(گۆڕان و کۆمۆنیسته‌کان و ئیسلامیه‌کان) و (شوباتیهکان): ئاووڕێک له نزیکترین مێژوو - 1
Wednesday, 14/03/2012, 12:00
ژیان زۆر به‌زوویی سه‌لماندی: به‌بێ ته‌وژمه سیاسیه‌کان، به‌بێ (گۆڕان و کۆمۆنیسته‌کان و ئیسلامیه‌کان)، ئاسۆیه‌کی به‌رفراوان له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری کوردستاندا بوو. ته‌وژمه سیاسیه‌کان مۆرکی بزووتنه‌وه‌که‌یان له هه‌موو ناوه‌ڕۆکه شۆڕشگێریه‌که‌ی داماڵی و کردیانه مه‌زادی عه‌له‌نی بۆ وه‌دی هێنانی مه‌رامه سیاسیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان و به ئامانجی دابه‌شکردنی کێکه‌که له‌نێوه‌ندی خۆیان و حیزبه‌کانی سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدا.
هه‌ر له ڕۆژانی یه‌که‌مه‌وه دوو ته‌وژمی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز له بزووتنه‌وه‌ی شوباتی 2011 دا ده‌بینرا، ئه‌و دوو ته‌وژمه نوێنه‌ری دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز‌و دژ به‌یه‌ک بوون:
یه‌که‌م: شوباتیهکان که له ئێستادا به ئێمه‌وه چوار لایه‌نن و زۆر به‌زووییش هه‌موویان له‌و ڕێبازه شۆڕشگێریهدا یه‌کیان گرته‌وه که ئامانجی بره‌ودان بوو به بزووتنه‌وه‌که؛
دووه‌م: (گۆڕان و کۆمۆنیسته‌کان و ئیسلامیه‌کان) که ئه‌وانیش هه‌ر زۆر به‌زوویی له ئاراسته‌یه‌کدا که ڕێبازێکی ڕێفۆرمیستی بوو، یه‌کیان گرته‌وه.
ئه‌و دوو ته‌وژمه کۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازهیش، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، له ئه‌نجوومه‌نی سه‌راو ئه‌و هێڵه شۆڕشگێریهدا خۆی نمایش ده‌کرد که چه‌ندجارێک یاخیبوونی خۆی له (گۆڕان و کۆمۆنیسته‌کان و ئیسلامیه‌کان) ڕاگه‌یاند له سه‌رادا. لایه‌نه سیاسیه‌کان به هه‌موو توانایانه‌وه، خواستی کۆمه‌ڵایه‌تی بزووتنه‌وه‌که‌یان له چه‌ند دروشمێکی ڕێفۆرمیستانهدا به‌ند کردبوو که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دانووستانی به دواین ئامانج ڕاگه‌یاندبوو. وه له یه‌که‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژانه‌ی خۆپیشاندان) دا که ده‌ستی (گۆڕان) ی له پشته‌وه بوو، له ڕۆژی 1 / 3 / 2011 دا له خاڵی 4 ی (داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان) دا، ئه‌و هێزه سیاسیانه به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌راوه، که‌وتنه داوای: (دروستکردنی لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حکومه‌ت بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران). ئه‌و نوێنهرانهیش که‌س نه‌بوون ئه‌و ده‌موچاوانه نه‌بێت که کرابوونه ماسکێک به‌سه‌ری (گۆڕان) و (حیزبه ئیسلامیه‌کان) ه‌وه. یه‌کێک له‌وانه (فاروق رفیق) بوو که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شوباتیه‌کانی به ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ناوزه‌ند کرد‌و هاواری ده‌کرد: ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رادا چالاکی ده‌نوێنن ئه‌وانه له ئێمه نین. وه به ڕاستیش هه‌روا بوو، ئه‌وانه هه‌رگیز له‌وان نه‌بوون.
وه له کاتێکا ژیان به ته‌واوی ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماند که به‌رنامه‌ی حیزبه‌کان، به ئهنجوومهنیشهوه، هیچ نه‌بوو هه‌وڵێک نه‌بێت بۆ خۆنزیک کردنه‌وه له دهسسهڵات و ناوه‌نده باڵاکانی، ئه‌وا کاتی ئه‌وه هاتووه، به‌ر له هه‌ر ڕووداوێکی ئاینده، به هه‌ڵوێست و ئاراسته‌ی ته‌وژمه کۆمه‌ڵایه‌تیه ناکۆکانه‌دا بچینه‌وه که هه‌ریه‌که ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌وه‌یش هه‌ر له ڕۆژانی یه‌که‌مه‌وه تا کۆتایی، له هه‌ڵوێستی هه‌ر لایه‌کیاندا به‌ڕوونی به‌دی ده‌کرا: (ڕێفۆرمیسته‌کان) که بریتی بوون له گۆڕان و کۆمۆنیسته‌کان و ئیسلامیه‌کان، وه (جه‌نگاوه‌ران) که شوباتیهکان بوون. یه‌که‌میان به جوانکردن و ماکیاج کردنی ڕووخساری ناشیرین و ترسناکی ده‌سه‌ڵاته‌وه خه‌ریک بوو به‌ناوی ناساندنی چاکسازیه‌وه - ڕێفۆرم - وه‌ک ده‌رمانی ده‌ردی هه‌ژاری، بێ‌کاری، گرانی، بێخانووبهرهیی، دووه‌میان به ڕیکخستنی چالاکی نوێوه بۆ بره‌ودان به بزووتنه‌وه‌که‌و ده‌ربازکردنی له سنووری ئه‌و سه‌رایه‌ی په‌تی سێداره‌ی تێدا هه‌ڵده‌خرا بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه. ڕێفۆرمیسته‌کان هه‌ر له‌سه‌ر بێشکه‌وه، ده‌ستیان نایه بینی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌و لایه‌نه ڕێفۆرمیستهکانهوه نه‌بوو.
لای هه‌موان ئاشکرایه، ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌که‌ی 17 ی شوبات، ئه‌و ڕووداوه مێژووییه مه‌زنه بوو که بۆ لایه‌نگیری بزووتنه‌وه‌کانی تونس و میسر، بزووتنه‌وه‌ی هه‌ژارو که‌مده‌رامه‌ته‌کان، له خۆنمایش کردنێکدا، که‌وته به‌ر هێرشی هێزه عه‌سکه‌ریه‌کانی ده‌سه‌ڵات، هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی.
هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی شۆڕشگێرانی 17 ی شوبات، پێناسه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و ئامانجه‌کانی ده‌کات، بزووتنه‌وه‌یه‌ک که به داکۆکی کردن له برسیه‌کانی تونس و میسر، به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ژارانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی له خۆیدا ده‌رده‌بڕی. ده‌بێت کێ بن ئه‌وانه‌ی ئه‌و داکۆکیه له چه‌وساوه‌کانی ووڵاتانی تر ده‌که‌ن، خودی چه‌وساوه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه خۆیان نه‌بن؟
به‌ڵام ناتوانین ئه‌وه بشارینه‌وه که ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌که‌ی 17 ی شوبات، له هه‌مان کاتدا، ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌بوو بۆ ئه‌و لایه‌نه سیاسیه مردووانه‌ی هه‌میشه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، له‌سه‌ر گیانی جه‌نگاوه‌ران، خۆیان زیندوو ده‌که‌نه‌وه‌و به هه‌ڵمژینی خوێنی ئه‌وان، گیان له بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌بڕن و تێکوپێکی ده‌شکێنن. ئه‌مه‌یش به ئاراسته‌کردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له پێناوی پله‌وپایه‌یه‌کی سیاسی پڕ له بهرووبوومدا بۆ سه‌رکرده‌و کادره حیزبیه‌کان.
حیزبه ئیسلامیه‌کان و هه‌روه‌ها کۆمۆنیسته‌کانیش، ئه‌و حیکمهتیستیانهی له‌وه‌وبه‌ر له‌ناوخۆیاندا، ده‌یانجار له‌سه‌ر ده‌موچاوی مه‌نسووری حیکمه‌ت، له‌توپه‌ت بووبوون، وه له‌گه‌ڵ سه‌رانی گۆڕانیشدا ڕابووردوویه‌کی پڕ له خۆێناویان هه‌بوو، له‌و هێزه سیاسیه بێ گیانانه بوون که وه‌ک پاشکۆی (گۆڕان)، ده‌یانه‌ویست بهجووتکردنی ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی له‌گه‌ڵ مه‌رامی گرده‌که‌دا که هیچ نه‌بوو هه‌وڵێک نه‌بێت بۆ دانووستانێکی سه‌رکه‌وتووانه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی، ئاهێکیان بێته‌وه به‌به‌رداو سه‌رله‌نوێ بێنه‌وه ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌رو به‌و ڕێگایه له دانووستانه‌کاندا حسابێکیان بۆ بکرێت و ده‌ستێکیان له چمکێکی پڕ له به‌ره‌که‌تی ده‌سه‌ڵات گیر ببێت و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یش، زه‌مینه‌سازیه‌کی نوێ بکه‌ن بۆ تێشکانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری. زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه مردووانهیش له لایه‌ن (گۆڕان) ه‌وه، وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دینه‌مۆیه‌کی کۆنی په‌ککه‌وته‌ی شکاوی ژهنگههڵهاوردوو بوو به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی پارسه‌نگی هێز به‌لای خۆیدا دژی ڕکابه‌ره سیاسیه به‌هێزه‌کانی، واته پارتی و یه‌کێتی. ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به ئاسانی له ڕیبازێکدا کۆ ده‌کرده‌وه، ڕێبازی ڕێفۆرمیستی، چاکسازی. ئه‌و ڕێبازه بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌کوێ گه‌یاند؟
ماویه‌تی
Email:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست