پاراستنى پارتى مناڵەكەى شیخ تاهرى چوێسەى رفاندوو دواى كوشتى
Saturday, 08/05/2010, 12:00
خوێنەرى بەڕێز \ 29 \4 \ 2010 سەیارەیەكى جۆرى كرۆنا بیكاشۆ
سەعات هەشتى بەیانى لە بەردەم قوتابخانەى ێلاح الدین كوڕان لە دارەسووتاوەكە ى سلێمانى
كە 4 چەكدارى پرچەك و جلى عەسكەریان لەبەردا ئەبێت ! قوتابى محمد شیخ تاهر چوێسە
ئەفڕێنن بۆ جێگایەكى نادیار وە دواى هەفتەیەك بە تەلەفون باوكى ئەو خوێنكارە رفێنراوە
ئاگادار ئەكەنەوە كە 50 دەفتەر حازر بكات ئەگیانە مناڵەكەى ئەكوژین ! باوكى كورەكەش
داوا لەكەس و كارى ئەكات كە ئەو مەبلەغەى بۆ كۆبكەنەوە ! چونكە خاوەنى 1 دەفتەر دۆلار
نابێ و قەرزارى بینایەكیشە كە دروستى كردووە .
دواى ئەوە زۆر هەرەشەى لێئەكەن و تەنى پێهەڵئەچنن كە زوو پارەكەیان بۆ بەرن !
دواى دوو رۆژ پارەكە ئەبەن بۆ كەركوك رێگاى بغداد . سەعات 8 ى بەیانى ئەچنە ناو
كەركوكەوە بەموبیل دزەكان ئەدۆزنەوە و دواى گەرانێكى زۆر لەناو شارى كەركوكدا لە جێگایەك
لە ریگاى بغداد لاى متعم ێدام پارەكە وەئەگرن و مناڵەكەشیان پێنییە بیدەنەوە ! هەر
لەم كاتەدا سەیارەیەكى پۆلیس تەقە لە و سەیارە دزەئەكەنەووە و یەكێكیان كە سەركردەى
دزەكانە ئەكوژرێت و یەكێكى كەشیان ئەگرن و سەیارەكەش و پارەكەش پۆلیسەكان ئەكەوێت
دواى ئەوە ئەو كەسانە ى خاوەن مناڵە رفێنراوەكە داواى پارەكە ئەكەن بیان دەنەوە !
لەم كاتەدا پاراستنى پارتى دەست ئەگرێت بەسەر پارەو سەیارەكەداوە لە خاوەن پارەكەى
وون ئەكەن و سەیارەكە ئەشارنەوە ! چونكە دزە كوژراوەكە دەر كەوتوە ملازم ى شەریكەى
نەوتە لەكەركوك و پاراستنە ! وە سەرۆكى ئەو باندە دزە بووە و كوژراوە بووە !
دواى ئەوە پاراستنى پارتى لەبرى ئەوەى یارمەتیان بدەن تا زووە مناڵكەیان
بۆ وەرگرنەو و بیدۆزنەوە بۆیان ! هاتوون سەیارەو پارەى خاوەن مناڵەكە و موبایلى
دزە كوژراوەكە كە هەموو ئەو قسەو مەعلوماتى باندەدزیە یە شاردیانەوە !
دواى دووڕۆژ كوژرانى ئەوە ملازمە دزە هەر پاراستن مناڵەكەیان لە ناو سلێمانیدا
بە شێوەیەكى زۆر دڕڕندانە كوشتەوە و لە سەر شەستیەكە فڕێیان دا وە كەسو
كارەكەى دۆزیانەوە و رۆژى شەمە بەخاكیان سپارد !!
بەڕاستى ئەم كردەوە دڵتەزێنە نا مرۆڤانەیەى پارتى هەرچى خەڵكى شارى سلێمانیە
هەژان و نا ئارامى تەواو بەسەر شارو ناوبازاڕ و شەقەمامەكانەوە دیارە !
ئەوە چەكدارانە كە هاتونەتە ناو سلێمانى و ئەو مناڵەیان فراند ! بە تەئكید
دەرەجە دارى پارتى بوون و پێناسەیان پێبوو زۆر بێترس و شڵەژان ئەو
كارەیان كردوو و یەكێتى و ئاسایشى سلێمانى و مەڵبەند و سەرەك كۆماریش
ئاگادار كراوەتەوە لە كردارەو لەبەرامبەر پاراستنى كەركوكدا هیچیان
بۆ نەكراوە و دۆش داماون و پارتى وەڵامیان ناداتەوە و ئەو مەسەلەیەى
شاردەوە ! بۆ ئەوەى كەشف نەبن ! ئەم هەفەتەیە ئەمە كوژرا و ڕفێنراوە
لە دەستى پارتیدا دەر كەوت !!
ئیتر كات بەسەر ئەچێت با لەوە زیاتر زوڵم نەكەن ! دە خەڵكینە ژیانى
هەر هەمووتان لە خەتەر و مەگدایە تاكەى چاوەڕوانى !!!!!!!!!
\ \\ لندەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست