سەرۆكى دەستەى پزیشكى نەخۆشخانەى بەرلین : تاڵەبانى لەرووى ئیكلینیكیهوه مردووە و تەنها نزیكەى مانگێكى ماوە لەژیاندا ..
Sunday, 23/12/2012, 12:00
پرۆفیسۆر و پزیشكى بەناوبانگى ئەڵمانى بەرەچەڵەك فەڵەستینى كە سەرۆكى بەشى نەخۆشیەكانى مێشك و دەمارە لە كۆمەڵگاى نەخۆشخانەكانى (لاندشوت) MEDIAN Klinik Burg Landshut لە بەرلین و سەرۆكى دەستەى سەرپەرشتیارى تەندروستى جەلال تاڵەبانیە ، ئەمڕۆ 23/12/2012 لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەى ئەڵمانى لاندیستسایتونگ Landeszeitung. ، راشكاوانە ئەوەى خستۆتە روو كە جەلال تاڵەبانى لەرووى سەریرییەوە (ئكلینیكى) یەوە مردووە و ئەوپەڕى مانگێكى تر لە ژیاندا دەمێنێت .
دەتوانى درێژەى هەواڵەكە لە پێگەى رۆژنامەى ئەڵمانى ناوبراو و لهم لینکهدا دا بخوێنیتەوە .
http://www.chakooch.com/news.php?action=view&id=1475 هەروەها پزیشكى ناوبرا ئەوەشى خستۆتە روو كە هۆكارى ئەم بارودۆخەى تاڵەبانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تەمەنێكى زۆرى هەیە و بەئاسانى ئەو زیانانەى بەمێشكى گەیشتووە چارەسەر ناكرێت .
ئەمانە هەمووى لەكاتێكدا دێت كە مەكتەبى سیاسى یەكێتى لەئیستاوە هەڵپەى قۆناغى دواى تاڵەبانى دەكەن و دەستەگەرێتى و ململانێكان بەشێوەیەكى ئاشكرا تۆخبۆتەوە لەنێوانیاندا .
هەر ئەمڕۆ مەلا بەختیار بۆجارى دووەم لە پێگەى چاودێردا ئەوەى دووپاتكردۆتەوە كە نابێ هیچ كەسێك خەون بەشوێنگرتنەوەى تاڵەبانیەوە ببینێ ، ئەمەش ئاماژەیەكى راستەوخۆیە بۆ هەوڵ و خەونەكانى كۆسرەت رەسول و تەكەتولەكەى لەناو مەكتەبى سیاسیدا .
شایەنى باسە كاتى خۆى كە یاسر عرفاتى سەرۆكى فەلەستینیشیان رەوانەى فەرەنسا كرد بۆ چارەسەركردن نزیكەى بیست رۆژ وێنەى عرفات لە حاڵەتى كۆما و مردنى سەریریدا بوو ، هەربۆیە كاتێ هێشتا ئەو لەوێ بە ئامێرە پزیشكیەكان هەناسەى دەدا لە رام اللە لە فەلەستین گۆڕەكەیان بۆ ئامادەكردبوو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست