کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌ له‌به‌رانبه‌ر توندوتیژی‌ له‌سه‌ر رۆژنامه‌ سه‌ربه‌خۆكان

Friday, 19/03/2010, 12:00


نیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ تیمی‌ ئه‌مریكی‌ (RRT) بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ نوسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ "هاوڵاتی‌"یان كردو نامه‌ی سه‌رۆكی‌ تیمه‌كه‌یان دایه‌ده‌ست سه‌رنووسه‌ری‌ هاوڵاتی‌، تیمه‌كه‌ نیگه‌رانی‌ خۆشیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و توندوتیژییانه‌ ده‌ربڕی‌ كه‌به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت
تیمه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ مادیسۆن كۆنۆل‌و ساره‌ میركادۆ له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌گشتی‌ باس له‌ره‌وشی‌ میدیای‌ ئه‌هلی‌ كرا‌و به‌تایبه‌تی‌ باس له‌و هه‌ڵمه‌تی‌ توندوتیژیانه‌كرا كه‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا كرایه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ هاوڵاتی‌.
له‌وباره‌وه‌ وته‌بیژی‌ تیمه‌كه‌ به‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند" به‌ بایه‌خێكی‌ زۆره‌وه‌ له‌وپه‌یوه‌ندییه‌ ده‌روانن كه‌ له‌گه‌ڵ توێژه‌ جیاجیاكان هه‌یانه‌".
سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیانه‌ش كه‌ به‌رانبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان كراوه‌ وتی‌" ئه‌توانم بڵێم ئه‌مریكا زۆر نیگه‌رانه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كرده‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ له‌سه‌ر رۆژنامه‌ سه‌ربه‌خۆكان، چونكه‌ هیچ پاساوێك نییه‌ بۆكاری‌ توندوتیژی‌".
وته‌بیژه‌كه‌ وتیشی‌" پێویستمان به‌میدیای‌ ئازاد هه‌یه‌ تاكو كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ ئازادمان هه‌بێت".
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه‌ كه‌مال ره‌ئوف سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌، سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆكی‌ نامه‌كه‌ وتی‌" به‌م زوانه‌ ناوه‌رۆكی‌ نامه‌كه‌و مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ خوێنه‌ران ئاشكرا ده‌كه‌ین".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە