به‌رهه‌م ساڵح ئێستا له‌ ئیماراته‌و 300 ملیۆن دۆلار لووش ده‌کات!

Wednesday, 17/02/2010, 12:00


د. به‌رهه‌م سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئێستا به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی له‌ ئیماراته‌، ڕه‌نگه‌ به‌ ڕووکه‌شی میدیاکان وای پێشان بده‌ن که‌ به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان وئیمارات ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام دابێت، یان به‌مه‌به‌ستی ئیمزاکردنی ژماره‌یه‌ک پرۆتۆکۆڵاتی مه‌زنی بازرگانی، که‌ ئاکامه‌که‌ی دروستکردنی ده‌یان پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانی بێت له‌ کوردستان، یان لایه‌نی که‌م بیه‌وێت شه‌مه‌نه‌فه‌ری ژێرزه‌وی Under ground له‌ کوردساتاندا بخاته‌کار! پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌ به‌ڕێزیان به‌سه‌ردانێکی پڕ له‌ فێل و به‌ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بانکێکی ئیماراتیدا، به‌نیازی هێنانی 300 ملیۆن دۆلار وه‌ک قه‌رز به‌ناوی سندووقی وه‌به‌رهێنانی کوردستان گه‌یشتۆته‌ قه‌ته‌ر! تاکه‌ که‌سیش که‌ ئاگاداری ئه‌م که‌ین وبه‌ینه‌یه‌ ته‌نها هێڕش موحه‌ڕه‌می سه‌رۆکی ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی کوردستانه‌، که‌ ئێستا به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ بۆ ئیمارات هه‌تا پاره‌که‌ی پێ قه‌رزبکات، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ به‌رهه‌م ساڵح، پێی ڕاگه‌یاندم‌ که‌ به‌رهه‌م وهێرش بۆیه‌ به‌ نهێنی ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌س ئاگاداری ئه‌م کاره‌یان نه‌بێت وپاشان ئه‌و300 ملیۆن دۆلاره‌ له‌ نێوان خۆیاندا که‌پس بکه‌ن.ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌ند که‌سه‌شی که‌ هاوڕێی به‌رهه‌من له‌م سه‌فه‌ره‌دا، ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ن لێشاردراوه‌ته‌وه‌، یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌شه‌نده‌که‌دایه‌ گوتی من به‌دزیه‌وه‌ ئه‌م زانیاریانه‌م چنگ که‌وتوه‌، چونکه‌ سور ده‌زانم ئه‌م پاره‌یه‌ ده‌دزرێت بۆیه‌ له‌ ڕێگای تۆوه‌ ده‌مه‌وێت به‌خه‌ڵکی کوردستانی ڕابگه‌یه‌نم. بیرمان نه‌چێت ئه‌م 300 ملیۆن دۆلاره‌ وه‌ک قه‌رز له‌سه‌ر حکومه‌ت و خه‌ڵکی هه‌ژاری هه‌رێمی کوردستان ده‌ژمێردرێت.
هه‌ڵه‌بووین که‌ وامان زانی به‌رهه‌م که‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌مریکیه‌کانه،‌ نه‌ک گه‌نده‌ڵ نیه‌ به‌ڵکو که‌ وشه‌ی گه‌نده‌ڵی گوێ لێبێت ده‌ڵێت گه‌نده‌ڵی ده‌خورێت! که‌چی وا خۆیشی مۆڵتی گه‌نده‌ڵه‌!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە