چەند تێبینییەك لەسەر راگری پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفری (ایهان نجم الدین)
Monday, 21/12/2009, 12:00
دڵشاد محمد
بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە كە پەیمانكای هونەرەجوانەكانی كفری تاكە بەیمانگایە لەشاری كفریدا، بۆیە دەبوو چاوەڕوانی كاری زۆری لی بكرێت لەو شارەدا، بەڵام ئەو پەیمانگایە تا دیت هەر بەرەو دواوە دەڕوات و پێش ناكەوێت
ساڵانە كۆمەڵێك خوێندكار دەردەچن كە هیچ لەبارەی هونەرەوە نازانن، من لیرەوە كورتی دەكەمەوە و دەچمە سەر باسەكەی خوم ئەویش ئەوەیە كە من چەند تێبینییەكم لەسەر ڕاگری پەیمانگای ناوبراو هەیە كە بریتین لەم چەند خاڵەی خوارەوە:
1 بەپێی ئەو بڕوانامەیەی كە هەیەتی شایەنی ئەوە نییە ببێتە راگری پەیمانگا چونكە ئەو بڕوانامەی دبلۆمی هەیە لەیاساشدا دەبێت راگری پەیمانگا لەبڕوانامەی دبلۆم بەسەرەوەی بێت.
2 ناوبراو وا تێگەیشتووە پەیمانگای هونەرەجوانەكان كۆلیزی شەریعەیە، بۆیە كەس بۆی نییە بەویستی خۆی میوان بباتە ئەو پەیمانگایە، ئەمەش وادەكات خەڵكی هیچ زانیارییەكیان دەربارەی ئەو پەیمانگایە نەبێت و نەزانن چ روو دەدات و چ روو نادات.
3 لەو پەیمانگایەدا هێندەی گرنگی دەدرێتە وانەكانی انكلیزی و عەرەبی و كوردی هێندە گرنگی بە وانە هوونەرییەكان نادرێت، ئەمەش وای كردووە قوتابیانی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفری نەتوانن تەنانەت راپورتێكی هونەری بنوسن.
4 بەهیچ شێوەەیەك بو قوتابیانی پەیمانگا نییە سەفرەی علمی بكەن تەنها بۆ بەشی شێوەكاری نەبێت ، كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ناوبراو دژی هونەرەكانی ترە، ئەكەر كەمێك لەبەشەكانی ئەو پەیمانگایە نزیك ببیتەوە ئەو جیاوازییە بەڕونی دەبینیت.
5 ایهان نەجمەدین پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كردووتەوە دەزگایەكی سیخوڕی بەهۆی كارمەندیكی ئەو پەیمانگایەوە بەناوی (ف) هەموو زانیارییەكی بو دێت چ ئەگەر هی قوتابییەكان بیت یان ئەكەر هی مامۆستاكان بویە ئەمە وای كردووە تەنانەت ماموستایان ناتوانن لەكەڵ خۆشیاندا باسی شتێكی ناڕەوا بكەن.
6- بەگوێرەی قسەی قوتابیانی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفری ئەو راگرە بەهیچ شێوەیەك گوێ لە قوتابیان ناگرێت تەنانەت هەندیك جار هەستیشیان بریندار دەكات ، ئەمە بەدەر لەوەی بۆ هیچ ماموستایەك نیە قسەی زیادوو كەم بكات چونكە یەكسەر راتبی لی دەبڕرێت .
7 لەو پەیمانگایەدا رۆژی 3 محازەرە قوتابیان لەژورەوە دەبن، هەریەكەیان سەعات و چارەكێكە، و درێژ ترین وانەش بە چارەكێك تەواو دەبێت، كەچی یەك قوتابی بۆی نییە بچێتە دەرەوە بۆیە ئەو سەعاتەی تر دەبێت وەك و بەند لەو بەندیخانەیەدا بمێننەوە، ئەمە بەدەر لەوەی ئەگەر مامۆستایەك پێش ئەوەی ئەو كاتە تەواو ببێت قوتابییەكان دەر بكاتە دەرەوە یەكسەر ئەو رۆژە راتبەكەی دەڕرێت و بەنەهاتوو دەژمێررێت، لەم سیانەشدا قوتابی رۆژانە رەنگە نزیكەی سی سەعات تەنها لەو بەندیخانەیەدا ژیان بەسەر ببات. ئیدی ئەمە دەبێت چۆن فێری هونەر ببێت.
8 بۆهیچ مامۆستایەك نییە لەكاتی دەوام بچێتە دەرەوەی پەیمانگا، بۆبە هەردوو دەرگای پەیمانگاكە لەكاتژمێر (8:30) تاوەكوو (12:45) دەقیقە بەقفڵ دادەخرێت بۆ ئەوەی كەس نەچێتە دەرەوە. تخوا ئەمە پەیمانگایە یان بەندیخانەیە؟
9 لەهەمووی گرنگتر كە من بوخۆم بەكفری دەزانم ئەوەیە كە ئەمساڵ لەكاتی نمایش كردنی شانۆگەرییەكان قوتابیانی بەشی شانۆی پەیمانگای ناوبراو بۆی نەبووە بچێت بو َسەیری نمایشە شانۆییەكان، ئەمە مانای ئەوەیە كەناوبراو نایەویت ئەو قوتابیانە سودیك لەهونەر وەربگرن. تۆسقاڵێك لەقوتابیانی پێش خۆیانەوە فێر ببن
10 بۆقوتابیانی بەشی شانۆ نییە بەهیچ شێوەیەك كاری شانۆیی بكەن ، و بەشێ مۆسیقاش لە سایەی كوڕەكەی ئەمدا تەنها فێری قسەی زل دەبن بۆیە قوتابیان تەنها دەیانەوێت نەجاتیان بیێت و تەواوی بكەن.
11- ناوبراو كوڕێكی كردووەتە مامۆستای بەشی مۆساقای پەیمانگاكە كەچی وەتەری ئامێرێكی مۆسیقا لێك جیا ناكەتەوە، لەوانەشە لەكاتێ گوێگرتن لەمۆسیقا سەری بئێشێت.
بۆیە لەكۆتاییدا هیوادارم چارەسەرێك بۆ ئەو پەیمانگایە بدۆزنەوەو نەجاتی بدەن لەمرۆڤی لەو جۆرە چونكە ئەو شایەنی ئەوە نییە بكرێتە ڕاگری پەیمانگا ، بۆًبە دەڵیم پەیمانگای هونەر قوتابی فێری هونەر دەكات نەك دەست بەتاڵی .
/ گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست