کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەڵەمى ئێمە و فیدائى ئێوە

Thursday, 22/12/2011, 12:00


لەچەند رۆژى رابردوودا لەلایەن بەرپرسێكى باڵاى پارتیە راگەیەنرا، گوایە (30) هەزار چەكدارى فیدائیان هەیە، هەر كاتێك پێیان بڵێین بمرن دەمرن، هەر چەندە ئەم جۆرە قسانە بچوكترین خزمەت بە گەلى كوردى ماندوو و شەكەت ناكات و كێشەكانى زیاتر ئاڵۆزتر دەكەن ، لەلایەكى تریشەوە پێچەوانەى ئەو دروشمە زەقانەیە كە لەپاڵ خۆیان هەڵیان واسیوە و خۆیانى پێ بادەدەن، لەگەڵ ئەوشدا ئەو قسەیان رێك لەوە دەكات كاتێك دایكێك بە منداڵەكانى دەڵێت (بێ دەنگ بن ئەگینا باوكتان دێتەوە پێى دەڵێم) ،كەى باوى ترس ماوە، ئەمڕۆ هیچ شتێك شاراوە نیە ، بەچاوى خۆمان دیمان دیكتاتۆرەكانى دەوروبەرمان هەزاران فیدائییان هەبوو، كەچى تەنها بە فیكە و چەپڵەى جەماوەر لەناوچوون، ئەگەر ئەم بەرپرسە مەبەستى بێت یەكگرتوو و جەماوەرى كوردستان بترسێنێت، ئەوە خەیاڵیان خاوە، چونكە یەكگرتوو هەر لەساڵى (1994)ەوە تاوەكو ئێستا بەچەندین سیناریۆى لەمە ترسناكتر تێپەڕیوە و نەترساوە و سەربەرزانە لێى دەربازبووە، بێ ئەوە یەك فیشە بتەقێنێ و یەك رۆڵەى كورد زامدار بكات، ئەگەر مەبەستیان بێت یەكگرتوو بخزێنن و لەرێگاى ئیێلاحى وچاكسازى خۆى لابدات و پەنا بۆ چەك ببات، دیسان خەیاڵیان خاوە، چونكە رۆژانێك لە كوردستان بازارى شەڕكڕى گەرم بوو ئێمە بەهیچ شێوەیەك بەلاى ئەم بازارە دانەچووین، ئێستا كە بازارى شەڕكڕى كڕیارى نیە، دڵنیابن ئێمە موشتەرى ئەم بازاڕە نین، لەلایەكى تر ئیێلاح و میانڕەوى و باوەڕبوون بە حیوار گفتوگۆ لاى یەكگرتوو ئەخڵاق و مەبدەئە هەرگیز لێى لانادات، ئێمە لە رابردوو هەمیشە گوتوومانە (لەجیاتى بەرد دڵمان پێیە ، لەجیاتى قامچى زۆرداران دڵمان پێیە) . ئێمە لەدواى (1994) كاتێك پێیان دەگووتین خۆتان چەكدار بكەن ئەگینا لەناو ئەو هەمووە حزبە چەكدارە بەرگە ناگرن و زوو لەناو دەچن، هەمیشە پێمان دەگووتن (بێ چەكى ئێمە گەورەترین چەكى ئێمەیە) ، ئەمڕۆش لەجیاتى (30) هەزار فیدائى ، ئێمە(5) هەزار رۆشنبیر و قەڵەم بە دەستمان هەیە، جا ئەمە ئەرز و ئەمە گەز ، قەڵەمى ئێمە و فیدائى ئێوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە