له‌هه‌لێرو سلێمانی جیاوازی هه‌یه له خاوه‌ندارێتی فڕۆکه‌خانه‌دا سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی کوردستان: ئه‌مریکییه به‌رپرسی فڕۆکه‌خانه
Sunday, 27/06/2010, 12:00
تایبه‌ت :
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ردووئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌کیان گرته‌وه‌و ته‌نها ده‌زگای ئاسایش و دارایی مابوون یه‌کبگرنه‌وه به‌ڵام تا ئێستاش زۆر دامه‌زراوه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نێوان سلێمانی و هه‌ولێردا جیاوازییان هه‌یه، یه‌کێک له‌و دامه‌زراوه گرنگانه فڕۆکه‌خانه‌یه.
له ئێستادا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی دوو فڕۆکه‌خانه‌یه که ئه‌وانیش فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانیه، به‌ڵام تا ئێستاش جیاوازی هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردی ئه‌م دوو فڕۆکه‌خانه‌یه‌دا، له‌کاتێکدا فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، به‌ڵام فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌وگویاندنه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه وا سالێک به‌سه‌ر کابینه‌ی شه‌شه‌مدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م جیاوازییه‌ش بۆ متمانه نه‌بوونی پارتی و یه‌کێتی به‌یه‌کتر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه له‌بڕیارێکی سه‌یری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ئێستا که‌سێکی ئه‌مریکی به‌رپرسی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تییه، که نمونه‌ی له‌م شێوه‌یه له‌دونیادا ده‌گمه‌نه‌و چه‌ندین هاوڵاتی کورد له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ژین که شاره‌زایی باشیان له بواری به‌ڕێوه‌بردن به گشتی و به‌ڕێه‌وه‌بردنی فڕۆکه‌خانه‌دا به تایبه‌تی هه‌یه.
Kurdish Center for the Analysis of news
المركز الكردي لتحليل الاخبار
ناوه‌ندی کوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست