کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامدانەوە یان چەواشە كردن؟

Tuesday, 22/03/2011, 12:00




دوای سەرهەڵدانی راپەڕین و نارەزاییەكانی خەڵك لە ووڵاتانی ناوچەكەو هەرێمی كوردستان دەسەڵاتە سیاسیەكان بەشێوەیەك توشی شۆك بوون كە چاوەڕوان نەدەكرا,لە سەرەتادا بەهەندیان وەرنەگرتن و ناو وناتۆرەی جیاوازیان لێنان,دوایش لەزۆربەی شوێنەكان دەسەڵات بەنای بردە بەر توندوتیژی ودەسگیركردن و ترساندن وكوشتن
,هەرێمی كوردستانیش لەم سیناریۆ هەمە جۆرو ناعەقڵانیانە بەدوور نەبوو دەسەڵات هەموو رێگایەكی تاقی كردەوە بۆ كۆتایی هێنان بەخۆپیشاندان و نارەزایەتیەكان بەڵام نەیتوانی,
دەسەڵاتی كوردی ئەگەر بیەوێ یان باوەڕی وابێ ئەم شەپۆلی ناڕەزاییە جەماوەرە بە
هێزی چەك و ترس و تۆقاندن كۆتایی پێ بێنێ ئەوا بەدڵنیاییەوە بەهەڵە داچووە,چونكە تاكە رێگای كۆتایی هینان بەم توڕه یی خەڵكە جێبەجێكردنی تەواوی داواكاریە رەواكانی خۆپیشاندەرانە ,دەسەڵات باس لەوە دەكات كە ئەوان وەڵامی داوكاریەكانیان داوەتەوەو
ئیتر خۆپیشاندان شتیكی زیادەیەو دەستی ناوخۆیی ودەرەكی بەردەوامی پیدەدەن,
بەڵام كێ ئەتوانێ ئەم داواكاریانە جێبەجێ بكات؟بەرهەم ساڵح وحكومەتەكەی...؟!نەخێر...چونكە:
حكومەتی هەرێم هیچ كاریگەریەكی لەساحەی كوردستان نەماوە و ناتوانێت تەنانەت لایەنی كەمی داواكاریەكانی خەڵك جیبەجێ بكات ئەمەش بەهۆی بوونی جەند هۆكارێك كە حكومەتی هەرێم و سەڵاحیاتەكانی كاك بەرهەم ساڵحیان ئیفلیج كردووە,
سەرەكیترین ئەو رێگریانەش بوونی دەسەڵاتی رەهای حیزبە بەسەر ناوەندەكانی بڕیار وسەپاندنی هەژموونی حیزب بەسەرحكومەت و هێزە چەكدارەكانی هەرێم و بەكارهینانیان لە بەرژەوەندی حیزب, نەهیشتنی ئەم دیاردەیەش خاڵیكی گرنگ و بنەڕەتی داواكاریەكانی خەڵكە لەمەیدانەكانی ئازادی,كەبەدڵنیاییەوە شیاوی جێبەجێ كردن نییە بەنەزەری یەكێتی و پارتی,چونكە بەرژەوەندیەكانیان ئەخاتە مەترسیەوە
خاڵێكی تری داواكاری خەڵك نەهێشتنی گەندەڵی بەرپرسە حكومی وحیزبییەكانە
كەحَكومەتە دەست وپێ بەستراوەكەی كاكەی (كردارشەرتە) نایەوێ یان ناتوانی خۆی لەقەرەی مەسەلەكە بدات,چونكە گەندەڵی لەكوردستان لەئاستیكە كە لەسەرووی هەمووانەوەیەو ئیرادەی چارەسەری لەكایەكانی دەسەڵاتی جیبەجێكردن وتەنانەت یاسادانانیش دا نییەو كەس ناتوانێ بەرپرسێك لەسەر گەندەڵی دادگایی بكات چونكە ئەتسێ دوای نۆرەیی خۆشی بێت , ڕەنگە دەسەڵات بتوانێ بۆماوەیەكی كاتی توڕەیی خەڵك كەم كاتەوە, بەڵام ناتوانێ بنەبڕی بكات چونكە ناتوانێ هۆكارەكانی ئەم تووڕەییە لەناو ببات كەخۆی لە بەدەزگایی كردن و بەدیهێنانی دادپەروەری لە سیستەم و حكومەت دەبینێتەوە .
بۆیە ئەم دەسەڵاتە ناتوانێ وەڵامی داواكاریەكانی خەڵك بداتەوە بەڵكو تەنها هەوڵی چەواشەكردنیان دەدات .
دەسەڵات لەم ڕۆژانەی دوای دا بەشێوەیەكی بەرچاو تیشكى خستە سەر كاری ڕۆژانەی خەڵك بە حسابی خۆی لەم هەڵ و مەرجە دا خەلكی كوردستان زەرەریان كردووەو ناتوانن كاری ڕۆژانەی خۆیان بەجێبگەیەنن كەلەڕاستیدا واش نییە ,لیرەدا پرسیارێك خۆی دەسەپێنێت,ئایا دەسەڵات لەقسەگەلێكی وەهادا مەبەستی چییە وئەیەوێ چیمان پێ بڵێ؟
وەڵامی ئەم پرسیارە باشترین بەڵگەیە بۆسەلماندنی ئەوەی كەدەسەڵاتی حیزبی لە كوردستان تاچ ڕاددەیەك مرۆڤی كورد بە سادەو ساویلكەو بێ ئاگا دەزانیت,واتێ ئەگات كە لەبەر ئەوەی حكومەت نانی نەداوەتە كەمێكی خەڵكەكەو و تێریان نەكردوون بۆیە ناڕازین
راستە زۆرینەی خەڵكی كوردستان باجی ناعەدالەتی بەرپرسەكان دەدات و ئاستی بژیوی ژیانیان لە ئاستیكی كەم دایە بەڵام ئەمە بەشێكی زۆركەمی داواكاری خەڵكی كوردستانە نەبۆتە داوای سەرەكی و, زۆربەی داواكانی خۆپیشاندەران و ئەوانەی خۆپیشاندنیان لێ قەدەغە كراوە داواكاری پەیوەست بەڕێزو كەڕامەت و ئازادییەوەیە كەدەسەڵات لیی زەوتكردوون خۆیشی لێ گێل كردووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە