بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه یان فوتبۆڵهر!
Monday, 02/11/2009, 12:00
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی مانگانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، له لایه‌ن گۆڤاری لڤینه‌وه، هه‌وڵمدا له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی بیانیه‌وه، موچه‌ی سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانی جیهان به دروستی بدۆزمه‌وه و بیخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران و خۆیان به‌راوردێک بکه‌ن له نێوان موچه و ئه‌رک و مافی سه‌رکرده‌کان، سه‌رۆکه‌کانیش به‌پێی ئاستی کار و ئه‌رکه‌کانیان، وه‌ک هه‌مو چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا به پێی یاسا موچه‌کانیان دیاریکراوه، ساڵانه‌ش به‌پێی ئاستی ئابوری گشتی و به‌رزو نزمی باج ، موچه‌کانیان گۆڕانکاریه‌کی که‌می ڕێژه‌یی تێدایه له که‌متره‌وه بۆ زیاتر یان به پێچه‌وانه‌وه.
ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا، که‌سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین وڵاتی ئابوری و سه‌ربازیه له‌جیهاندا، ساڵانه موچه‌که‌ی چوارسه‌ت هه‌زار دۆلاره(400،000$)، واته موچه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم دوانزه جار له هی سه‌رۆکی ئه‌مریکا زیاتره!!
گۆردۆن بڕاونی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، وڵاته‌که‌ی دوه‌مین وڵاتی ئه‌وروپی و پێنجه‌مین وڵاتیشه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له ڕوی هێزی ئابوریه‌وه، ساڵانه‌ی موچه‌که‌ی دوسه‌ت و سی و هه‌شت هه‌زار و دوسه‌ت و شه‌ست و شه‌ش دۆلاره(238،266$)،واته سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ساڵێک ته‌نها به‌قه‌ده‌ر بیست ڕۆژی سه‌رۆکی هه‌رێم موچه وه‌رده‌گرێت!!
نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ساڵانه موچه‌که‌ی دو ست و چل هه‌زار یۆرۆیه.
ئه‌نجێللا مێرکلی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ساڵانه موچه‌که‌ی سێ سه‌ت و حه‌وت هه‌زار وسێ سه‌ت و چل دۆلاره $)307,340(
ستیڤن هاپهری سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا، که وڵاته‌که‌ی حهوتهمین وڵاتی جیهانه له ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئابوریان به‌هێزه، ساڵانه موچه‌که‌ی دو سه‌ت و هه‌شتا هه‌زار دۆلاره(280،000$).
- خه‌ڵکی کوردستان پێویسته هه‌ڵویست وه‌ربگرن، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێک که په‌یوه‌ندیداره به چاره‌نوسی خۆیانه‌وه، موچه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم لێره وه‌ک نمونه باسکراوه، به‌لام هیچ جێی گومان نیه له پۆسته‌کانی تری حکومه‌ت و حزبدا، ده‌یان موچه‌ی تر وه‌رده‌گیرێن، که ڕێژه‌که‌یان خه‌یاڵیه، هه‌موشی له ده‌می میلله‌ت ده‌گیرێته‌وه،جگه له‌وه‌ی به‌چه‌ندین ناوی خه‌یاڵی و شتی تره‌وه داهاتی ئه‌م میلله‌ته له لایه‌ن دو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ده‌چنرێته‌وه، ئه‌و بڕه کهمهیهش که موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه یان که بۆ شتێکی تری خه‌رج ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی پاره‌ی عه‌ره‌قه‌ی ناوچاوانیان بێت، ئه‌وه‌نده‌ی باسده‌که‌ن و له میدیاکاندا گه‌وره‌ی ده‌که‌ن، یه‌کێک نه‌شاره‌زا بێت ده‌ڵێت ماشه‌ڵڵا له به‌خشنده‌ییان،.
ئه‌مساڵ له به‌دواداچونی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به‌ریتانیادا، په‌رده له‌سه‌ر زۆر شت لادراو، ئێستاش که واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیکبۆته‌وه، ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌کان وه‌کو کارتی لایه‌نه سیاسیه‌کان دژی یه‌کتری به‌کارده‌هێنرێت، چونکه خه‌ڵک به‌گشتی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی پارته سیاسیه‌کان وه‌رده‌گرێ و ئه‌و ترسه‌شه وای کردوه، بێنه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌کان و له ڕێی میدیاکانه‌وه داوای لێبوردن له میلله‌ته‌که‌یان بکه‌ن، یه‌کێک له‌و نمونانه دارلینتۆنی وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا له‌سه‌ر لیستی پارتی کرێکارانی حاکم، کاتی لێکۆڵینه‌وه له ده‌رماڵه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به‌ریتانیا، وه‌زیری دارایی به‌وه تاوانبار کرا، که بڕی حه‌وت سه‌ت پاوه‌ندی به‌ریتانی زیاده له داهاتی گشتی خه‌رجکردوه له کۆی ئه‌و بڕه ده‌رماڵه‌یه‌ی بۆی دیاریکراوه،له‌به‌رامبه‌ردا نه پاساوی بۆ هێنایه‌وه و نه‌که‌سیش له‌ناو حزب و حکومه‌ته‌که‌ی پشتگیری لێکرد، بۆ خۆشی هاته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌کان و داوای لێبوردنی له گه‌لی به‌ریتانی کرد و ڕاشی گه‌یاند ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌زوترین کات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
ئه‌گه‌رچی کوردستان جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا، به‌ڵام ناشکرێت ئه‌وه بکرێته پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه لایان لێنه‌کرێته‌وه، یان خه‌ڵک و ڕای گشتیان پێنهوروژێنرێت، بابه‌تێکی وه‌ک موچه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم یان چه‌ندین شتی تری له‌و بابه‌ته که پێشتر له میدیاکاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه، جێی خۆیه‌تی جه‌ماوه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بکات و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا متمانه نه‌ده‌نه‌وه به‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گستی هاوڵاتیاندا هه‌بوه، ئه‌گه‌ر بێین و موچه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ موچه‌ی سه‌رۆکه‌کانی جیهان، مه‌ودایه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان موچه و ئه‌رکه‌کاندا به پێچه‌وانه‌یی، سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خه‌یاڵی بۆ ئه‌وه بچێت که جه‌نابی سه‌رۆک بۆته فوتبۆڵهر، له یه‌کێ له یانه به‌ناوبانگه‌کانی وه‌ک ڕیاڵ مه‌درید یان مانچسته‌ر و به‌رشلۆنه، چونکه گه‌ر موچه‌که به‌راورد بکه‌ین له موچه‌ی سه‌رۆکه‌کان ناچێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موچه‌که به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ موچه‌ی ئه‌ستێره‌کانی تۆپی پێی جیهان له‌و یانانه‌ی ئاماژه‌م پێکردن، وێک چونێکی وه‌ک یه‌ک و زۆر لێک نزیک هه‌یه له نێوان موچه‌که‌ی ئه‌وان و موچه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌ریم!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست