كاک نه‌و شیروان له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوو کۆمه‌به‌ره‌وه
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
كاک نه‌و شیروان له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوو کۆمه‌به‌ره‌وه
به‌یانی بڕۆنه ناو ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکه‌وه!
ئه‌وانه موچه خۆری حکومه‌تن
نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگۆڕڕن
ئه‌مڕۆ ڕۆژی ڕاپه‌ڕین و گۆڕڕانه
وازبێنه له‌ونابوت و دۆڕڕاوانه
ده‌می ڕاپه‌ڕینی ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کوردستانیشی گرته‌وه وه‌ک شه‌پۆلی زه‌مین له‌رزه به خێرایی، چونکه چه‌قی زه‌مین له‌رزه‌که‌ی تونس و میسر ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو که له چاوه‌ڕوانی هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێک دا نه‌بوو....!!!!
چامی بێمافی و بێزاری و ناخۆشی و گرانی و .....خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستانیش لێ ی ده‌ڕژێت و چیتر چاوه‌ڕوانی گۆڕڕان نی یه له بیر و هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵاتداراندا، به‌ڵکو خۆیان به هێزو بازوو بیر و هۆش و تواناکانی خۆیان ئه‌و گۆڕڕانکاری یه ده‌که‌ن وژیانێکی نوێ ی مرۆڤانه دروست ده‌که‌ن..!
ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که کا ک نه‌وشیروان بچنه ناو خه‌ڵکی ناڕازی یه‌و واز له‌ودانیشتنانه بهێنێت له گه‌ڵ به‌کگرتوو یان به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه کاندا که هه‌موو شتێکن به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن نین، چونکه ئه‌وان موچه‌خۆری حکومه‌تن و خوازیاری گۆڕڕانی ڕاسته‌قینه نین و چاره‌نوسیان به‌ستراوه به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌و به‌شێکن له درێژه پیده‌ری ئه‌وده‌سه‌ڵاته ی که خه‌ڵکی کوردستان ده‌چه‌وسینێته‌وه...!
ئه‌م فرسه‌ته مێژوویی یه‌و نابێت له کیس خۆمانی بده‌ین..! چونکه سه‌رکردایه‌تی یه‌کانی کورد تا ئێستا زۆر فرسه‌تی مێژووی یان له کیس ئێمه داوه که مافی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین..!!
له کۆتایی ساڵی هه‌شتا کان و سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ته‌کان کاتێک بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی تاک حیزبی دیکتاتۆری هه‌ره‌سی هێنا، زۆر نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه‌ی ژێرده‌سته توانی یان ئه‌وفرسه‌ته مێژووی یه بقۆزنه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند و ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریکا ش پشتگیریان کردن.
سه‌رانی کوردی ئه‌وکاته و تا ئێستا ش عێراقچێتما ن بۆ ده‌که‌ن...! ئه و عێڕاقه ی که له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه تا ئێستا مایه‌ی نه‌گبه‌تی و سه‌رگه‌ردانی و کۆشتن و بڕین و ده‌ربه‌ده‌ری و بێ مافی بووه بۆ کورد...!!! به‌ڵام بۆ سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان مایه‌ی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و به هێز کردنی پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بووه به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان...!
ئه‌مڕۆش ئه‌م فرسه‌ته مێژوویی یه هاتۆته پێشه‌وه و ئه‌رکی هه‌موو لایه‌ن و خه‌ڵکی ناڕازی و چه‌وساوه‌ی کوردستانه نه‌یه‌ڵن له ده‌ستمان بچێت و هه‌وڵ بدرێت به که‌مترین قوربانی ده‌ستکه‌وتی گه‌وره به ده‌ست بهێنین به یه‌ک ده‌نگ به ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌یی کوردستان بڵێین که کاتتان ده‌مێکه ته‌واو بووه به خۆشی خۆتان بڕۆن باشتره پێش ئه‌وه‌ی چاره‌نووستان وه‌ک سه‌رانی تونس و میسر ی لێ بێت...!
ئه‌رکی مێژوویی ئه‌م قۆنا‌غه زۆر گه‌وره‌یه‌و پێویسته زۆر به ووریایی یانه‌و له خۆبوردنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌لژێ بکه‌ین تا له کیسمان نه‌چێت...!
ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئیستراتیجی خۆیان گۆڕی پاش ڕووداوه‌کانی تونس و میسر و به ئاشکرا به‌رنامه ڕێک ده‌خه‌ن بۆ هاندانی گۆڕڕینی ئه‌و سیستمه تاک حیزبی یانه‌و بنه‌ماله‌یی و دیکتاتۆرانه‌ی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پشتگیری خه‌ڵکی ناڕازی ئه‌و ووڵاتانه ده‌که‌ن و خوازیاری گۆڕڕانکاری خێران،. تا بتوانن سیستمێکی دیموکراتی فره حیزبی ڕاسته‌قینه که به ده‌ستورو یاسایه‌کی مۆدێرن ماف و ئه‌رکه‌کانی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا ڕێک بخات...!!
له‌به‌رئه‌وه فریو نه‌خۆن به قسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌وان پشتگیری ئه‌وروپاو ئه‌مریکایان نه‌ماوه..!!
خه‌ڵکی کوردستان ئیستا له‌م فرسه‌ته مێژوویی یه دا ده‌توانێت که‌ڵک وه‌ربگرێت و ده‌نگ به‌رزبکاته‌وه که سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت و خوازیاری سیستمێکی دیموکراتی سکۆلاری شارستانی یه‌و چیتر ناخوازێت چاره‌نوسی خۆی بخاته‌وه ژێر ده‌ستی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بی عێراقی و هه‌میشه له دله ڕاوکێدابێت و به میزاجی ئه‌وان له‌ترسا بژی...!!
ئێمه ده‌توانین ئه‌و سه‌ربه‌خۆیی یه داوابکه‌ین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌وروپا وئه‌مریکا بۆ پشتگیری کردنمان له ڕیفراندۆمێکدا، دڵنیابن که ئه‌وان پشتگیریمان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه به یه‌ک ده‌نگ و بێ دودڵی سووربین له سه‌ر داوای ڕه‌وی خۆمان وه‌ک مافێکی سه‌ره‌تایی خۆمان...!!
سه‌رکه‌وتووبێت ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی شارستانی به یاسا‌و ده‌ستورێکی مۆدێرن...!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست