په‌رله‌مانی کوردستان رۆڵ ناداته داواکاری گشتي
Monday, 28/06/2010, 12:00
تایبه‌ت: له‌کاتێکدا تێکڕای ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌روه‌ري یاسا تێیاندا ته‌نها مه‌ره‌که‌بي سه‌ر کاغه‌ز نیه داواکاري گشتیان له‌چوارچێوه‌ی ياسادا ده‌سه‌ڵاتێکی فراوانی هه‌یه‌و به‌هۆيه‌وه به‌رگری له‌مافی گشتی ده‌کات.
هه‌رێمی کوردستان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه، رۆڵی دااکاری گشتی ته‌واو لاوازه، به‌جۆرێک که ته‌نها به‌ناو بووني هه‌یه‌و له‌ناوه‌رۆکدا بێ بوونه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر کێشه‌و گرفت گه‌وره‌تر ده‌بن له‌قه‌باره‌ي خۆيان و داواکاری گشتیش نا‌توانیت به‌دواداچوونیان بۆ بکات چونکه به‌پێی یاساي کارپێکراوی ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نیه‌و له‌ولاشه‌وه خه‌ڵکی گله‌يی له‌داواکاری گشتی هه‌یه.
له‌مياني کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ي داواکاري گشتی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی کوردستان ته‌واوی داواکاریه‌کانی خۆیان له‌باره‌ي یاساکه‌یانه‌وه خسته روو، له‌مباره‌یه‌وه داواکارێکی گشتی تايبه‌ت پێی راگه‌یاندین: ئێمه ه‌ک داواکاری گشتی ته‌واو هه‌ست به‌که‌م ده‌سه‌ڵاتیمان ده‌که‌ین به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی داواکاتي گشتی نه‌ک وڵاتاني پێشکه‌وتوو بگره زۆر وڵاتی ناوچه‌که، نه‌ک ته‌نها داواکاری گشتی به‌ڵکوو ته‌واوی دامه‌زراوه یاساییه‌کان لاوازن، لاوازی یاساش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حزبیه‌دایه که‌حوکمی هه‌رێم ده‌کات و پێی خۆش نيه یاسا سه‌روه‌ر بێت.
له‌درێژه‌ي وته‌کانيدا وتي: ئه‌گه‌ر سه‌رنجی سا?ان رابردوو بده‌ين به‌روونی ده‌بینین ياساش به‌ده‌ست ئه‌و حزبانه‌وه وه‌ک هه‌ر کایه‌یه‌کي تر یاری پێکراوه، به‌سه‌دان به‌ندکراو به‌بێ فه‌رمانی دادگا ده‌ستگیر کراون، که‌سیش هه‌بووه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له‌زاخۆ و پاش دانپێدانانی تاوانبار تۆمه‌ته‌که‌ی به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه به‌ڵام نه‌ک ده‌ستگیر نه‌کراوه به‌ڵکو به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی دراوه‌ته ده‌ست، نوسه‌رێکی وه‌ک که‌مالی سه‌يد قادر وتیان دادگا 30 ساڵ زیندانی بۆ بڕیار داوه، 30 رۆژی نه‌خایاند ئازاد کرا، ئه‌مه چۆن رويدا که‌س نازانێت، هه‌موو ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌ک هه‌ر له‌که‌دار کردووه به‌ڵکوو خه‌ڵک متمانه‌ی پێنه‌ماوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داواکاري گشتی که‌له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌که‌و شوێنی کارکردنی نه‌یویست ناوی خۆی بڵێت وتی: ئه‌گه‌ر داواکاری گشتي ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووایه ئاوه‌ها سوکايه‌تی به نوسه‌رانی ئازاد نه‌ده‌کرا، خوێنی سه‌رده‌شت عوسمان ئاوا به‌بێ لێپێچينه‌وه‌ی ده‌زگا به‌رپرسه‌کان نه‌ده‌رۆیشت، زۆر بابه‌تی تریش هه‌يه که‌ده‌بوو داواکاري گشتی به‌دواداچوونی بۆ بکات نه‌ک مامۆستایانی ئاینی له‌مزگه‌وته‌وه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
به‌پێی قسه‌کانی ئه‌و داواکاره گشتییه ئه‌وان بۆ خولی پ?شووی په‌رله‌مان رۆشنووسي ياسایه‌کیاب به‌رزکردۆته‌وه‌و تا ئێستا تاوتوێ نه‌کراوه، هه‌روه‌ک به‌سی کرد تا پارتي ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی دادی به‌ده‌سته‌وه بێت داواکاری گشتی رۆلێ نابێت هه‌ربۆیه له‌ئێستا هيچ گه‌شبین نین به‌تایبه‌ت که‌به‌هۆی په‌رله‌مانتاراني پارتیه‌وه رۆشنووسی یاساکه‌یان دووباره ره‌تکرایه‌وه، هه‌موومان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن باش ده‌زانین پارتی که‌سێکی کردووه به‌سه‌رۆکي لیژنه‌ی ياسایی په‌رله‌مان که پێنج هه‌زار دیناري له‌ساڵانی هه‌شتاکاندا بۆ پرۆسه‌ی ئانفالی کورد داوه، هه‌ربۆیه ره‌تکردنه‌وه‌ی ياساکه‌یان له‌لايه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه چاوه‌روانکراوه، له‌مه‌شدا يه‌کێتيش به‌رپرسیاره، که‌سێکی لاوازي کردوه‌ته جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و نه‌یتوانی حاکم رزگار بکاته سه‌رۆکی لیژنه‌ی ياسایی و فرکسیۆنه ئۆپۆزيسیۆنه‌کانیش بۆهۆي که‌می ئه‌ندامانيانه‌وه نه‌یانتوانی رێ له ره‌تکردنه‌وه‌ي ئه‌و پرۆژه یاسا بگرن که ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر به‌رگريکردن له‌مافی هاوڵاتیان هه‌بوو.
--
Kurdish Center for the Analysis of news
المركز الكردي لتحليل الاخبار
ناوه‌ندی کوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست