بۆردومانه‌کانی ئێران یه‌کێتی و پارتی هۆکاری سه‌ره‌کین
Saturday, 26/06/2010, 12:00
زیادبوونی بۆردوومانه‌کانی تۆپخانهکاني ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنووریهکهن بۆته مایهي بێزاري شه‌قامی کوردی به‌گشتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌يانه‌وێت هۆکاره‌که بخه‌نه ئه‌ستۆي پژاک گوایه به‌بیانووی چالاکیه‌کانی ئه‌وانه‌وه ئێران بۆردوومانی ناوچه سنووریهکاني هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس رایگه‌یاند جیاوازي بیروڕای پارتی و يه‌کێتی له‌مه‌ر حکومه‌تي داهاتووی عێراق هۆکاری ئه‌و بۆردوومانانهیه، هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌ی خسته روو که پێداگری پارتی لهسهرپێکهێناني حکومه‌تێکي نیشتمانی کهعهلاویش تێیدا به‌شدار بێت هۆکاری سه‌ره‌کی ناڕه‌زایی لایه‌ني ئێرانیه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که‌نه‌یویست ناوي ئاشکرا بکرێت ئه‌وه‌شي خسته روو که له‌کاتێکدا له‌هه‌ولێر پارتی خۆپیشاندان به‌رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان ده‌کات دژی بۆردوومانه‌کان له‌سلێمانی پێشانگا بۆ په‌نجا کۆمپانیای ئێرانی ده‌کرێته‌وه ئه‌مه‌ش جياوازی نێوان پارتی و یه‌کێتی به‌ئاشکرا ده‌خاته روو باجه‌که‌یشی خه‌ڵکی هه‌ژاری ناوچه سنووریه‌کان دهيدات.
شایانی باسه له‌م ماوه‌یه‌دا پارتی زیاتر له لیستی عێراقييه نزيک بۆته‌وه‌و یه‌کێتیش ده‌یه‌وێت کورد هاوپه‌یمانی شیعه‌کان بێت.
--
Kurdish Center for the Analysis of news
المركز الكردي لتحليل الاخبار
ناوه‌ندی کوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست