لەكەلار شەهیدكردنى گەریلاكانى كورد شەرمەزار كرا

Tuesday, 14/09/2010, 12:00



گەنجانى وڵات پارێز لەكەلار

ئێوارەى دوێنێ كۆمەڵێك گەنجى ووڵات پارێز لەكەلار لەسەر قەڵاى شێروانە هەستان بەسازدانى چالاكیەك بەمەبەستى شەرمەزاركردنى هێرشەكانى توركیاى داگیر كەر. لەچالاكیەكەدا بەیاننامەیەك خوێنرایەوە كەتێدا هاتوە.ئێمەى گەنجان زۆر بەتوندى ئیدانەى هێرشەكانى توركیا دەكەین كە لەكاتى ئاگربەستى گەریلا دا دەیكات.وەك ئاشكرایە تا 30ى ئایار بۆ چەندەمین جار گەریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ئاگر بەستى یەكلایەنەیان ڕاگەیاند بەمەستى ئاشتى بەڵام وەك هەمیشە توركیا ئاشتى پەسەند نەكردوەو بەردەوام بوە لە سیاسەتى قڕكردنى كورد بۆیە پەكەكە لە31ى ئایار ئاگربەستى شكاندو توانى لەماوەیەكى كورتتدا گورزێكى كوشندە لەسوپاى توركیاى داگیر كەر. دواى شكانى ئاگربەست لەسەرداواى ڕێكخراووئاشتى خوازەكان پەكەكە دەرفەتێكى ترى بەخشیە توركیا بۆئاشتى و لە15ى ئابدا ئاگربەستێكى نوێى ڕاگەیاند.بەڵام بەداخەوە توركیاى شەڕخوازوداگیركەر بەردەوامە لە هێرشەناڕەواكانى و بەم دواییەش لەهێرشێكدا نۆگەریلاى سەربەرزى كورد شەهید دەكەن.ئێمە وێڕاى دوبارە شەرمەزاركردنى دەوڵەتى تورك بێدەنگى ڕاى گشتى دونیا لە ئاست زوڵمەكانى سەركورد شەرمەزاردەكەین.داواش لەگەلەكەمان دەكەین یەك هەڵوێستبن و خاوەندارى لەشەهیدان و پیرۆزیەكانى نەتەوەكەمان بكەن..

گەنجانى وڵات پارێز.كەلار
13-9-2010

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە