كردنی سەندیكای زانستە سیاسیەكان بەدەزگایەكی حیزبی بەلگەیە بۆ بروانەبوون بەكۆمەلگای مەدەنی

Thursday, 01/04/2010, 12:00


(بۆ ئەو بەرپرسەی كەباس لەكۆمەلگای مەدەنی ودیموكراسی دەكات)

دوای هەول و كاركردنی كۆمەلیك لەسیاسەتناسان (بواری زانستە سیاسیەكان) مۆلەت بۆ پیكهێنانی سەندیكایەك بۆ هەرێمی سلیمانی لەلایەن حكومەتی هەریمەوە وەرگیراو لەبەرواری 29/5/2006 دا یەكەم كۆنفرەنسی یەك رۆژەی خۆی لەهۆلی وەزارەتی تەندروستی ئەنجامدا.بەلام هەر زوو لەرۆژانی سەرەتای دروستبونیدا سەندیكاكە خرایە ژیر ركیفی مەكتەبی "ریكخراوە دیموكراتیەكان" بەواتا ژیر كۆنترۆلی حیزبەوەو كرایە كۆمیتەیەكی حیزبی. یەكەم كۆبونەوەی سەندیكاكە خرایە مەكتەبی "ریكخراوە دیموكراتیەكان"و هەر لێرەدا بەبەرچاوی هەموان بەرپرسیكی مەكتەبەكە بە دەنگی بەرز ووتی "مەسەلە داراییەكەش لەگەل مەلا بەختیار باس دەكەم".لەهەمان رۆژدا مەلا بەختیار دانیشتنی لەگەل ئەندامانی سەندیكاكە ئەنجامدا. دوەم كۆبونەوەی پێكهێنانی سەندیكاكەش هەر خرایە ئەم مەكتەبە.چەند ملیۆن دیناریكیش بۆ كۆنفرەنسەكە لەلایەن بەپرسی مەكتەبی ناوبراوەوە تەرخان كرا.كۆبونەوەكانی پیداچونەوەو كاركردن لە پەیرەو پرۆگرامی سەندیكاكە خرایە كۆلێژی زانستە سیاسیەكان. كەچی بەدزی كۆلێژی ناوبراو وە بەهاوكاری وپلانی مەكتەبەكەی مەلا بەختیار كۆمەلیك دوور لەخورەوشتی ئەكادیمی وسیاسی لەژیرەوە خیانەتیان لەسەندیكاكە كرد.لەرۆژی كۆنفرەنسەكە وتار بۆ كۆلیژی زانستە رامیاریەكان دانەنرابوو هەر بۆیە راگرایەتی كۆلیژی زانستە رامیاریەكان دوای پرۆتێستۆ كردنیان كۆنفرەنسەكەیان جێهێشت. بەلام بەداخەوە بۆ نیوەرۆكەی د.ئەلبیرتی راگری زانستە رامیاریەكان گەرابۆوە كۆنفرانسەكە ئەمەش بۆ راگرتنی دلی كەسانێكی بەرپرس. ئایا لیرەدا كۆمەل وسەندیكایەكی زانستی لەم جۆرە چۆن دەتوانیت تویژینەوەی زانستی سیاسی سەبارەت بە دیاردە سیاسی و كۆمەلایەتیەكان لە هەل ومەرجێكی ئاوهادا بێلایەنانە ئەنجام بدات؟

رۆژی یەكەمی كۆنفرەنسەكە
لەرۆژی یەكەمی كۆنفرەنسەكە مەكتەبی "رێكخراوە دیموكراتیەكان" ناوی (5) ئەندام و دوو ئیحتیاتی لەسەر پارچە وەرەقەیەكی بچووك نوسیبوو بەنهینی دەستاودەست بەسەر خەلكانی خۆیاندا بلاویان دەكردەوەو لەكۆتایدا هەر ئەمانەش دەرچوون (د.دلێر ئەحمەد حەمەد راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان دەست نیشان كرابوو بیكەنە بەرپرسی سەندیكاكە كە پیشتر هیچ كاریكی تیدا نەكردبوو. ئامانج ئەیوب،سیامەند، حەمە حسین،عەلی ئیبراهیم،ئەیوب محمد، تارا عومەر،فاروق عەبدول، فرمێسك لەتیف، سامان شوكر).بەشداربووی تیدا بووە كە بەپێچەوانەی پەیرەوپرۆگرامی سەندیكاكە خاوەن بروانامەی بەكالۆریۆس نەبووە. 28 عەرەب لە كەركوك و حەویجەوە هینرابوون كە زمانی كوردی تینەدەگەیشتن. كە نوینەری ناوچەی كەركوك دەستی بلند دەكرد ئەم بەریزانەش بەدوایدا دەستیان بلند كردوە. نوینەری كەركوك پیشتر ناوی ئەو كۆمەلە خەلكانەی ناردوە بێ بەلگە ولیكۆلینەوەی تەواو لەسەریان كە ئایا دەرچووی زانستی سیاسین، یان نا. ئەوانەی كەركوك فۆرمی ئەندامەتیەكانیان هەتا كاتژمیر 2.30 پاش نیوەرۆش تەسلیم نەكردبوو كەهەتا ئەو كاتە سێ پرۆسەی دەنگدان و خۆ تەرشیح كردن هەبوە.كۆمەلیك لە ئەكادیمی باش كاریان لە دروست كردنی سەندیكاكە كرد بەلام لەلایەن كۆمەلیك بەناو رۆشنبیران و ئەكادیمیستی دەرەوەو ناوەوەی زانكۆ وە هەروەوها لەلایەن یەكیتیەوە بۆ بەرژەوەندی تر هەر زوو بێ ناوەرۆكیان كرد.لەمادەی دوەمی سەندیكاكەدا هاتوە "ریكخراویكی پیشەیی ئەكادیمی سەربەخۆیە..". ئەم فەقەرەیە هەر پێش لەدایك بوونی كوژرا.
لەو بەروارەوە سەندیكای سیاسەتناسانی مەكتەبی ریكخراوەكان بەمردویی دەژی
سەندیكایەك لەو چەند سالەدا هیچ چالاكی وناوێكی نیە. ئەگەر سەربەخۆ و بێ لایەن بوایە هەلبەت دەبوە لایەنیك بۆ ئەو هەموو تەحەداو هەرەشەو ناعەدالەتیەی كەبەرامبەر بەلایەنی كەمەوە ئەندامانیكی سەندیكاكە دەكرێ لەلایەن حیزبەوە. ئەگەر كەسێكی ئەكادیمیست بتوانیت كاریكی لەم جۆرە ئەنجام بدات و سەندیكاكە بفرۆشێت بەحیزب ئەوا دەتوانێ زیان بە كۆلیژەكەی خۆیشی و زانكۆ وزانستیش بگەیەنێت. زانكۆ بەرزترین مەلبەندی كەلتوریە لەولاتدا و شوینی مەعریفەو داهینان ونوێگەریە ودەبیت بێ لایەن بێت. من بوونی حیزبی سیاسی بە پیویست دەزانم و دەبیت رۆلی خۆی بگێرێت، لەوانەیە من ئەندام یان دۆستی حیزبێك بم بەلام مەترسیدارە بۆ سەر زانكۆ ئێمەی مامۆستایان و راگرو بەرپرسەكانی و سیاسەتمەدارە حیزبیەكانیش كار بۆ تواندنەوەی زانكۆ بكەین لەناو حیزبدا. لیرەدا پیویستە رۆلی حیزب وحكومەت جودا بكرێتەوە چونكە حكومەت حوكم دەكات نەك حیزب، حیزب حوكم دەكات بەریگای حكومەتەوە، حكومەت وەك دەزگایەكی جێبەجێكەر یاساكانی یاسادانان (پەرلەمان) جێبەجێ دەكات. ئەو یاسایانەشی خراپن دەبیت بەشیوازیكی شارستانیانە كار بۆ ریفۆرم كردنی بكەن. زانكۆ مولكی كۆمەلە نەك هی حیزب وبەرپرسانێكی حیزبی. بەلام حیزب دەتوانێ بەریگای حیزبەوە بەشیوەیەكی مۆدیرنانە خزمەتی باش بگەیەنێت بە زانكۆو مەلبەندە زانستیەكان بۆ بەزانست كردنی كۆمەل ولێكۆلینەوە لە دیاردە سیاسی و كۆمەلایەتیەكانی كۆمەل بۆ كۆمەلگایەكی مەدەنی راستەقینە.

كۆنفرەنسی دوەمی سەندیكاكە لە سالی 2009
لەبەر ئەوەی میدیاكان لەسەر ئەم كۆنفرەنسە لەكاتی خۆیدا نوسیویان هەر بۆیە پیویست بەدوبارە كردنەوە ناكات بەلام تەنیا ئەوە بەیاد دەهینمەوە كە كۆنفرەنسی دووەمی سەندیكاكە هەر هەمان كۆپی كۆنفرەنسی یەكەم بووە وئەمجارەیان مەلا بەختیار وتاریشی تێدا خوێندۆتەوە. لەم ولاتەدا نابیت ریكخراوێك هەبیت كە بەرپرسی مەكتەبی ناوبراو نەیەوی كۆنترۆلی نەكات. ئایا ئەمەیە جوداكردنەوەی حیزب لەزانكۆو ئەمەیە پیكهینانی كۆمەلگای مەدەنی... تاد؟

بۆچونی بەرپرسی مەكتەبی ریكخراوە دیموكراتیەكان سەبارەت بە كۆمەلگای مەدەنی
مەلا بەختیار لەهاولاتی بەرواری 29/10/2003 دەلیت: "مەكتەبەكە ناوی مەكتەبی ریكخراوە دیموكراتیەكانە،ناوەرۆك و پیكهاتەو رەوشی دیموكراتی مەكتەبەكە هەر بۆ خزمەت كردنی ریكخراوە دیموكراتی و سەندیكاو یەكیتیە جەماوەریەكانە بەئامانجی پیشخستنیان و بەدی هینانی خواستەكانیان،قولكردنی گیانی دیموكراسی و دیموكراتیزە كردنی كۆمەل،بەدیهینانی ئازادی تاك، بەمەدەنی كردنی كۆمەل و بەدیهینانی دەسەلاتەكانی مەدەنی لەكوردستاندا.مەكتەبی ریكخراوەكان جگە لەم پەیامە،هیچ پەیامیكی تری لەگەل ریكخراوە دیموكراتیەكان نەبوە، تەنها ئەوە نەبی ئەگەر كیشەیەكی گەورە كەوتبیتە ناو ریكخراویك بەخۆیان چارەسەر نەكرابی، بیگومان ئیمە یارمەتیەكی زۆرمان داوون.. خۆمان بەنوینەری ئەو ریكخراوانە نازانین، ئەو ریكخراوانە خۆیان بەنوینەری چین و تویژو ژیانی كۆمەلایەتی خۆیان دەزانن.ئیمە سەرپەرشتیاری كاری دیموكراتین لەكوردستاندا و ئەوەی كەلەپەنای ئەم پرۆسە دیموكراسیەدا و لەناو ئەم پرۆسە دیموكراسیەدا خەبات دەكاو سیاسەتی دیموكراسی ئیمەی قبولە،بیگومان سەرپەرشتی ئەكەین، یارمەتی ئەدەین، پیویستیەكانی دابین دەكەین و هەول ئەدەین چالاكتر بێ،كاریگەرتر بێ،لەهەمانكاتدا ئەو ریكخراوانە سەربەخۆشن،كۆنگرەی خۆیان،بریاری خۆیان،بەرنامەی خۆیان،كۆبونەوەی خۆیان،كادیری خۆیان هەیە..". ئایا مرۆڤیك ئامادەی ئەم شیوازە مامەلەیە بێت دەتوانێت بروای بەكۆمەلگای مەدەنی هەبێت؟ ئەگەر بەتەنیا سەندیكای زانستە سیاسیەكان بەنمونە بهینینەوە؟ ئاوازیك كەلیستی هاوپەیمانی هەموو رۆژیك لێی دەداتەوە؟

یەكێك لەنیشانەكانی كۆمەلگای مەدەنی بوونی ریكخراوی جەماوەری ئازاد و سەربەخۆیەو هەروەها ئازادی تاك
یاساكان وادانراوون كە لەهاوكیشەكەدا دواتر بۆ پشتگیری دارایی روو بكەیتەوە دەرەوەی حكومەت ولیرەدا دوو حیزبە گەورەكە خاوەن سەرچاوەی پارەكەن. لیرەدا ریكخراوەكان یان فەشەل دێنن یان رویان دەكرێتە حیزب و بەم میتۆدە كۆنترۆل دەكرین ودەكرینە كۆمەلیكی حیزبی.یەكیك لەنیشانەكانی كۆمەلگای مەدەنی بوونی ریكخراوی جەماوەری ئازادو سەربەخۆیەو هەروەها ئازادی تاك.ئایا دەزگایەك بەناوی مەكتەبی ریكخراوە دیموكراتیەكان كە یەكیتی نیشتمانی،بەواتا حیزب دایناوەو بەرپرسەكەیشی ئەندامیكی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەو كارگیرێتی دەتوانیت ببیتە دیموكرات؟كارو ئەرك و كیشەكانی ر یكخراوە پیشەیی و جەماوەریە "ئازاد و سەربەخۆكانی" تری كۆمەل بگریتە خۆی بیئەوەی هەولی بەحیزب بوون و هینانە ژیر كۆنترۆلی حیزبیانەوە نەدات؟ ئەگەر باس لە ریكخراوی جەماوەری ئازادو سەربەخۆ بكریت ئەوا لەراستیدا دەبیت ئەركی حكومەت و دەولەتی یاسایی بیت ئەم رۆلە بگریتە خۆی،نەك حیزب.ئەوەی مەكتەبی ناوبراو لەگەل ئەم سەندیكایە ئەنجامیدا هەمان ئەو سیاسەتەیە بەهاوبەشی لەگەل كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی زانكۆوە لەناو زانكۆدا ئەنجامی ئەدا. فەرید ئەسەسەرد لەموحازەرەیەكیدا لەمەكتەبی ریكخراوە دیموكراتیەكاندا ئاماژە بە فاكتەریكی گرنگ ئەدات ودەلیت كە:"گەورەترین ودیارترین سیمای حیزبە كوردیەكان ئەوەیە كەهەر هەموویان لەژیر كاریگەریی شیوەی سۆڤیتی حزبدان، بەو حیزبانەشەوە كە هیچ سۆزیكیان بۆ بیروباوەری كۆمۆنیزم نیە...".فەرید ئەسەسەرد لیرەدا باس لە دوو روخسار دەكات: لەوەی دوەمدا باس لە روخساری تۆتالیتاریزم دەكات و دەلیت: "بەلانی كەمەوە بنەما سەرەكیەكانی تۆتالیتاریزم كەبەسەر حیزبە كوردیەكاندا زالە، هەرچەندە دیاردەی فرە حیزبیش لەكوردستاندا سەری دەرهیناوە بەلام دیاردەیەك كەبەسەر ژیانی سیاسیدا زال بوە هەولی سرینەوەو رەتكردنەوەی بەرامبەرو پاوانكردنی مافی نوینەرایەتی گەل بوە.هۆیەك كەپاشتر شەری ناخۆی لیكەوتەوە"(لە كوردستانی نوێ 7/12/2003).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە