کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باڵێۆزخانه‌ی عێراق له‌ کوه‌یت ده‌بێته‌ شوێنی سیخوڕیکردن بۆ ئێران

Tuesday, 20/07/2010, 12:00



باڵێۆزخانه‌ی عێراق له‌ کوه‌یت ده‌بێته‌ شوێنی سیخوڕیکردن بۆ ئێران

تایبه‌ت:

ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران سه‌رکه‌وتوو بووه‌ له‌ سوودوه‌رگرتن له‌ سه‌فاره‌تی عێراق له‌ کوه‌یت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت.

به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران-ناسراو به‌ ئیتڵاعات- سه‌رکه‌وتوو بووه‌ له‌دانانی ئه‌ندامانی سه‌فاره‌تی عێراق و دامه‌زراندنی که‌سانی باوه‌ڕپێکراوو ڕاهێنراوی خۆی له‌و سه‌فاره‌ته‌دا به‌مه‌به‌ستی سود لێوه‌رگرتنیه‌ن بۆ سیخوڕیکردن و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ هاریکاری کردوون تا بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ که‌سانی دیکه‌ بکاته‌ سیخوڕ بۆ خۆی.



به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ دانانی محه‌مه‌د حسین به‌حرلعلوم وه‌ک سه‌فیری عێراق له‌ کوه‌یت به‌هۆی هه‌بوونی بڕوانامه‌ی به‌رز یان ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتووی کاری دبلۆماسیه‌وه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵکو دامه‌زراندنه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزی راده‌ی وابه‌سته‌بوونی به‌ ئێرانه‌وه‌، دانانیشی به‌ر له‌چه‌ند مانگێک بوو له‌ دانیشتنێکی تایبه‌تی سه‌فیری ئێران له‌کوه‌یت له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه‌کان له‌و وڵاته‌ که‌ تێیدا گه‌وره‌ بازرگانی کوه‌یتی جه‌واد بو خه‌میس بووه‌، دوای ئه‌وه‌ فه‌رمانی دامه‌زراندنی بۆ بۆ عه‌مار حه‌کیم به‌رزکرده‌وه‌ تا پێشنیاری بکات بۆ هۆشیار زێباری تا بڕیاری له‌سه‌ر بدات.

به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ناو سه‌فاره‌تی عێراق له‌ کوه‌یت عه‌مار حه‌کیم لای به‌رپرسانی کوه‌یت قسه‌ی کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ سیخوڕی پێشتری عێراق و سه‌فیری عێراق نزار حه‌کیم و به‌و هۆیه‌وه‌ دۆسیه‌ی ته‌زویرکردنی په‌ساپۆرتی جی بۆ که‌سانێکی ئێرانی و دواتر کراوه‌ته‌ راوێژکاری سیاسی له‌سه‌فاره‌ت.


--
Kurdish Center for the Analysis of news
المركز الكردی لتحلیل الاخبار
ناوه‌ندی کوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە