تەنها چەكى پیرێژنەكەى دەباشان بۆ یەكێتیەكەى ئاهەنگە زۆرەملێكانى بە بارەگاى مەڵبەندە
Wednesday, 14/11/2012, 12:00
هەموو كەسێك كەلەسنوورى هەرێمى كوردستاندا بژى تەواو ئەو راستییەیى بۆیەكلایى بۆتەوە كە یەكێتى و پارتى بەپراكتیكى ئەوەى ناوى جەماوەرێتى بێت نەیانماوە ، بەتایبەتى یەكێتى لەسنوورى دەسەڵاتى پێشووى خۆیدا ، سێ ساڵە یەكێتى و پارتى بەزەبرى دەسەڵاتى خۆچەسپاندنى خۆیان وادەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان ساڵ لەدواى ساڵ دوادەخەن بەئومێدەى بەخوێن و بەگۆشت تامى ئەو شكستە مەزنە نەكەن ئەگەر بێت و ئەو هەڵبژاردنانە ئەنجامبدرێ ، چونكە ئەو كات بەتەواوەتى دەستیان لەهەمانەى دەسەڵاتى نایاساییان دەبێتەوە ، چونكە هیچ جۆرە گومانێكیان نیە لەوەى كە لەتاكە یەك قەزا و ناحیەدا بەپارێزگاى سلێمانیەوە دەدۆڕێن و شكستخواردوو دەبن .
ئیستا تەواوى قائمقام و بەرێوبەرى ناحیەكان بە پارێزگارى سلێمانیەوە بەتەزكیەیى سرفى یەكێتى و بەتایبەتى تەزكیەیى پیرێژنە خڵەفاوەكەى دەباشان دامەزراون و هەموویان بێ بەدەر بە ئمتیازەوە چڵكاو خۆرو كاسەلێسى هێرۆ و دلێرى سەى مەجید و مەلا بەختیارن ، بەڕاستى ئەوەى جێى پێكەنینە ئەوەیە كە یەكێتى راشكاوانە و حەى عەلەالسەلات بەخۆى پێدەكەنێ و گاڵتە بەخۆى دەكات پێش ئەوەى جەماوەرى ئەم ناوچانە چەواشە بكات ، ئەڵێن بە دەرزى شاخێك كون ناكرێت بۆیە بەم رووخسارە سوواو و گەندەڵانەى ئەمڕۆى سەرانى یەكێتیشەوە هەڵبژاردن پرۆسەیەكى تەواو دۆڕاو دەبێت ، تاكە یەك مرۆڤ نیە لەكوردستاندا بە هەرە بێویژدانەكانیشەوە سوور نەزانن كە مەلا بەختیار و شێخ جەعفەر و عومەر مورتاح و حاكم قادر و سەعدى ئەحمەدى فایلدار و هاوەڵەكانیان وەك دراوى قەڵبیان لێهاتووە و كەڵكى نەماوە مامەڵەكردن لەتەكیانا ، كــــــەچى جەلال تاڵەبانى پیرى ئاخر شەڕ بەعەقڵى ئێكسپایەرى خۆیەوە و بەشیرینە خەوى خۆى ئەیەوێ بەم پاشەڵ گەن و شەڕواڵ پیسانەوە دەهۆڵى یەكێتیەكەى حەفتاوشەش بكووتێ ، ئەمەش بەهەزار قۆناغ تەنانەت خەونى حوشتریشى تێپەڕاندووە .
هێرۆى برایم ئەحمەد پیرێژنە فوول خڵەفاوەكەى دەباشان تازەكێ ئەیەوێ ساڵیادى دامەزراندنى شارى سلێمانى بكاتە ڤیتامین و لاشەى مردارەوەبووى یەكێتیەكەى خۆى پێ زیندوو بكاتەوە ، ئەمە نەگبەتى سەرانى دۆڕاوى یەكێتیە ، سەرفكردنى سەدان ملیۆن دینارى قووتى ئەم میللەتە ستەمدیدەیە بۆ ئاهەنگێك كە بەزۆر تیایدا فەرمانبەر و كادرە حیزبیەكانى كۆمیتەكان وەك رەشە ولاغ پێش بەرپرسە حیزبیەكان دەدرێن و جلى ئاڵ و واڵایان پێ لەبەردەكرێ بۆ بەردەم بارەگاى مەڵبەندى یەكى رێكخستن تاكو سەدان كامیراى كوردسات و گەلى كوردستان لەوێ چاوەڕیان بكات و لەسەدان گۆشە و سەربان بنبانەوە وێنەیان بگیرێ و لەو كەناڵە حیزبیانەوە بۆ جەماوەر پەخشبكرێتەوە بۆ ئەوەى كۆپى چەواشەكانى پێشوو بكەنەوە و والەو خەڵكە تێبگەێنن كە یەكێتى دڵسۆزى شارى سلێمانیە و جەماوەرێتى هێشتا لەبەرزیدایە ، بەڵێ هێرۆ راسدەكات دڵسۆزى شارى سلێمانیە بۆیە كۆشكە زەبەلاحەكەى مێردەكەى لەهەولێر تەنها بەشەش مانگ تەواو بوو كە چوار هێندەى خەستەخانە چوارسەد قەڵەوێریەكەى شارى سلێمانی گەورەترە كە پاش هەشت ساڵ و ونبوونى سەدان ملیۆن دۆلار هێشتا بایەقوش لە داروپەردوەكانیدا دەخوێنێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست