کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەست هەزار دینار موچەمان بڕیەوە بۆ مەسعود بەرزانى

Wednesday, 08/04/2009, 12:00


خوێنەرى بەڕێز \ من نامەوێت تانە و تەشەر لەهیچ كەسێك بدەم كە بە ئەمەك و بەوەفا بێت بۆ گەل و نەتەوەكەمان بە تایبەتى بزوتنەوەى رزگارى خوازى گەلەكەمان !
ئێمە پێشمەرگەى ئەیلول بووین ! بەڵام ڕەوشتمان و وەفامان و زەمیرمان و رۆشنبیریمان
و بە ئەمەكیمان بۆ گەلەكەمان زۆر بەرزترە لە ڕەوشتى مەسعود بەرزانى !

مەسعود بەرزانى دوو رۆژ دواى ڕاپەرَینى 1990 هات بۆ سلێمانى بۆ بەردەم مزگەوتى على كمال ! سەیارەیەكى خۆى دوسەیارە ى تریش چەند كەسێكى كەمى لەگەڵ بوو !

ڕەش و رووت ! زمان لەدەمیا نەبوو قسەیەك بكات بۆ ئەو جەماوەرە!! چونكە جەماوەر ڕاپەڕینى كرد ئەمان هاتنە سەر سفەرە حازرى ! بڕوابكەن ئەو مەسعود بەرزانیە ئەو كاتە دە دینارت بدایەتێ !وەكو مردوو زیندو بكەیتەوە وابوو ! خاوەنى پێنج دینار نەبووە !
بەڵگەشم بۆ ئەوە ! خەنجەرەكەى بارزانى باوكى فرۆشت بە كابرایەكى بەریتانى بە پەنجا هەزار دینارى سویسرى ئەوكاتە ! ئەمەش وەكو بەشێك لەشەرەفى لە شەرەف و كەلتورى باوكى بوو كە فرۆشتى ! جا لەو كاتەوە دەركەوت كە مەسعود بەرزانى گوێ نادات بە بەڕەوشتى خۆى بە خانەوادەكەى بە گەلەكەى ! هەرچى زەڕڕەیەك وەفا هەبێت تیا نەماوە ! خوێنى شەهیدان و ئەنفال و ستەم لێكراوان لە زاكیرە و یادەكانیا نەماوە !!!
مەسعود بەرزانى هەرچى نەوت و داهاتى گمرگ و موڵكى خەڵك و حكومى و پارەى %17 ى بوجەى كوردستان كەلەلایەن حكومەتى مەركەزى هەیە هەمووى برد و لە بانقەكانى دەرەوە قایمى كردوون ! خۆى و مەسرو و نێچیرو مێیچیر و چەند كاسە لێسێكى خۆیان نەبێت ! حساب بۆ هیچ پێشمەرگەیەكى ئەیلوول و گوڵانیش ناكەن!

ئەم سەركردایەتیە گڵاوە واى لە یەكێتى نیشتمانیش كرد كە جەلالى دز شەریكى مەسعودە و هەموو یەكێتى تەسلیم بە مەسعود كرد لە پێناوى كورسى و گیرافانى خۆى و
هێرۆ و قوباد وباڤیل !
ئیستا مەسعود بەرزانى كەسەرۆكى هەرێمە و سەرۆكى پارتیشە مانگى سى هەزار دینارى بڕیوەتەوە بۆ پێشمەرگەى ئەیلوول !

من پرسیار لە مەسعود بەرزانى ئەكەم ! ئایا كوڕەكانى خۆى مانگى چەند بەشیان ئەكات ؟
بە گۆڕى بابى سوێندى ئەدەم كەوەڵام باتەوە بەڕاستى !؟ یان ئەم سى هەزار دینارەى دایناوە بۆ پێشمەرگەى ئەیلوول هەر بۆ ئیهانەى خەڵكیە ؟ یان ئیشیان بەكەس نەماوە
و خەڵكى دواى ئەوان كەوتوون گێل و نەفامن ؟؟
ئێمە ویژدانى خۆمان نافرۆشین وەكو ئەو !!!
ئەگەر قبووڵى ئەكات مەسعود بەرزانى لە ئێمە ! ئێمە مانگى شەست هەزار دینارى بۆ ئەبڕینەوە بۆ شۆرشى ئەیلوولەكەى !! وە وەڵامان باتەوە !؟ تاوەكو لەڕێگاى ئەم سایتەوە وە لەكام بانق ئەڵێت بۆى ڕەوانە بكەین ؟ چونكە لەوە ئەچێت مەسعود بەرزانى بە خەیاڵى ساڵى 1960 ە كانەوە بژی ؟ وابزانێك كەباب بە دە فلسە ؟ یان لە كەسەكانى ئەێحاب كهف خۆى دا ئەنێت ؟ ئاگاى لەم زەمەنە نیە كە سالى 2009 و كام ماڵەى هەژارە ! شەش سەد هەزار دینار بەشى ناكات !!
تكا لە كەسە نزیكەكانى مەسعود بەرزانى ئەكەین ئەم بابەتە بگەیەننە بەر چاوى خۆى!
با بیخوێنێتەوە وە سوێندمان داوە با وەڵام بداتەوە ؟؟؟؟؟؟

\ لندن




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە