وانه‌کانی مه‌رگی سه‌رده‌شت
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
مه‌رگی پڕ تراژیدیای سه‌رده‌شت هێنده به سوێ بو، له دڵه‌وه هه‌مومانی گریاند، به‌ڵام مه‌رگێک بو بۆ خۆی ده‌یخواست، که هاوتا له‌گه‌ڵ ژیانه پڕ تراژیدیاکه‌ی بێته‌وه، ئه‌وه خه‌ونی گه‌نجێکی تازه پێگه‌یشتوی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته پڕ ئه‌هریمه‌نه‌ی ئێمه‌یه، خه‌ونی خوێندکارێکی دوا قۆناغی زانکۆیه، هیواو ئاینده‌ی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێکی ئه‌م نیشتیمانه ئه‌تک کراوه‌یه، ئه‌مه تێڕوانینی ڕوناکبیرێکی ئه‌م وڵاته پڕ تاوانه‌یه بۆ داهاتوی خۆی،سه‌رده‌شت یه‌قین بو له‌وه‌ی به هه‌ر کلۆجێک بێت، ژیانی لێده‌ستێننه‌وه و مه‌رگ ده‌که‌نه دوایین ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌ی ژیانی و خوێنی ده‌که‌نه پێکێک له‌و پێکانه‌ی نۆزده به‌هاره ئه‌هریمه‌نه‌کان پێی ئاڵوده‌بون، که به‌رده‌وامی ژیانیان به‌ستراوه به‌مه‌رگی سه‌رده‌شت و سه‌رده‌شته‌کان و له پۆلی ڕه‌گه‌زی سه‌رده‌شته‌کان ده‌ترسن و ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ن، بۆیه‌شه به تیرۆر کردنیان عه‌هدی ده‌سه‌ڵات نوێده‌که‌نه‌وه،کێ هه‌یه نه‌زانێت کێ و کام ده‌ستانه بون سۆران و سه‌رده‌شت و چه‌ندانی تریان تیرۆر کردن، چه‌ندانی تریشیان فه‌لاقه و شار به‌ده‌ر و ئاواره‌ی وڵاتان کردون،به‌ڵێ هه‌موتان ده‌زانن که ئه‌وانه به‌عسیه جه‌للاده‌کانی دوێنێ نین، ئه‌وانه تورک و عه‌جه‌م و عه‌ره‌ب نین، ئه‌وانه بکوژه‌کانی شاکر و عه‌بدولخالق نین، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن به ڕانکو چۆخه‌و مێزه‌ری کوردیه‌وه دریژه به که‌لتوری ئه‌وان ده‌ده‌ن و سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان مه‌رگی لێده‌بارێ،ده‌بیڵێن جگه له مه‌رگ، جگه له تاوان، جگه له‌تاڵان،جگه له خوێن ڕشتن،چیدی ده هزر و کرداریاندا بوه،ئه‌وه ئه‌وانن به ڕۆژی ڕون و به‌به‌رچاوی هه‌مومانه‌وه، ڕاوی قه‌ڵه‌م و ڕۆحی په‌پوله‌کانی ئازادی ئه‌م نیشتیمانه ده‌که‌ن، ئه‌وه ئه‌وانن سنوره‌کانی ژیان و مه‌رگمان به نوکی خه‌نجه‌ر بۆ ده‌کێشن، ده‌یانه‌وێ مێژوی یه‌ک یه‌ک به یه‌کمان به گولله‌ی تفه‌نگه‌کانیان بنوسنه‌وه و له لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیشانه‌وه بۆ ئاینده‌ی خۆمان بڕوانین،تف له‌وانه‌ی بولبول بۆ گۆشت سه‌رده‌بڕن،نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی به مه‌رگی په‌پوله‌کان سه‌رخۆش ده‌بن و به خه‌زانی ته‌مه‌نی به‌هارێک سه‌وز ده‌بنه‌وه.
سه‌رده‌شت هه‌مو به‌یانیه‌ک که له‌ماڵه‌وه ده‌هاته دره‌وه و به‌ره‌و زانکۆ ملی ڕێ ده‌گرت، ده‌یزانی که ده‌چێت بۆ خوێندنی وانه‌کانی مه‌رگ و کۆتایی ژیان، ده‌مێک بو پێیان گوتبو ئه‌وه سیسته‌می تازه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ تۆ و هاوشێوه‌کانت، ئه‌و به‌هه‌موانی گوت، له زانکۆ،له کاربه‌ده‌ستانی میری، به ئێمه، به‌ڵام که‌س و که‌س هاوخه‌می ئازار و پێشبینیه‌که‌ی نه‌بو، بۆیه ته‌نیا و ته‌نیا ئازایانه هه‌مو ڕۆژێ وانه‌کانی مه‌رگی وه‌رده‌گرت، تادوایین زه‌نگی ئه‌م وانه‌یه لێیدا، له‌وانه‌ی پێش کۆتاییشدا پێمان ده‌ڵێت ده‌بێت خاڵی کۆتایی بۆ ئه‌و نادادپه‌روه‌ری و نه‌هامه‌تیانه دانێین، که ڕۆژانه ده‌سه‌ڵات ئاوێته‌ی هه‌ناسه‌مانی کردوه، ئه‌وه‌ی که ده‌مێنیته‌وه بۆ ڕوناکبیران و خه‌ڵک به‌گشتی، وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی دانانی ئه‌و خاڵه‌یه و ده‌بێت له‌و پێناوه‌شدا هه‌مومان ده‌نگه‌کانمان بیروبۆچونه‌کانمان پێنوسه‌کانمان،بکه‌ینه هێزێک و به‌ره‌نگاری ترس و سامۆتکه‌کان ببینه‌وه، ده‌سته‌کانمان بکه‌ینه ده‌ستێک و نوکی قه‌ڵه‌مه‌کان تیژ بکه‌ینه‌وه، چیدی باوه‌ڕ به سیناریۆکانی ده‌سه‌لات نه‌که‌ین، به‌ناوی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچون، چونکه زه‌مه‌نێکه ده‌سه‌ڵات کاوێژی ئه‌و شتانه‌مان بۆ ده‌کات و جار له دوای جار، به‌شیوازی جیا و له شوێنی جیا پیلانه‌کانی خۆی جێبه‌جێده‌کات،دواتریش بالۆری هاوخه‌می لێده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره به‌هه‌ر هه‌وڵێکی ده‌سه‌ڵات فریو بخۆین و به به‌ڵینه‌کانی ئه‌وان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین، دڵنیابن ئه‌وه زه‌نگی مه‌رگی هه‌مومانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست