت ،پێشتر به‌راوردێکی خۆی و به‌رامبه‌ره‌که‌ی بکات ، هه‌ر به‌و پێوانه‌یه‌ش و له قه‌ده‌ر ئهڕبهکهی خۆشی بپێوێت،ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ڕه‌گیش ده‌یکه‌ن و ده‌یڵێن خواستی تایبه‌تی خۆیان نیه نه ئه‌وانه‌ش که پشتگیری ڕه‌گیان کردوه‌و ده‌که‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه ژانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی کوردستانه ،پێداویستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و یه‌کێتی ی نیشتمانی ی کوردستانه،ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیداره‌یه له‌سه‌ر بزاڤی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی،زاده‌ی بێسهرو به‌ری نێو ڕێکخستن و ده‌زگا حزبی و ئیدارهییهکانه ،که‌واته له کاتێکدا که‌سانێکی دڵسۆز له گه‌ڵ ده‌رک کردنیان به ڕاستی یه‌کان ، دێن پڕۆژه ڕاده‌گه‌یه‌نن ،پێویسته گوێیان لێبگیرێت و به هه‌ندیش وه‌ربگیرێ،دواتر له ڕێگه‌ی بیر‌و ڕا گۆڕینه‌وه ،ده‌بێت شته باشه‌کان پێشوازیان لێبکرێت و ده‌ست خۆشیشیان لێبکه‌ن،به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ لێپێچانه‌وه هه‌موو شتێک هه‌ر ڕه‌ت بکرێته‌وه که‌واته له کوێیه ئه‌و مانگه‌ی تا ئێستا له ئاسمانی وڵاتی ئێمه‌دا هه‌ڵنه‌هاتووه؟له کوێیه ئه‌و گاندیهی تا مردیش جل و به‌رگه‌کانی باخه‌ڵیان نه‌بوو؟ له کوێیه ئه‌و ماندێلایه‌ی خۆی کرده پێسه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ی دیموکراتی؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست